Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
مناڵەبێ نازە کانی شار و پیاوە تووڕەکانی شەڕ

مناڵەبێ نازە کانی شار و پیاوە تووڕەکانی شەڕ

Closed
by March 4, 2008 گشتی

ئاکۆمحەمەدسابیر…..

ئێمەلەگەڵ شەڕدا گەورەبوین بۆیە وا نائارام و تووڕەین،شەڕەکان و ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ تەمەنمان وگەورەبوونماندا دەست لەملان بوون.
شەڕە بەردو شەڕی باڵندەکان بەدارلاستیک و شەڕەگەڕەک و شەڕی نان پەیداکردن و شەپازلەکانی باوکەو شەقەکانی کاکەو  کەشک ودارەکانی مامۆستا ڕاهێنانێکی باشبوون بۆنەزانینی مانای لێ بوردن و شەڕی ناوخۆ.
سەخترین وبەردەوام ترین شەڕ شەڕی نان وشەڕی ژیان و شەڕی هەژاری و بەگژاچوونی برسێتی و بێلانەیی، هەمووڕۆژێک بەگوێماندا دەدرا ژیان سەختە مەعیشەت گرانە نەبوونی سەرئەکات بەماڵی دووژمندا،کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە،ترس لەنەبوونی و لەگرانی و ئاوارەبوون پێویستی بە بەرەنگاری بوونەوەو بەگژاچوونە،مناڵیمان لەگەڵ خەمی گەورەکان ئاوێتەبوون و هەربە منداڵی پیریان کردین
گەورەکان تووڕەو ئێمەش بزێو، ئەوان دڵ ڕەق ئێمەش پەشێو) .
ژیان ئاوا سەخت بێت و ترس حەساری ماڵەکانمانی هەڵ چنی بێت،خەمی کارو خەمی کارەباو ئاوو سوتەمەنی دەرمان لەوڵاتێکی بێ خاوەن بەدرێژایی تەمەن ،مرۆڤی یاخی وبزێو تووڕەو نائارام بەرهەم دێنێت هێزی شەڕلەناخدابرەوپێ ئەدات بەرچاوتەنگی هەڵپەو پەلەماردان و پاشەکەوت کردن لەترسی تەنگانەی زیاتر ڕەشبینی نائومێدی دروست ئەکات .
ترسان لەتەنگانە هەمووبەیانی یەک بەخەبەرمان بێ نێت چۆن درک بەخۆشی یەکانی ژیان بکەین
چۆن لەڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە بڕوانین،چۆن ببی نە هاوڕێی بەفرو گەمەی لەگەڵدا بکەین کەماڵەکانمان لەبەفرسارتر بێت،چۆن بۆنی گوڵەکانی بەهار بکەین هەژاری بمانخاتە ناولوغمەکانی یەوە.
دوای ڕاپەڕین ئاشنابوین بەوحیزبانەی لەمێژەوە باوپیرمان بەحەسرەتەوە بۆی دەسوتێن، تێر بۆنمان پێوەکردن و گوڵ بارانمان کردن و کردماننە تاجی سەرمان، ڕزگارمان بوو لەدڕەندەترین دیکتاتۆر، وامان دەزانی ئازادی وحیزبی خۆماڵی کەمێک ئازارەکانمان ساڕیژئەکات، بەداخەوە بە بەرچاومانەوە هەرچی ئامێرو کەرەستە بەنرخەکانی وڵات هەبوو ئاودیویان کرد پەلەماری هەمووشتێکیان داو لێ یان زەوت کرین بۆ حیزب
برسێتی وهەژاریان زۆرترو زیاترکرد ئەوەی خەمی گەورەیان بوو گیرفان پڕکردن  وخۆدەوڵەمەندکردن بوو لەوپێناوەدا شەڕی دەستەڵات و گومرگیان بەرپاکرد ئەوەندە شەڕانی بوون
وڵاتیان کردە گۆڕەپانی کووشتو بڕین ،بەبەرچاومانەوە لە شەقامەکانی ناوشاردا یەکتریان  دایە بەردەست ڕێژی گولە،هاژووهووژی ئاربیجی یەکانیان بەسەر ماڵەکانماندا فڕکەی دەهات، ئەوپیاوە تووڕانە شەڕەکەیان  فراوان کرد پێویستیان بەسووتەمەنی زیاتربوو   بۆبڵێسەی ئاگری شەڕەکە ئەوسووتەمەنیەش ئێمە بووین ئێمەی مێرد منداڵ پێویستمان بەپارەبوو بوینە کۆماندۆ و لیوای تایبەت ،تاریکی و نائومێدی و دڵە ڕاوکێ باڵی کێشا بەسەر شاردا،ئازادی ئێمەی برسی کردو ئەوانیش تێرو تەسەل،ئێستاش لەقۆناغێکی نوێداشەڕی دۆلارو کۆمپانیا وڵاتی کردینە گەندەڵستان
ئێمەی بێ نازترکردوو باوکیشمان تووڕەتر، کاکیشمان بێزار لە نیشتمان و سەرهەڵگرتن ، خوشکانیشمان قەیرەیی و دایکانیشمان هەناسە ساردتر.

                   سوید

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.