Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

مایکرۆچیرۆک نوێژی ئازاد …….. جوتیار

Be First!
by March 2, 2008 ئەدەب

عه‌سرانێکی دره‌نگ له‌سه‌ر شه‌قامی ملا هویدای که‌شخه قه‌ره‌باڵخیه‌کی به‌رچاو به‌رده‌م مزگه‌وتی مه‌زادخانه‌که‌ی داپۆشیبوو، له‌ سه‌دان که‌س تێپه‌ری ده‌کرد ، هه‌ندێکیان شڵه‌ژاو و نائارام،توڕه‌و ترشاو، خه‌جاڵه‌توو شه‌رمه‌زار، بێتاقه‌تو وه‌ڕه‌س، هه‌ندێکیشیان ئومێد سه‌رتاپای داگرتبوون ، خه‌نده‌ لێویانی به‌رنه‌ده‌دا،له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی که‌ بۆی چووبون تا سه‌ر مۆخ دڵخۆش بوون… له‌ ناکاو له‌ ناو قه‌ره‌باڵخیه‌که‌دا که‌ سێکیان خسته‌ سه‌رشانیانو پڕ به‌ ده‌نگی هاواری کرد..
خه‌ڵکینه‌ ڕه‌حمه‌تان لێ بێت ،، ئه‌مڕۆ نوێژه‌( بارانه)‌که‌مان ته‌واو بوو خودا جه‌زای هه‌موتان بداته‌وه و قبوڵی بکات لێتان،، به‌ڵام له‌ بیرتان نه‌چێت سبه‌ی هه‌ر ئه‌و کاتانه هه‌ر له‌و مزگه‌وته نوێژه(نه‌وته‌) و‌ نوێژه( معاش)ه‌یه ، هه‌ موو که‌‌س ئازاده‌ له‌ هاتنوو نه‌هاتن.

Previous
Next

Leave a Reply