Skip to Content

Wednesday, January 27th, 2021

منداڵانی سەردەمی من

Be First!
by February 4, 2013 ئەدەب

 

 

منداڵانی سەردەمی من

سەردەمی سیاسەت . 

 

ئەوكاتە هەموو بابەتەكانی، تۆ، ئێمە، ئەوان

بابەتی رۆژ، بابەتی شەو

بابەتی سیاسی بوون.

 

بتەوێت یا نەتەوێت

ژنەكەت ئایندەیەكی سیاسی دەوێت

پێستی تۆ ڕەنگی سیاسەتی گرتووە

چاوەكانت سیاسیانە دەجوڵێنەوە!.

 

قسەكانت ئاوازێكیان هەیە و

بێدەنگیەكانیشت مانایەكیان هەیە

بەهەرحاڵ هەمووی سیاسیە.

 

تەنانەت كاتێ‌ لەدارستان پیاسە دەكەیت

هەنگاوەكانت سیاسین و

لەسەر زەمینێكی سیاسیدای!.

 

شیعری غەیر ساسی، هەر سیاسیە

كاتێ‌ مانگ دەدرەوشێتەوە

ئیتر مانگ نیە

مانگ هەبێ‌ یانەبێ‌، ئەوە كەی بابەتە

دەزانی چی بابەتە؟

چی ئەزیزم؟

سیاسەت بابەتە.

 

تەنانەت پێویست ناكات مرۆڤ بیت

تامانایەكی سیاسیت هەبێت

ئەوەندە بەسە وەك نەوت بی

یا خواردنێ‌، یا كەلوپەلێكی بەكەڵك.

 

تەنانەت مێزی ئیشكردنیشت

ئەو مێزەی گفتوگۆی لەسەردەكەیت

گرنگ نیە خربێ‌ یا چوار گۆشە

گرنگ ئەوەیە بتوانی، لەسەر ئەو مێزە

مامەڵەی مەرگ و ژیان بكەیت.

 

لەم نێوانەدا مرۆڤەكان دەمرن

گیاندارەكان لەناو دەچن

وەك سەردەمە كۆنەكان

كوشتن زۆر دەبێت.

بەڵام ، بە سیاسەتەوە.

 

                                              ” شمبۆرسكا/ خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی 1996″

                                                       ” وەرگێرانی : نەبەز گۆران “

 

 

Previous
Next

Leave a Reply