ماندیلا و ئۆجه‌لان … عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار بابه‌تێكم به‌ناوی ئۆجه‌لان ماندێلای كورده نووسی زۆر كه‌س وتیان زیادهرهویت كردووه,چونكه زۆریان هێشتا له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و پرۆپاگهندانهدا بوون كه دوژمنانی بۆیان رێك خستبوو , كه‌چی ئێستا رۆژانه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دووباره ده‌بێته‌وه, تا ده‌گات به‌و رۆژه‌ی ئۆجه‌لان ده‌بیته میوانی هیلسنكی و ئۆسلۆ , ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی وا لێ‌كرد و ده‌كات كه ئۆجه‌لان بشوبهێنین به ماندێلا ته‌نها هێزی رابه‌رایه‌تیكردن و مقاوه‌مه‌تی زیندانیه‌كه‌ی نییه, به‌ڵكه زۆر خاڵی هاوبه‌شی دیكه له نێوان ماندێلا‌و ئۆجه‌لاندا هه‌یه, له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان و هاوشێوه‌یی پێكهاته‌ی وه‌حشیگه‌ری و دڵڕه‌قی دوژمنهكانیانه ,توركیا و باشووری ئه‌فریقیا دوو سسته‌م له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه په‌رستی و ره‌گه‌زپه‌رستی بنیات نراون و له راستیزمهوه سه‌رچاوه ده‌گرن, له به‌ره‌و روبونه‌وه‌ی دڵڕه‌قانه‌ی گه‌له بن ده‌سته‌كه‌ی كورد و ره‌شپێسته‌كانی باشووری ئه‌فریقیا كۆپی یه‌كترن , ماندیلاو ئۆجهلانههردووك به خه‌باتی چه‌كداری ده‌ستیان پێكرد و گه‌لیان دروستكرده‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی مرۆڤ دۆستانه وهه‌ڵگری بیری شۆرشگێڕی ماركسیزم بوون , له ناو رێكخراوه كۆمۆنیستییهكانهوه هاتوون , ماندێلا 3 ساڵ ئه‌ندامی حیزبی شیوعی باشوری ئه‌فریقیا بووه‌و و تا هه‌نووكه‌ش پارته‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ساندیكا كرێكارییه‌كان و كۆمۆنیستهكانن و له خانه‌به‌ندی سیاسیش‌دا به چه‌پی ناوه‌ند ناوزه‌د ده‌كرێت, ئۆجه‌لانیش به‌هه‌مان شێوه له رێكخراوه ماركسیستیهكانهوه ده‌ستیپێكرد و تا هه‌نووكه له‌و مه‌داره سیاسییه خۆی و پارت و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌خولێنه‌وه, ئه‌و گۆڕاكاریهش له بیركردنه‌وه‌دا ئه‌نجامیاندا هاشاكردن نه‌بوو له رابردوو و تف كردن نه‌بوو له مێژوو وه‌ك هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی چه‌پگه‌رای كوردی دیكه كردیان , به‌ڵكه شیكاری و گه‌ڕان بوو به‌دوای هه‌قیقه‌ته‌كان و راستییه‌كان له‌ناو هه‌ناوی هه‌مان بیروباوه‌ڕی سیاسی و قوتابخنهی فكری .
هه‌ردووكیان له په‌یامێكدا هاوبه‌ش بوون به شۆڕشگێڕی و خه‌باتی توندی چه‌كداریی و قوربانیدان ده‌ستیان پێكرد, كاتێك گه‌لیان له نه‌بوونه‌وه دروستكرده‌وه له پێناو خوددا , ئه‌وجا به یاوه‌ری گه‌ل و بوون به ئه‌مری واقیع به‌ره‌و ئاشتیخوازی و گفتوگۆ له پێناو كۆتایی هاتن به خوێن رشتن له زیندانه‌وه هه‌نگاویان نا, دوو مرۆڤ خاوه‌ند هیچی تایبه‌ت نه‌بوون به‌ڵكه هه‌ردووكیان خاوه‌ند زۆربه‌ی زۆری دڵه‌كانی هاووڵاتیانیان بوون , له بری سه‌رمایه دڵه‌كانیان داگیر كرد , دڵیش گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی سیاسی و ره‌مزییه , سیاسی بێ بوونی هێزی دڵ ,سه‌ركرده‌ی سه‌ر كاغه‌زه, جیاوازییه‌كان نێوانیان ئه‌وه‌نده‌یه ئۆجه‌لان زیندانه‌كه‌ی سه‌ختتر, ته‌نیاتر , دابڕاوانهتره, هه‌ر رۆژێكی به ئه‌ندازه‌ی ساڵێكی زیندانیه‌كه‌ی ماندێلایه , له روی فكرییشهوه به تواناتره له ماندێلا , هاوكات له بیرمان نه‌چێت ماندێلاش تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ختی ده‌سه‌ڵات نه‌ویستی تاقیكرده‌وه , له كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
ته‌نها ئه‌وه‌نده ماوه ئۆجه‌لان ئایا دوای رزگاربوونی له زیندان رێگاكه‌ی ماندێلا له دهسهڵاتنهخوازی و زوهد ده‌گریته به‌ر ؟؟, بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كمیله‌ی رسته‌كه بكات ئۆجه‌لان ماندێلای كورده,یاخود رێگای كۆكتێلی هۆشیمنه و گاندی و ماندێلا ده‌گریته به‌ر .