Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
مالیکی و گەمە سیاسیەکانی

مالیکی و گەمە سیاسیەکانی

Closed
by January 18, 2013 گشتی

 

 

 

بێگومان مێژووی چەند ساڵەی رابردووی نوری مالیکی تواناکانی سیاسی و دبلۆماسی ئەم سەرکردەیەی شیعەی سەلماند ، یەکیك لە کارە سەرکەوتوەکانی لە سەر گۆرەپانی سیاسی  لە ئیراقدا چارەسەری گرفت و کێشەکان بە سەرهەڵدانی کێشەی نوێ بۆ نەیارەکانی دروست دەکات ، بێگومان ئەم تێگەیشتنەی لە بواری سیاسی دیبلۆماسی مالکیدا بەرجەستە بوە ، لەکۆمەڵێ توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی خوێندنەوەی زانستیەوه هاتوه ، بۆ بەدستهێنانی سەرکەوتن ، واتە خوێندنەوەیەکی ڕاستەقینەی عەقڵی سیاسی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا لە بواری سیکۆلۆژی و پالەپەستۆی دەرونی و کات نەدان تەسکردنەوەی زەمینەی بەرانبەر واتە دروستکردنی بەربەست و ئاڵۆزی بەرانبەرکێشە کان وبایەکوتکردنی دیداری رستەوخۆ لەگەڵ نەیارو سەرکردە نەیارەکانی ، هەرکاتێك کێشەو ململانێکان لەگەڵ کوردا گەیشتبێتە بن بەست ئەوە وازی لەکێشەی کوردهێناوەو سوکانی گرفتەکانی ڕووکردۆتە  شەقامی سوننەکان ،و کوردەکانی ناچارکردوە واز لەکێشەو ئاڵۆزیەکانی  خۆیان بهێنن و روو بکەنە ناوبژیوانی سوننەو شیعە ،خۆ ئەگەر لەگەڵ سوننەکان گەیشتە بن بەست ، ئەو پلانێکی ئامادەکراوی پێ بوە بۆ کوردەکان و کێشە بن بەستەکەی رابردوو بەسەر چوە و رایکێشاون بۆ بابەتێکی نوێ ،هەر وەك دەبینن چۆن یاری بە داشەکان دەکات ، کە باس لە کەرکوك دەکرێ ئەوا بوجە دەبرێ کەباس لە کێشەی پێشمەرگە دەکرێ بابەتی نەوت دێنێتە پێشەوە ،کە باس لە نەوت دەکرێ هێزی سەربازی دەجوڵێنێ ،کە باس لە هێزی سەربازی دەکرێ ئاژاوەو هە رایەك بە ووتاری پەرلەمانتاێك دروست دەکات ،لەگەڵ سونەکانیش کە گرفت بۆ  عەلاوی چارەسەر ناکەن گرفت بۆ نجێفی ساز دەبێت ،گرفتی ئەو تەواو نابێ گرفتی تاریقی دەستپێدەکات ، جاران کێشەی سونەکان دامەزراندنی سەرکردایەتی کۆنگرەی  سیاسی ئیراق بوو بەسەرۆکایەتی عەلاوی ، ئیستا ئەو باسە ساڵێك دەبێت  ناوی لەگرفتەکاندا سراوەتەوە ،دوای کێشەی هەرێمایەتی سونەکان ئەویش بوو بەرابردوو ،دوای کێشەی مطلەك جێگری سەرۆک وەزیران ئەویش نەما بوو بە قوربانی لیژنەی پەرلەمانی و پەرلەمانتار کرین ،دوابەدوای ئەو کێشەی لێکترازانی کوتلەو کوتلەکاری ،بەهەرحاڵ سونەو کوردی وا بەسەر یەکدا ترشاندوە نە سەرکردەکوردەکان نەسەرکردە سونەکان نازانن باسی کام گرفت و کێشەیە بکەن ،ئەمە جگە پەرتەوازەکردنی سەرکردە کوردەکان لەناوخۆیانداو سەرکردەسونەکانیش وەک پۆڕی خوراویان لێهاتوە وتە نانەت جەماوەری سونەو کوردیشی تەخشان وپەخشان کردوە ،دەتوانم بڵێم زۆرجار وای لەسەرکردەی سوننەو کوردەکان کردوە کێبڕکێ بکەن لەسەر ئەوەی کێ دەتوانێ سەرنج و لایەنگری مالیکی بەلای خۆیدا راکێشێ ،لە سیاسەتی دەرەوەشدا سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە و توانیویەتی بڵانسی ئەمریکی و ئیرانی رابگرێ و لەیەك هیتفۆنەوە گوێ لەدوو ئاواز بگرێ و لە دوو مایكی جیاواز قسە بکات ، کاتی ئەویە لەسەرکردایەتی سونەو کورد بپرسین ئیستا دەزانن داواکاریان چیە لە مالکی و حکومەتەکەی ..؟؟؟ تەنانەت نەکورد سیقەی بەکوتلەی سسونە هەیە و نەسونەش سیقەی بەکورد هەیە بۆ کشانەوەیان لە حکومەت و پەرلەمانەکەی مالکی ،هەردوولا چاوەروانی رەحم و بەزەیی مالیکین تا ووتارێکی درۆیینە یان قسەیەکی خۆشی مالکین لە راگەیاندنەکانەوە گوێبیستی بن و بە جەماوەرەکەی خۆیانی بفرۆشنەوە . زۆرجار لێرەو لەوێ بەناوی مالکیەوە قسەیانکردوە و وایان دەرخستوە مالکی تەنازولی بۆ کردون بەلام هەرزوو لە لایەن دارو دەستەی مالکیەوە  بەدرۆ خراونەتەوە . بە بروای من مالکی کەسێکی سەرکەوتوبوە لەسیاسەت و پلان و کاری دبلۆماسی ، هەرچەندە ئەم ووشانەی من زۆر تاڵن تەنانەت بۆ خودی خۆم ، بەلام ڕاستیەکی بەرچاون . کەواتە دەبێ سەرکردایەتی کورد لەوە تێبگات کە شکستی بەردەوامی هێناوە بەرانبەر سیاسەتی مالکی . هەموو مادە دەستوریەکانی پێ فەرامۆش کردن وناچاری کردن واز لەبرگەو مادە دەستوریەکان بهێنن وروو بکەنە  ڕێکەوتنامەی هەولێرو سەرکردایەتی کورد هەڵایەکی گەورەی دروستکرد و ناوی نا  ڕیکەوتنی نۆزدە خاڵی ، پاش سەرقاڵکردنیان بەدامەزراندنی لیژنە و لیژنە کاری بۆ تێپەربونی کاتی گونجاو بۆگەمە سیاسیەکانی مالیکی ئەمجا مالکی ئەو ڕێکەوتنەی هەولێری بە سولحی عەشایەری ناوبردو گەرایەوە ناو گەمەی دەستوری کە ئەوان پابەندی ئەو ڕێکەوتنە نین وبروایان بە جێبەجێکردنی دەستورە ؛ لێرە دەڵێین ئەگەر سەرکردایەتی کوردیش ئەم سوکایەتی گاڵتەجاریە سیاسیانەی پێقبوڵ بێت ، هەروەك لەرابردووی چەند ساڵە پێی قبوڵ بوە ، ئەوا کەرامەتی شەهیدان وکەسایەتی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردستان ئەم سوکایەتیەی پێ هەزم نابێت وقبوڵی ناکات .خۆ ئەگەر ئیوە لەو گاڵتەجاریە سیاسیەی مالکی تێناگەن ، ئەوا ئیوە شایەنی پێشرەوی ئەم گەل و نیشتمانە نین ، ئەگەر هەستی پێدەکەن و خۆتان لە گێلی دەدەن ئەوا گەلی کوردستان بێبەشە لەم سوکایەتی و گاڵتەجاریە ، لەم ووتارەشدا دەیڵێینەوە نەبونی دیموکراسی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا هۆکارێکی سەرەکی ئەم سوکایەتیەیە کە ئەمرۆ لە گۆرەپانی سیاسی کوردیدا هەیە ، مەخا بن سەرکردایەتی کورد جگە لەوەی ئەم هەموو چەنس و ڕێکەوت و هەلکەوتەی لەدەستدا، کەچی بۆتە گاڵتەجاری گۆرەپانی مالکی ، ئەگەر سەرکردایەتی کورد نەیویستایە ئەم گالتەجاریە بخاتە ئەستۆی خۆی بەتەنها یان باس لە پرۆسەی دیموکراسی دەکا ، دەبوایە بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان لە ڕیگای ڕیفراندۆمەوە بگاڕایەتەوە رای گەل و جەماوەر ،بەلام لەلایەکی ترەوە سوپاسیان دەکەین کە بەهۆی تاکرەوی وسیاسەتی حزبی  وەك رادیۆیان  لێهاتوە و هیچ نابیستن و هەر قسە دەکەن ئێمەی گەل بێبەشین لەم سوکایەتیەی مالکی کە بەسەرکردایەتی کوردی 0

16-01-2013

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.