Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

ماکرۆچیرۆک …خه‌وێکی سه‌یر … جوتیار

Comments
by February 14, 2008 ئەدەب


 له‌ ئێواره‌یه‌کی ناوه‌ختدا، کات به‌ره به‌ره خۆڵه‌مێشی ده‌بوو،به‌ ڕیکه‌وت ڕێگات که‌وته به‌رده‌م ده‌ستفرۆشه‌ عاره‌بانچیه‌کانی بازاڕی گوڵچین،چه‌ند پیاوێکی به‌ساڵداچوو ک‌ه‌ شێوه‌یان له‌ به‌ردی هه‌ڵکه‌ندراو ده‌چوو له‌ به‌رده‌م عاربانه‌کانیان وه‌ستابون ، هه‌موویان نیگایان له‌سه‌رت گرمۆڵه کردبوو و تۆش هه‌ستت به‌ هیچ شتێکی ناوازه له‌ خۆتدا نه‌ده‌کرد،.. کاتێک ویستت به‌ره‌و ڕووی منداڵه‌ رۆژنامه‌ فرۆشه‌کان  بچی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ک بکڕی ، هه‌موویان به‌‌ جارێک رایان کردو عاربانه‌‌و شوێنی کاره‌کانیان جێهێشت،
  ئه‌و ڕوداوه‌ هیچ جێگای سه‌ر سوڕمان نه‌بو بۆت..!!
 له‌ پڕ منداڵیکی حه‌وت ساڵانه به‌ لاتدا تێپه‌ڕی و زۆر به‌ هێواشی پێی گوتیت … گه‌وره‌م ئه‌م منداڵانه‌ ئه‌ترسن لێت ، چونکه‌ تۆ به‌ وه‌زیره عینه‌ک ڕه‌شه‌ باڵابه‌رزه‌که‌ ناسراویت له‌ ناو رۆژنامه‌کاندا..                            
 
 14.01.2008
 

Previous
Next

Leave a Reply