مانگی گه‌شتیار… ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
ئاسمان ئێســتا شینی تێره
شه‌و پڕ ئه‌بێ له ئه‌ســتێره
شێوه‌ی پرشنگیان به‌ش به‌شه
هه‌ندێ كزه و هه‌ندێ گه‌شــه
مانگ له ناویاندا گه‌شتیاره
وا پرشنگ ده‌هـــاوێ دیاره
دێت و ده‌ڕوا، له‌ســه‌رخۆیه
هه‌ر خه‌ریكی هــات و چۆیه
ئای خۆزگه وه‌كـــو باڵنده
له‌ســـه‌ر كام لوتكه،بڵنده
خۆم به ته‌نیا ڕائه‌وه‌ســتام
هه‌تاكو مانگ ئه‌هات بۆ لام
ئه‌وسا ده‌چوومه سه‌رشــانی
بۆ دنیای جـــوانیم ده‌ڕوانی
***
3/6/2012
سلێمانی