Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
مزگەوتەكانى هەڵەبجە بووە بەئەنجوومەنى دۆعا كردن…شوان سدیق

مزگەوتەكانى هەڵەبجە بووە بەئەنجوومەنى دۆعا كردن…شوان سدیق

Closed
by February 1, 2009 گشتی

 مزگەوتەكانى هەڵەبجە بووە بەئەنجوومەنى دۆعا كردن
  شوان سدیق

 
 لە مزگەوتەكانى هەڵەبجەدا سكاڵا ناكرێت،  بەڵكو دۆعا و پاڕانەوە دەكرێت و باس لە هەڵبژاردنەكانى عێراق و سەركەوتنى ئۆباماى ئەمریكى لە هەڵبژاردنەكان دەكرێت، زۆر شتى تریش، دەمە بۆڵەى ئەردۆگان لەگەڵ (پێرس)ى سەرۆكى ئیسرائیل و كێشەى غەززە و ئیسرائیل، و مەیى خواردنەوەى گەنجانى خێر لە مەلاو بەرپرسەكانى باڵا دەست  نەدى و دەكرێت، بەڵام شەڕ و تۆپبارانكردنى ئێران و توركیایان لە بیركردووە، ئەوە لەبەر خاترى ئەمنى قەومى و ئەو نەریتە تەقلیدەى ئێستا پێڕە و دەكرێت، باس خەتەنەكردنى كچان و پرسى برسێتى شار و نەبوونى ناعەداڵەتی ناكرێت..
 وەك پێشتر باسكراوە دەڵێن، هەڵەبجە و جاران یادى بەخێر پێچەوانەى ئێستا بووە، چەندین رۆشنیر و كەسایەتى ئەدەب دۆستى لە خۆگرتبوو هەر یەكەیان جێگا دەست و كاردانەوەى خۆیان هەبووە، لە بوارى رۆشنبیریدا،  بەڵام ئەگەر بەقسەى ئەوان بێت، ئێستا بەراوردێكى بكەین، مەنزڵگاى جەهل و دواكەتووى و پاشا گەردانیە، ئێستا شار پێچەوانەی جارانەو ئەمرۆ لەڕێگاى مینبەرى مزگەوتەكانەوە، ئاواز و دروشمى جیاجیا لێی دەخوێنرێت، هەركەس لە دروشم و شیعارێك، جەماوەرى ئەو شارەیان بەپیر و خرۆشەوە، گیرۆدەى ئەفیوونى ئاین كردووە..
 پێدەچێت مەلاكانى ئەو شارە خۆیان لە راستى روداوەكان بێخەبەر بكەن، دەیان كێشەى نەبوونى و ناعەداڵەتى لەو ناوچەیە هەیە. ئەگینا كاریان بە ئۆباماو ئەردۆگان و ..هتد، چیە دۆعایان بۆ بكەن..
 ئەوەى جێگاى هەڵوەستە لەسەركردنە، پێویستە یەخەى دەسەڵاتى ناسیۆنالیزمى كورد بگرین، كە بووە بەڕێگا خۆشكەر لە ئاست ئەو بەناو عەوامانەى كە لەڕێگاى مینبەرەكانەوە، بەو شێوەیە خۆیان دەنوێن و خەڵكى هەڵەبجەش شلگیرانە گوێیان بۆشل دەكەن و واق ڕادەمێنن..
 رۆژى هەینى 30/ 1/ 2008 لە مزگەوتێكى هەڵەبجەدا دۆعا بۆ باراك ئۆباماى سەرۆكى هەڵبژێردراوى ئەمریكا كرابوو لەسەركەوتنى هەڵبژاردنەكان، و دواتر ستایش و دەستخۆشى ئەردۆگانى سەرۆك وەزیرانى تورك كرابوو لەو رەفتارەى كە رۆژى پێنج شەم لە مونتەداى ئابوورى نواندبووى بە بەرامبەر (پێرس)ى سەرۆكى ئیسرائیل..
 سەیر و سەمەرە و كڵۆڵى و نەگبەتی خەڵكى هەڵەبجە لەوە دایە، ئەمڕۆ سەرەڕایی ئەوەى گیرۆدەى نەبوونى خزمەتگوزارەیەكانى ژیانن، لە هەمانكاتدا، قسەكانى ئەو بەناو خۆیان گوتەنى عەوامانەیان لىَ بووە، بە (فرۆید و ئەنگڵس و نیتچە) ئەگینا سیاسەتەكەى ئەردۆگان و ئۆباماى ئەمریكاى داگیركەر كە لەئەنجامى سیاسەتە بەدناوەكەى ئەمریكا بوو، ملیۆنان مرۆڤ گیرۆدەى نەخۆشی و برسیەتى و نەبوونى دایك و باوك هاتوون، بەكورد چى پێدەچێت ئەو مەلانەى هەڵەبجە تازە بەخەبەر هاتبن. خەڵكى هەڵەبجە ئاخریتان خێربێت".
 shwansdiq@yahoo.com
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.