Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ماڵی رێحان …..  فەرهاد كەریم

ماڵی رێحان ….. فەرهاد كەریم

Closed
by February 7, 2012 ئەدەب

 

(دەمێکە بیر لەوە دەکەمەوە، رۆمانێک بنووسم و زۆربەی کارئەکتەرە دەستبەسەرەکانی رۆمانە کوردییەکان لە دەست نووسەرەکانیان ئازاد بکەم!)1
لە كورتە رۆمانی (ماڵی رەیحان)دا نوسەر دەقاودەق ئەو گوتەیەی خۆی سەلماندووە. لە دەستپێكی رۆمانەكەدا دەلێت: (ئاوسم بە شتێك) وەكو قفلێكە. ئیتر با واز لەو كورتە رۆمانە بێنین, بەلام قفڵ نیە, بەلكو دەرگایەكە و پێمان دەلێت: (فەرموون بۆ دونیای ئاوسبوونی منی پیاو) خۆی لە خۆیدا ئەو گۆتەیە سروشتی نیە ،بەلام لە گەڵ خوێندنەوەی زیاتر هەستدەكەیت هەموومان ئاوسین هەریەكێكمان بە شتێك, (فاڵچییەك پێیوایە ئەو شتەی پێی ئاوسم مرۆڤێكە لە چەشنی باران ودنیا نقووم دەكات, فاڵچییەك پێیوایە شیعرێكە و دنیا دەكاتە باران) هتد… ئیتر هێندە بە زمانیكی شیعری نوسراوە, لە خوێندنەوەی گومانت لا دروست دەبێت شیعر دەخوێنیتەوە یان رۆمان. لە هەر بەشێك لەو كورتە رۆمانەدا رۆماننووس دەیسەلمێنی لە زمان باڵادەستە، لە شیعردا بلندە و رۆشەن هزریشە.
نوسەر هێندە بە سەلیقە و زەوقێكی جوانەوە رۆمانەكەی نوسیوە. بە كورتی وبە پوختیەوە. هەموومان لە ناو ئەو كورتە رۆمانەداین, هاولاتیانی ئێرە (ئەمەریكا) حەزیان زۆر لە سینەمایە, منیش و هاوسەرەكەشم, دوای دیتنی فلیمەكە قسەمان لە سەر فلیمەكە كردووە, ناوەرۆكی بابەتەكە و كارئەكتەرەكان و كامیرا و دەرهێنەرەكە و هتد… هەریەك لەو شتانە لاواز بێت كارێكی زۆر نێگەتیفانە دەكاتە ناوبانگ ودەركەوتنی هەموو ستافەكە و بینەرێكی زۆریش لە دەست دەدەن تا دەگاتە ئاستی ئیفلاس بوونیش.چونكه‌ كۆمه‌لگاكه‌ راوو بۆچنو خوصندنه‌وه‌یان هه‌یه‌و ده‌ریده‌برن ,,ماڵی رێحان كە من بە رێحان دەلێم رەیحان لێرە پێی دەلێن بەیزل كە زۆر حەز لە خواردنی دەكەم رەنگە تا ئێستا بە پێوانەی باخێك رەیحانم خواردبێت. هەناسەم بۆنی رەیحانی گرتووە, ئەوەی كە زۆر سەرنجی راكێشاوم, تا كۆتایی رۆمانەكە هەست دەكەی لە ناو باخی رێحانی كافوریدای,له‌ ناو ئه‌و باخه‌شدا بۆن و ده‌ستی لصده‌ده‌ی ده‌یخۆیی وتامیده‌كه‌یلە ناو (مالی رصحان)یشدا (سۆز،گەڕان، عیشق, سێكس, جەنگ, جەنگاوەر, پاشاو, پولەكی، ونبوون، خۆدۆزینەوە,بیابان, رووخان، تێكشکان،راكردن سەركەوتن و سەروەری,خه‌ون.شه‌راب مه‌ستی مه‌ستیه‌كی سه‌رمه‌دی نه‌مری)ئاوصته‌ی ناو دیمه‌ن ورووداوه‌كان  ده‌بیبی
كە رۆمانەكەم دەخوێندەوە هەرگیزاو هەرگیز بروام نەدەكرد ئەو رۆمانە نووسەرەكەی كوردە و یەكەم ئەزموونی رۆمان نوسینی بێت. وام هەست دەكرد رێحانەی ئەمەریكای باشورە. چونكە لە تێكهەلكێشانی دیمەنەكان و ساده‌ی و خاكیه‌تی نوسه‌ره‌كه‌و جیهان بینینیه‌كه‌ی بەو زمانە بوێرەی كە رەچاوی كۆمەلگای نەكردووە والاتر بلێین گووی بە كلاوی كەس نەپێوایە. زۆر بە ئازادی رۆمانەكە نوسراوە بص سنگ ده‌رپه‌راندن وفشه‌فش وكه‌شخه‌لصدان به‌ سه‌ر خوصنه‌رانه‌وه‌ ,چونكه‌ زۆرینه‌ی نوسه‌رانمان ناتوانین ئه‌و ده‌رده‌ بشارنه‌وه‌,,بەر لە وەی لێك دابرێین هەر كارێك لێرە دەستی بۆ ببەی دەبێت راهێنان بكەی یان لە بارەی بخوێنیتەوە و زانیاری پەیدا بكەی ,نوسه‌ریش ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جصهصناوه‌و سه‌لماندوویه‌تی,,,من كەسێكی هاوسەرگیرم گەر باوەرم پێدەكەن لێرە فێرە ماچ و راموسان وخۆشەویستی وئامێز بووم و زۆریشی ویست تا فێرە شتی جوان بم,,,, لە هیچ فلیمێكی پۆرنۆ یا رووت هێندەی ئەو سێكسیە بالاو جوانیه‌ی رێحانەم نەدیوە هەر وەك سەیری فلیمێكی رووتی ئەزمووندار بكەی: (ئینجا بەیەك مژ هەناوی لە گەل راكێشام ورێحاناوی هەموو جەستەی رژاندە نێو دەمی, سەرم گرت و پاڵمدا. هەتا بنی لە دەمیدا بوو),,هتد… ئەوەی ئەو رۆمانە بخوێنێتەوە دەبێت خۆراگربێت، نەیقەومێنێ. لێرە دەست بۆ شتەكانی تر نابەم تا رۆمانەكە چاپ دەكرێ ئەو كاتیش خوێندنەوەیەكی جدیانەو باسی گەروو گوونی كارئەكتەرەكان ولەش و لاری  رێحانەكان دەكەین دووا وتەمان:
(ئەگەر هاتوو شیعر دەرچوو, دەیخەمە رووبارە وشكەكانەوە ئەگەر باران دەرچوو, دەیدەمە باخچەكانی كۆشكێکەوە, كە دواتر چیرۆكەكانی دەبیستن)
 
(1) وتەیەکی نووسەری رۆمانەکە(هۆشەنگ شێخمحەمەد) خۆیەتی، کە لەبابەتی (کارئەکتەری ئازاد ، لە بابەت یانزە خولەکی پاولۆ کۆیلۆ) وە. نووسییەتی و لە ماڵپەڕی رۆشەنبیریدا www.roshenbiry.com بڵاوکراوەتەوە.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.