مرۆڤ و ڕۆح … دیاری عه‌بدولحه‌مید
مرۆڤ و ڕۆح
ئه‌فلاتون و خیام و شتی تر..
دیاری عهبدولحهمیدمرۆڤ ئه‌و بونه‌وه‌ره عه‌قڵانییه‌ی كه‌شایه‌نی ڕێز‌و هه‌ندێجار نه‌هامه‌تییه له‌دوای ملوێنه‌ها ساڵ به‌رده‌وامه له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییه‌ی كه‌له‌پێناویدا دروست بووه ، خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه بۆ مرۆڤی جه‌سته‌لاوازو ڕۆح به‌هه‌یبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا گه‌لێكجار تێزی پڕكه‌موكوڕی و نابابه‌تی به‌رهه‌م هێناوه ، به‌ومانایه‌ی كه‌خودی مرۆڤ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بونه‌وه‌ره‌كانی تر خاوه‌نی عه‌قڵ و دڵێكی سه‌یره هه‌رلێره‌شه‌وه‌یه ئه‌و كه‌موكوڕییانه ده‌ستپێده‌كه‌ن به‌مانایه‌كی تر ئه‌وه ئه‌و"دڵ"ه سه‌یره‌یه كه‌به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌قڵه كه‌ڕێگا دیار‌و تاریكه‌كانی بیركردنه‌وه تاقیده‌كاته‌وه‌و ڕازی نابێت كه‌ڕێگاكانی بگه‌نه شوێن و جێگایه‌ك كه‌له‌ئه‌نجامدا ڕه‌وڕه‌وه كۆن و زه‌ریفه‌كه‌ی له‌كاربكه‌وێت ، مرۆڤ كه‌زیاد له‌پێناسه‌یك و زیاد له‌ئاوات و زیاد له‌بوونی خۆی داواده‌كات هه‌میشه‌لای هه‌ره‌بیرمه‌نده ناوداره‌كان و بیركه‌ره‌وه‌كان بووه‌ته‌جێگای مشتومڕه خه‌ڵوه‌تییه‌كانیان و كاتیش هه‌بووه خه‌ڵوت كێش ڕۆچونی قوڵی ناچاری كردوه ته‌پاوتل نه‌كات هه‌تاباشتر خۆی بداته ده‌ست ئه‌و بیركردنه‌وه پۆزه‌تیڤه‌ی كه‌بڕوای هه‌بووه ده‌یگه‌یه‌نێته ئامانج ، "ئه‌مڕۆچونه " له‌ناو خه‌ڵوه‌تداو پاشان مانه‌وه له‌وژینگه تایبه‌ت و زه‌حمه‌ته‌دا وه‌ك لێره‌و له‌وێ ده‌یبیستین و هه‌ندێكجاریش تاقی ده‌كه‌ینه‌وه له‌توانای هه‌مووكه‌سدا نیه‌و نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌مكاره هه‌ستاون هه‌می جدی و ئیلهامی هه‌ست په‌شۆكاندنیان توشبووه ، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌فلاتون له‌ده‌مه‌ته‌قێی "خوان" دا بۆمانده‌گێڕێته‌وه كه‌چۆن شه‌وێك سوكراتی ماڵ‌وێران ئیلهامێكی بیركردنه‌وه یان تێڕامانێكی پۆزه‌تیڤ له‌جێگاكه‌ی خۆی دا ڕه‌پ و ڕاست به‌پێوه ده‌یوه‌ستێنێ و ئه‌و وه‌ستانه‌شی هه‌تا به‌ره‌به‌یانییه‌كی زوو به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئه‌فلاتون كاتێ ئه‌م باسه ده‌گێڕێته‌وه‌و پاشان ئه‌یكات به‌گیراوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و تاقانه بۆباسی خوانه‌كه‌ی له‌ماڵی ئه‌جاسۆن ، ئه‌یه‌وێت وه‌ستانی سوكرات له‌وئێواره‌یه‌دا بكات به‌ده‌ستپێكی ئه‌وكتێبه‌ی هه‌ربۆیه ئه‌و بۆچونه‌ی له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ كه‌سوكرات كه‌سێك نیه ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی به‌قسه‌ی خۆش و بۆش ته‌واو كردبێت ئه‌وه‌نده‌ی وێنه‌یه‌كی گفتوگۆیی یاخود وینه‌یه‌كی وشه‌یی بۆئێمه‌و جه‌ماعه‌تی خوانه‌كه ئه‌كێشێ كه‌سوكرات بیروباوه‌ڕه‌كانی ته‌نها له‌وه‌دا كورتنابنه‌وه كه‌ئه‌جاسۆن خاوه‌نی ماڵه‌كه‌و دروستكه‌ری خوانه‌كه بۆی كێشاوه ، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌له‌وخوانه‌دا بوونیان هه‌یه له‌ڕاستی دا ئیشی ئه‌م بابه‌ته نیه كه‌قسه‌یان له‌باره‌وه‌بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سه‌ئاماده‌كانی ناو ئه‌وخوانه هه‌رچه‌نده ئه‌فلاتون قسه‌یان به‌ده‌مه‌وه هه‌ڵده‌به‌ستێ كه‌سانێكن خاوه‌نی بیرۆكه‌و هه‌ندێجار عه‌قڵی په‌تیشن سه‌باره‌ت به‌بیركردنه‌وه له‌مرۆڤ ، ئه‌و عه‌قڵانه‌ی كه‌قسه‌ده‌كه‌ن له‌و ده‌مه‌ته‌قێیه‌دا به‌جیاوازی ده‌ربڕین هه‌موویان و به‌تایبه‌تی مرۆڤه كۆمیدیه‌كه زانیارییه‌كی نایاب و كه‌م وێنه ده‌خه‌نه سه‌رئه‌وباسه‌ی كه‌په‌یوه‌سته به‌مرۆڤ و كه‌تایبه‌ته به‌ڕۆح و به‌بیركردنه‌وه له‌تواناو هه‌ندێجار گاڵته‌جاڕییه‌كانی خودی مرۆڤیشه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ حسابكردنێكی ورد بۆمرۆڤ له‌لایه‌ن خودی مرۆڤه‌وه زۆر له‌مێژه به‌رده‌وامه‌و به‌بڕوای منیش هه‌تا ئێستا بێجگه له‌چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكی سه‌ره‌تایی كه‌له‌بواری پێكهاته‌ی عه‌قڵ و بواری پزیشكی و كه‌مێكیش ده‌رونی خۆی ده‌بینێته‌وه نه‌یتوانیوه له‌جومگه سه‌ره‌كییه‌كان وه‌كو ڕۆح تێبگات ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه‌ئێمه له‌مێژودا ڕوبه‌ڕوی كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ده‌بینه‌وه كه‌ده‌رباره‌ی مرۆڤ و خواسته‌كانی ، مرۆڤ و ئه‌ندێشه‌كانی ، مرۆڤ و جاویدانی ، مرۆڤ و لوتكه‌ی كه‌رێتی ، مرۆڤ هتد.. نوسراون ، مرۆڤ كه‌ئه‌مڕۆ جیاوازتر له‌سه‌ده‌كانی تر ، به‌بێ ترس و پرس كۆنترۆڵی نزیكه‌ی هه‌موو شته‌كانی كردوه‌و به‌ئاسانی تێگه‌شتوه كه‌ئه‌وه مه‌یمونه‌و حه‌زی له‌مۆزه‌و ، ئه‌وه فیله‌و له‌مشك ئه‌ترسێت و ، ئه‌وه‌نازانم چیه!. به‌ڵام ئێمه تائێستا ئه‌وه‌نازانین بۆچی له‌و گاڵته‌جاڕییانه تێناگات كه‌عه‌قڵی ناكامڵی لێره‌و له‌وێ هه‌مووكات به‌رهه‌می ده‌هێنێت ، مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌گشتی له‌مسه‌ری دونیاوه بۆئه‌وپه‌ڕی هه‌ڵسه‌نگێنین و پاشان ئاراسته جیاوازه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی یه‌كبكه‌ینه‌وه هه‌رچه‌نده واشه به‌ڵام سه‌رئه‌نجام له‌خاڵێكدا ئاراسته‌كانیان یه‌كده‌گرنه‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موویان مرۆڤن و له‌ده‌رشه‌نجامیشدا به‌ده‌رله‌جه‌سته‌و ڕه‌نگ ، دین و زمان ، له‌ڕۆح دا ئه‌وخاڵه هاوبه‌ش و گه‌وره‌یه ئه‌دۆزینه‌وه كه‌یه‌كسانه به‌هه‌مووشت !. كه‌واته مرۆڤ چیه ، ئایا مرۆڤ ئه‌و بونه‌وه‌ره‌یه كه‌ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی دیاری كراوه‌و پاشان ژیان ئاوایی ده‌كات و دوای ماوه‌یه‌كیش له‌بیرئه‌چێته‌وه ، ئایا مرۆڤ كه‌هه‌تائێستاش نازانین به‌ته‌مای چیه‌و خاوه‌نی ئه‌و عه‌قڵه پڕله‌كێشه‌و خۆبه‌زلزان و نه‌گبه‌ته‌یه چۆن ڕووئه‌دات له‌دوای مردنی كۆتایی به‌وهه‌موو كێشمه‌كێش و بیركردنه‌وانه‌بێت كه‌ڕۆژانێك له‌بوونی ئه‌ودا بونیان هه‌بووه ، ئایا ئه‌م پرسیاره گه‌وره‌یه یه‌كێك نیه له‌وپرسیاره "سه‌ره‌تانیانه‌ی" كه‌هه‌موومان به‌زاناو نه‌زانه‌وه له‌به‌رده‌میدا سه‌رگه‌ردانین !. ئایا ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌تانییه ئه‌م بابه‌ته پشتڕاست ناكاته‌وه كه‌مرۆڤ بێجگه له‌تێگه‌شتنێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر خواسته سه‌ره‌تایی و نه‌خۆشییه‌لاوه‌كییه‌كانی چیتر تێگه‌شتووه !. ئایا مرۆڤ بێجگه‌له‌وه‌ی كه‌ئه‌زانێ ئه‌مه ڕه‌شه‌و ئه‌ویتر پرته‌قاڵی ، ئه‌مه‌خواردنێكی ئه‌مریكی و ئه‌مه‌ش تاسكه‌بابی ، هتد … چیتر ئه‌زانێ ده‌رباره‌ی پرسیاره‌كه‌ی تر، دیاره بێ نرخكردنی تواناكانی مرۆڤ جه‌وهه‌ری ئه‌م بابه‌ته نیه ئه‌وه‌نده‌ی به‌راوردێكه له‌ئاست ئه‌و پرسیاره جدییانه‌ی كه‌خودی مرۆڤ به‌درێژایی ژیان ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه ، هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانه‌وه ئه‌م پرسیارانه هه‌رهه‌بوون و به‌پێی زه‌مه‌ن و سه‌رده‌مه‌كانیش شێوازی داڕشتنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌رداهاتووه ئه‌گینا پرسیاره جدییه‌كانی ئێستای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك هه‌رئه‌وپرسیارانه‌ن كه‌له‌سه‌ده‌ی خیام دا هه‌بوون ، هه‌مان ئه‌و ئه‌وپرسیارانه‌ی كه‌ئه‌م بابه‌ته‌و ده‌یان بابه‌تی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه‌ی له‌پێناودا نوسراوه هه‌رئه‌وپرسیارانه‌ن كه‌له‌سه‌رده‌مه كۆنه‌كانیشدا به‌شێوازی ته‌رحكردنی جیاواز هه‌بوون ، ئه‌م پرسیارانه هیچ كاتێك موڵكییه‌تیان نه‌بووه به‌ومانایه‌ی ئه‌وپرسیارانه به‌وه‌ره‌سه بۆهیچ كه‌سێك نه‌ماونه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی لای هه‌موو ئه‌وكه‌سانه دروست بووه كه‌ژیانی خۆیان بۆبیركردنه‌وه‌و تێڕامان ته‌رخانكردوه ، ئه‌وپرسیارانه‌ی كه‌له‌ڕابردوو ئێستا‌و داهاتودا كراون و ده‌كرێن ئه‌وانه پرسیارگه‌لێك نه‌بوون شكڵی چه‌مك وه‌ربگرن ، یان پرسیار گه‌لێك نه‌بوون وه‌ك مۆدیل سه‌ره‌تایان هه‌بێت و پاشان كۆتایی ، ئه‌وپرسیارانه وه‌ك چۆن له "ئاو" یان "خۆشه‌ویستی" ده‌چن به‌وشێوه‌یه هه‌تا ئاو یان خۆشه‌ویستی مابێت ئه‌وپرسیارانه‌ش ئه‌مێنن و به‌رده‌وام لای ئه‌وچه‌ند سه‌دكه‌سه‌ی كه‌له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا ده‌ژین ناوبه‌ناو شرۆڤه ئه‌كرێ ، ئه‌وپرسیارانه كه‌مرۆڤ ڕێبازی ده‌سته‌جه‌معی پێنادات كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وهۆكارانه‌ش ڕوونبكه‌ینه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆئه‌و گاڵته‌جاڕیانه‌ی كه‌مێشكی ناكامڵ و بیركردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ به‌رهه‌می ده‌هێنێت ، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه مرۆڤ به‌مانایه‌ك له‌ماناكان یاخود ڕه‌گه‌زێك له‌ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی له‌وه‌دا خۆی نمایش ده‌كات كه‌ئه‌م مرۆڤه ئه‌و ڕه‌گه‌زه به‌هێزه‌یه ڕێگره له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه‌گرنگی نه‌دات به‌م پرس و بوونه زۆرگرنگه ، ئه‌وڕێگره گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك مه‌فهومدا كورتی بكه‌ینه‌وه "حازر به‌ده‌ستی مرۆڤ " خۆیه‌تی ، به‌ومانایه‌ی ئه‌وڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌ی كه‌به‌ناوی "ڕێگر" خۆی له‌حازر به‌ده‌ستی واته "ئاماده‌باشی و خۆته‌سلیم كردن" دا ده‌بینێته‌وه ، یان به‌مانایه‌كی تر مرۆڤ حه‌زی له‌وشتانه‌نیه كه‌دواخراون واته ته‌سجیل كراون ، ئه‌وه‌نده‌ی شه‌یدای ئه‌وشتانه‌یه كه‌حازرو ئامه‌ده‌ن له‌به‌رده‌میدا وه‌ئه‌گه‌ر نمونه‌ش بێنینه‌وه ئه‌و نمونه‌یه ده‌هێنینه‌وه كه‌زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان بخره ناو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك و له‌نێوانی دووئه‌گه‌ردا بیهێڵه‌ره‌وه ، ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر تۆبه‌هه‌شتت ئه‌وێت ئه‌بێت به‌مشێوه‌یه ڕه‌فتار بكه‌یت به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌یاد نه‌چێ كه‌به‌هه‌شت ئه‌نجامه‌كه‌ی واته كاتێكی نادیاری هه‌یه‌و ته‌سجیل كراوه ، ئه‌گه‌ری دووه‌م ئه‌مه جوانترین سه‌یاره‌و باشترین ژیان و ڕازاوه‌ترین ماڵ و له‌ئه‌نجامدا حازرو ئاماده‌ش ، بێگومان له‌م كاته‌دا مرۆڤ خورپه‌كانی به‌لای كامه له‌ئه‌گه‌ره‌كاندا ده‌ڕوات ، به‌بڕوای من كه‌من كه‌مێك مرۆڤ ئه‌ناسم بۆلای ئه‌گه‌ری دووه‌م ئه‌ڕوات هه‌رچه‌نده ده‌زانێ ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م چه‌نده گرنگه ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌سجیل كراوه له‌یادی ده‌كات و ئه‌وه‌نده گوێی پێنادات ، بێگومان ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ئه‌گه‌ری دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرێ خۆی ده‌زانێ كه‌ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتێكی بێ وێنه‌یه‌و له‌ته‌واوی دونیادا هاوشێوه‌ی نیه ، به‌ڵام ناتوانێت خۆی ڕابگرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دووه‌م ئاماده‌باشه‌و له‌ئه‌نجامیشدا به‌دڵ ئه‌گه‌ری دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت ، كه‌واته مرۆڤ چیه!. ئایا مرۆڤ خۆی له‌خۆی دا نه‌بووه‌ته خه‌مو په‌ژاره ، خۆی له‌خۆی دا مایه‌ی پێكه‌نین و هه‌ندێجار پێچه‌وانه‌كه‌ی نیه ، ئایا مرۆڤ كه‌خوای گه‌وره ڕێزی لێناوه بۆچی به‌شێوازێكی ده‌سته‌جه‌معی له‌خه‌می سه‌ره‌كی خۆی ناكۆڵێته‌وه ، یان له‌مباره‌یه‌وه حه‌ق نیه ئه‌و گله‌ییه له‌مرۆڤ بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ توانا زۆره‌كانی له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ته‌كنه‌لۆجیاو مۆدێلاتی یه‌كتربڕدا ، توانای ئه‌وه‌ی نیه كه‌له‌جه‌وهه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌دا كه‌له‌هامانكاتدا ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌شه بكۆڵێته‌وه ، ئایا ئه‌و حه‌قه لای كێیه كه‌بتوانێ گلله‌ییه‌كی له‌مشێوه‌یه له‌مرۆڤ بكات و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و ڕێگایه‌شی نیشانبدات كه‌گرنگی به‌پرسه گرنگه‌كه‌ش بدات ، یان مرۆڤ كه‌ی و چكاتێك ئه‌م باسه گرنگه‌ی له‌یادكردوه ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌یادی كردوه كوا ده‌رئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی ئه‌م تێفكرین و لێكۆڵینه‌وه دورو دژواره‌ی كه‌ئه‌نجامیداوه ، ئه‌م پرسیاره وجودیانه كه‌هندێكجار به‌هۆی سه‌ختیانه‌وه وه‌ك نوكته‌و قسه‌ی خۆشی لێدێت مرۆڤ ناچار ده‌كات ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ڕێبازه بكات كه‌ڕێگاكانی ئه‌وه‌نده شوم و چاره‌ڕه‌شه ده‌یگه‌یه‌نێته بێ شوێنی ، هه‌روه‌كو چۆن "خیام" له‌دوو دێڕی چوارینه‌یه‌كی دا ئه‌ستێره‌ناس و زاناكانی بواری مرۆڤ ناسی به‌شێوه‌یه‌ك له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات كه‌وائه‌زانن هه‌موو شتێك ئه‌زانن ، به‌ڵام دواتر ئه‌ڵێ ئه‌وانیش وه‌ك من نه‌زان و سه‌رگه‌ردانن ، ئه‌م وه‌ڵام و شێوازی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه هیچ كاتێك مرۆڤ تووشی ئه‌و چاره‌ڕه‌شییه‌ناكات وه‌كو له‌وه‌ی كه‌خیامی ماندو له‌وئاسته‌دا باسی ده‌كات ، ئه‌و كه‌ئه‌ستێره‌و مانگ و مرۆڤ و شتی تر به‌جێگای مشتومڕی زانایان ئه‌بینێ له‌هه‌مانكاتدا له‌وئاسته‌شیاندا دانانێت كه‌بتوانن له‌وه‌تێبگه‌ن كه‌هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی به‌كه‌سانی بڕوا سوتاوو عه‌بدی خۆشباوه‌ڕ پێناسه‌یان ده‌كات ، خیام له‌مباره‌یه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆر بۆچونی هه‌یه كه‌ده‌كرێت هه‌ندێكیان بۆئه‌م سه‌رده‌مه‌ش و سه‌رده‌مانیتریش تازه‌بن ، خیام هه‌رچه‌نده زۆر له‌دوای ئه‌فلاتون ژیاوه به‌ڵام له‌هه‌ندێك بۆچوندا ئاراسته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتون جوت ده‌بێت ، خیام به‌شعرو ئه‌فلاتون به‌دیالۆگی عه‌قڵی له‌چه‌ند پرسێكی زۆرگرنگدا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته یه‌كده‌گرن ، له‌بۆچونی ئه‌فلاتون دا به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ڕۆحه‌وه هه‌یه كه‌به‌بڕوای من هه‌مێكی سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌شه ڕێك له‌گه‌ڵ خیام یه‌كده‌گرن و مرۆڤیش هه‌ستێكی بۆدروست ده‌بێت كه‌ئه‌م دووبۆچونه یه‌ك بۆچونن و به‌داڕشتنی جیاواز نوسراونه‌ته‌وه ، له‌بۆچونی ئه‌فلاتوندا ڕۆح ئاماده‌ییه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌یه هه‌روه‌كو چۆن لای خیامیش هه‌مان شێواز له‌بۆچون هه‌یه ، له‌مڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌فلاتون جه‌سته‌و ڕۆح وه‌ك به‌ندیخانه‌و به‌ندكراو به‌راورد ده‌كات ، هه‌رچی خیامیشه به‌هه‌مانشێوه ئه‌وپرسه ئه‌دركێنێ ، ئه‌گه‌ر ئێمه زۆربه‌ی بۆچونه‌كانمان به‌دیدی ئه‌فلاتونه‌وه ببه‌ستینه‌وه سه‌باره‌ت به‌ڕۆح كه‌كرۆك و جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه‌یه ئه‌بێت له‌وێوه ده‌ستپێبكه‌ین كه‌ئه‌فلاتون بڕوای وایه كه‌مرۆڤ له‌خودی خۆی دا‌و له‌یه‌ك كاتدا زیندانییه‌و زیندانیشه ، واته خۆی به‌ندیخانه‌یه‌و هه‌رخۆشی به‌ندكراو ، ئه‌و وابیرئه‌كاته‌وه كه‌ڕۆح به‌ندكراوه‌كه‌یه‌و جه‌سته‌ش ئه‌و به‌ندیخانه نابووته‌یه كه‌ڕۆحه‌كه‌ی واته به‌ندكراوه به‌سته‌زمانه‌كه‌ی له‌ئامێزگرتووه‌و به‌درێژایی ئه‌و ژیانه هه‌راسانی كردوه ، ئه‌فلاتون به‌تایبه‌تی له‌دوو ده‌مه‌ته‌قێدا كه‌له‌هه‌ردوو كتێبی "خوان" و "ڤایدون" دا به‌ئاشكرا باسی ئه‌مه‌ده‌كات ، ئه‌و دووكتێبه كه‌دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگن بۆمرۆڤ ناسی و بیركردنه‌وه له‌مرۆڤ ، له‌دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه بایه‌خی خۆیان هه‌یه‌و كاتێك ئه‌یخوێنینه‌وه ناتوانین خۆمان له‌وهێزه پڕسه‌نگ و بێ سنورانه‌ی زانستی بیركردنه‌وه فه‌رامۆشبكه‌ین ، به‌مانایه‌كیتر هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه كاتێ فایدۆن یان خوان بخوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ست نه‌كات ئه‌فلاتون له‌لایه‌وه دانیشتوه‌و ئه‌یه‌وێت به‌زۆر بێ عه‌قڵی له‌كۆڵبكاته‌وه ئه‌وه‌كه‌سێكه له‌بێئاگایدا ئه‌ژی و پێویست ناكات خۆی بۆئه‌و شێوه‌یه له‌خوێندنه‌وه ته‌رخان بكات ، له‌ڕاستی دا ئه‌وه‌ی ئه‌فلاتون له‌و دووكتێبه‌دا باسی لێوه‌ده‌كات و پاشان به‌رامبه‌ری لێئاگادارده‌كاته‌وه واله‌مرۆڤ ده‌كات كه‌گومان له‌خۆی بكات و ده‌ست بۆجه‌سته‌ی خۆی به‌رێت و له‌وخورپانه بكۆڵێته‌وه كه‌به‌خێرایی ئه‌و تێده‌په‌ڕێنن ، ئه‌و دووكتێبه دووكتێبن له‌وچل و چه‌ند كتێبه‌ی ئه‌فلاتون كه‌به‌بڕوای لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌دوانه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمار زۆرترین گرنگیان به‌م باسه‌داوه ، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌شزانین كه‌خۆكوشتنه‌كه‌ی سوكرات له‌كتێبی فایدۆن دا باسكراوه كه‌ئه‌وباسه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌گومان و هه‌ندێكجار دڵنیابوونی سوكراته‌وه هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رۆح هه‌یه یان نا نیوئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به‌و دادگاییه‌وه نیه كه‌گوایه ئه‌و له‌وپێناوه‌دا خۆی ده‌رمانخوارد كردوه ، ڕه‌نگه به‌شێك له‌م باسه بێجگه له‌په‌راوێز نوسین بۆئه‌و دوو ده‌مه‌ته‌قێیه هیچی تر نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌فلاتون هه‌میشه لای ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌بیرده‌كه‌نه‌وه میوانێكی ڕه‌زاقورس نیه ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سێكه له‌ئازیزان و هه‌میشه ئه‌وه كێشت ده‌كات كه‌دوور نه‌كه‌ویته‌وه له‌حه‌كایه‌ته بچوك بچوك و ئه‌ودیالۆگه عه‌قڵیانه‌ی كه‌پڕن له‌بومه‌له‌رزه‌ی جدیه‌ت و مه‌نتقیه‌ت ، ئه‌وه ئه‌فلاتونه پێش چه‌ند سه‌د ساڵ له‌دستپێكردنی زاین ده‌ڵێت : مرۆڤ جه‌سته‌ی به‌ندیخانه‌یه‌كه‌و رۆحیشی به‌ندكراوێكه ، ئه‌وه ئه‌فلاتونه جه‌سته به‌دارو خۆڵ ئه‌شوبهێنێت و ڕۆحیش به‌جه‌وهه‌رێكی موحته‌ره‌م ، ئه‌وه ئه‌فلاتونه باس له‌پوكانه‌وه‌ی جه‌سته ده‌كات و پاشان شوێنێك كه‌خۆی دوودڵه كوێیه بۆ ڕۆح ده‌ستنیشانده‌كات ، ڕه‌نگه به‌لای ئه‌فلاتونه‌وه ئه‌وكاته گرنگ نه‌بووبێت كه‌ئه‌وشوێنه كوێیه كه‌نیشتنه‌وه‌ی ڕۆحی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌به‌دی لێ سه‌قامگیرده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی شێوازی ئه‌ركه‌كانی زانیوه ، ئه‌و ڕه‌نگه هیچ كتێبێكی ئاسمانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نه‌دیبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و له‌پێش زایندا هه‌بووه‌و ئه‌و دینانه‌ی له‌وسه‌رده‌مه‌شدا هه‌بوون بڕواناكرێت هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌باره‌یانه‌وه هه‌بووبێت ، له‌وانه‌شه هه‌یبوبێت ، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ئه‌وه پشتڕاست ناكاته‌وه كه‌ئه‌فلاتون به‌هره‌ی له‌وشێوازه وه‌رگرتبێ ، هه‌رچه‌ند له‌میژودا ئه‌وه باسكراوه كه‌ئه‌فلاتون دوای گه‌ڕانێكی زۆر له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌وجیهانه‌ی له‌وكاته‌دا هه‌بووه ئینجا "ئه‌كادیمۆس"ه كه‌ی دامه‌زراندوه ، به‌ڵام ئه‌مه به‌ڵگه‌نیه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ئه‌فلاتون ئیلهامی پێشینه‌یی وه‌رگرتبێت ، به‌هه‌رحاڵ هه‌رچی "خیام"ه له‌مڕوانگه‌یه‌وه ناتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتون دا به‌راوردی بكه‌ین به‌ومانایه‌ی هه‌ركه‌سێك له‌مبواره‌دا له‌گه‌ڵ پیاوێكی ڕیش پانی خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ كه‌ئه‌فلاتونه به‌راورد بكه‌ین له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته قوربانی ، به‌ڵام ده‌توانین لایه‌نه باش و خاڵه هاوبه‌شه‌كانی خیامیش ببینینه‌وه هه‌رچه‌نده خیام هه‌ندێكجار له‌وپه‌ڕی بێ ئاگایدا شتی هه‌ڵبه‌ستووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه ناچێته ئه‌وخانه‌یه‌وه كه‌خاڵی بكه‌ینه‌وه له‌ئاستی زانین ، بێگومان خیامیش له‌مڕوانگه‌یه‌وه خاوه‌نی بیروباوه‌ڕه‌و له‌چه‌ند خاڵێكیشدا ئاراسته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتون دا جوت ده‌بن ، هه‌رچه‌نده خیام زۆربه‌ی ئاراسته‌كانیشی خۆی له‌پرسیاردا ده‌بینێته‌وه به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌پرسیاره ئه‌وبابه‌تانه ئه‌جوڵێنێ ، خیام له‌ڕێگای چوارینه‌كانییه‌وه كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و هه‌ندێجار وه‌ڵامی دیار‌و تاریك ئاراسته‌ی ئه‌وزه‌مه‌نه ده‌كات كه‌خۆی له‌ناویدا بوونی هه‌بووه ، خیام كاتێ له‌گه‌ڵ گۆزه قسه‌ده‌كات ئه‌بێت ئه‌وه‌ی زانیبێت كه‌خۆڵی جه‌سته‌ی هاوشێوه‌یه‌كی خۆیه‌تی كه‌له‌سه‌رده‌مێك له‌سه‌رده‌مه‌كاندا ژیاوه ، بۆیه تێبینی ئه‌وه‌ده‌كرێت كه‌خیام كاتێ له‌گه‌ڵ گۆزه ئه‌دوێ شێوازی گفتوگۆكه‌ی له‌وشێوازه‌وه نزیكه كه‌مرۆڤێك له‌گه‌ڵ مرۆڤێكدا بدوێت ، كاتێ خیام ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كات كه‌به‌هێواشی به‌سه‌ر زه‌وی دا بڕۆن دیاره هه‌ستی به‌وه‌كردوه كه‌ئه‌و خۆڵ‌و خاكه‌ی ئه‌كه‌وێته ژێر قاچه‌كان جه‌سته‌ی قرچۆك و پوكاوه‌ی مرۆڤه‌كانی پێشوتره كه‌سه‌رده‌مێك له‌وه‌وپێش بوونیان هه‌بووه ، ئه‌م بۆچونه‌ش زۆرنزیكه له‌وبۆچونانه‌ی ئه‌فلاتون به‌تایبه‌تی ئه‌وبۆچونانه‌ی كه‌له‌هه‌ردوو كتێبی خوان و ڤایدۆن دا هاتوون ، خیام له‌زۆر ڕووی تره‌وه بوونی مرۆڤ و ئامانجه‌كانی شیده‌كاته‌وه‌و له‌ڕاستیشدا هه‌رچه‌نده هه‌ستی به‌بوونی ڕۆحیش كردوه به‌ڵام وه‌ك له‌چوارینه‌كانی دا ئاماژه‌ی بۆكراوه ئه‌و زۆر شه‌یدای ئه‌وه‌نه‌بووه كاچاوه‌ڕێی ئه‌وڕۆژه‌بكات هه‌روه‌كو چۆن له‌مه‌سه‌له‌ی به‌هه‌شت و دونیادا چوارینه‌یه‌كی هه‌یه‌و دونیا به‌شێوه‌یه‌ك پێناسه‌ده‌كات كه‌ئه‌توانرێت بكرێته به‌هه‌شت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وابیرئه‌كاته‌وه كه‌ئه‌وله‌دونیادا به‌هه‌شتێك دروست بكات ئیتر چیداوه له‌به‌غدا ، وه‌ك چۆن ده‌ڵێت : بائێمه لیره به‌هه‌شتێك سازكه‌ین .. پیاوی فه‌قیر هه‌تا ده‌گاته به‌غدا دووره.
ئه‌مێنێته‌وه بڵێم هه‌وڵدان بۆكه‌شفكردنی لایه‌نه شاراوه‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ڕۆحه‌و په‌یوه‌ندی به‌دونیای جاویدانه‌وه هه‌یه كارێكی زه‌حمه‌ت و هه‌ندێجار مه‌حاڵه ، به‌ومانایه‌ی مرۆڤ بێجگه له‌وده‌قه ئاسمانیانه‌ی كه‌ڕێچكه‌یه‌كیان لێوه دیاری كردوه یه‌ك سه‌رچاوه‌ی تر ی له‌به‌رده‌ستدا نیه كه‌هه‌موو ئاره‌زووه‌كانی و تێروانینه‌كانی سه‌باره‌ت به‌وباسه گرنگه تێربكات ، هه‌رچیه‌كیش له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه نوسراوه وه‌ك خیام ئه‌ڵێ هیچ نیه به‌خه‌یاڵ شتێكی بۆهه‌ڵداوه..