مرۆڤ …. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
زۆرترین نووسین و ده‌ق و بابه‌ت و بڕیار‌و لێدوانی له‌باره‌ی ئاشتیه‌وه هه‌یه ،كه‌چی دڵڕه‌قترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر ئه‌م گۆی زهویهیهو بهرتاقای هێنده‌ی كاره‌ساته سروشتیه‌كان و نه‌خۆشی و په‌تاو مه‌ینه‌تی وهه‌ژاری له‌شه‌ڕی نێوان مرۆڤه‌كاندا مرۆڤ بووه به قوربانی، ئه‌گه‌ر هه‌بووه‌كانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه له‌مانگێكا داهاتی یه‌ك رۆژیان ته‌نیا یه‌ك رۆژ بخهنهسندوقێكهوه بۆ بنه بڕ كردنی هه‌ژاری ئه‌وا له‌مه‌ودای چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا هه‌ژاری له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌چۆكدا دێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی لهخانویهك زیاتریان هه‌یه دابه‌شی بكه‌ن به‌سه‌ر كرێچیهكاندا ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه كه‌هی هه‌موومانه‌و هه‌ر هی ئهوانهنیه كهزیاتریان هه‌یه كرێچی نامێنێ ، ئه‌گه‌ر یه‌ك ملیۆن خێزان ته‌نیا یه‌ك ملیۆن بڕیاربده‌ن یه‌ك ژه‌م له‌رۆژێكا نان نه‌خۆن و ژه‌مه‌كه‌ش بای 10 هه‌زار دینار عیراقی بێت ئه‌وا ده‌توانین پاره‌ی زیاتر له بیست قوتابخانه‌ی زۆر باش دابین بكه‌ین، مرۆڤ دارستانه‌كان ده‌بڕێته‌وه‌و روباره‌كان ووشك ده‌كات و راوی هه‌موو ئاژه‌ڵه كێوی و په‌له‌وه‌ره‌كان ده‌كات و هه‌رچی نه‌شێ له سروشتا ده‌یكات كه‌چی زۆر ترین قسه‌ی زل له‌باره‌ی ژینگه پارێزێوه ده‌كات و كۆڕ و كۆنگره‌و كۆنفراسی قه‌به قه‌به ده‌به‌ستێت بۆ پاراستنی ژینگه‌و ئاماده‌نیه یه‌ك رۆژ له ساڵێكدا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لهگهراجهكهدا بهێڵێته‌وه‌و جگه‌ره نه‌كێشێت، جگه له‌مرۆڤ هیچی تر له‌سه‌ر زه‌وی مایه‌ی شێواندن و پیس بوونی ژینگه نیه، تا مرۆڤ بڕیاری شه‌ڕی نه‌دا نههێرۆشیماو ناكازاكی،نهههڵهبجه نه‌هیچ كوێی تر له‌م سه‌ر زه‌مینه پێویستیان به مۆنۆمێنت و یادگا نه‌بوو، مرۆڤ هات كوشت و بڕ و جینۆساید‌و سڕینه‌وه‌و له‌ناودانی به كۆمه‌ڵی داهێنا و دواتر خۆیشی مۆنۆمێنت و یادگای درووست كرد، مرۆڤ له‌په‌نای داهێنانی شیعر‌و رۆمان و چیرۆك و داستان و ئه‌له‌تریك و میترۆ‌و ته‌لاری مه‌زن و هونه‌ری بهرزهوهئهتۆم و ناپاڵم و كیمیاوی و ئێف 16 و زه‌وی به‌زه‌وی و تانك و چه‌ك وچۆڵی دنیای بۆ كوشتنی یه‌كتر داهێنا، به‌رله‌وه‌ی مرۆڤ به‌ربێته وێزه‌ی زه‌وی ئه‌م خاك و خۆڵه خاك و خۆڵێكی پاك و بێگه‌رد بوو،مرۆڤ هات بۆ بڕێك ده‌سكه‌وت بۆ شتێك كه‌خۆی درووستی كرد و ناوی نا پاره بۆ ئه‌وه‌ی گیرفانه‌كانی پڕ بن و بتوانێ له‌و رێگایه‌وه ئه‌وانی تر كۆیله‌و ده‌سته‌مۆ بكات ده‌سبه‌رداری خه‌یاڵی داهێنه‌رانه‌ی جوان و بیر كردنه‌وه‌ی ته‌ندروست بوو ، بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵی پڕ بوون له‌وه‌ی چۆن به‌سه‌ر هه‌موواندا زاڵ بێت و به چ رێگایه‌ك ئه‌وانی تر بێنێته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، هیچ بوونه‌وه‌رێكی تر هێنده‌ی مرۆڤ چێژ له‌سوكایه‌تی هاوشێوه‌كه‌ی خۆی واته چێژ له سوكایه‌تی مرۆڤی دیكه نابینێت، دڕنده‌و بڕندهكانیش وه‌ك مرۆڤ چێژ له كه‌تنی یه‌كتر نابینن.مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی هێنده سه‌یره كه‌ته‌نانه‌ت خۆی له پێناسه‌ی خۆیدا زۆر جار تووشی سه‌رسوڕمان و به‌دگومانی ده‌بێت، رۆژ به‌رۆژ داهێنانه‌كانی خودی مرۆڤ خۆی زیاتر عه‌یبه‌كانی مرۆڤ ده‌رده‌خه‌ن.ئه‌و داهێنانه سه‌یرانه‌ی مرۆڤ پێمان ده‌ڵێن ئیدی مرۆڤ ئه‌وه‌نده رۆیشتوه خه‌ریكه گره‌و له‌هه‌موو دڕنده‌یه‌ك ده‌باته‌وه.