منداڵی زۆر به جووڵه…..رێدار مه‌حمود
منداڵی زۆر به جووڵه
دایكێك به‌م شێوه‌یه باسی منداله‌كه‌یده‌كات"منداڵه‌كه‌م ته‌مه‌نی 6 ساڵانه‌و ئه‌مساڵ چۆته به‌ر خوێندن، به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه مامۆستاكان گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه‌وا جووڵه‌و چالاكی زۆره‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت له شوێنی خۆی دانانیشێت، مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار ده‌ڵێت، زۆرجار هه‌وڵده‌ده‌م قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و له ناوه‌ڕاستی قسه‌كانی من هه‌ڵده‌ستێت‌و ده‌چێته شوێنێكی تر، وا هه‌ست ده‌كه‌م هیچ مێشكی لای من نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه تا ئێستا له خوێندن دواكه‌وتووه، دایكی له قسه‌كانی به‌رده‌وام دهبێتو ده‌ڵێت، له راستیدا ئێمه له ماڵه‌وه‌ش هه‌ستمان به‌وه‌كردووه، كه ئه‌م كوڕه‌مان زیاتر له‌وانیتر به جووڵه‌تره، به‌ڵام هه‌ستمان به‌وه نه‌كردووه، كه ئه‌مه بارێكی نائاسایی بێت، كه‌چی ئێستا ئه‌وه‌مان هه‌یه، ئایا منداڵه‌كه‌مان به‌م رهفتارانهوه ئاساییه یان نا؟
ئه‌وه‌ی ئه‌م دایكه باسی ده‌كات پێی ده‌وترێت (زیادی جووڵه، كه‌م تێبینی‌و زوو هه‌ڵچوون)، كه‌وا به هه‌رسێكیان ناوی گرفتێكی ده‌روونین، ئه‌م گرفته زیاتر له‌م منداڵانه ده‌رده‌كه‌وێت كه له یه‌كه‌م ساڵی قوتابخانه‌ن (هه‌روه‌ك ئه‌م مناله)، چونكه ئه‌و كاته‌ی خوێندن‌و خوێندنه‌وه ده‌ست پێده‌كات نیشانه‌كان زه‌قتر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی ئه‌م گرفته بكرێت پێویسته منداڵ لایه‌نی كه‌م له دوو شوێندا ئه‌م ره‌فتاره بكات، كه‌م تێبینی منداڵه‌كه له‌مه‌دا دیارده‌كه‌وێت، كه‌وا منداڵه‌كه توانای ئه‌و یاریكردنانهی نییه پێویستیان به تهركیزو تێبینی هه‌یه، یان وادیاره كه مێشكی لای تۆ نییه كاتێك قسه‌ی بۆ ده‌كه‌یت، ئه‌ركی رۆژانه له‌یاد دهكاتو ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی به رێكوپێكی ئه‌نجام بدات. زیاده‌ی جووڵه‌و هه‌ڵچوون له‌وه به دیار ده‌كه‌وێت، منداڵه‌كه ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له شوێنی خۆی دابنیشێت‌و ئه‌گه‌ر داوای لێبكرێت دابنیشێت ئه‌وا قاچ‌و ده‌ستی به به‌رده‌وامی ده‌جووڵێنێت، ئارام ناگرێت تا نۆره‌ی خۆی دێت بۆ قسهكردنو قسه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌بڕێت، هه‌مووده‌م له جووڵه دایه وه‌ك له كوردهواری خۆمان ده‌ڵێن (جیوه‌ی له هه‌ناودایه)، ده‌بێت هه‌ندێك له‌م نیشانانه به‌ر له ته‌مه‌نی7ساڵان ههبێتو گرفته‌كه‌ش به رادده‌یه‌ك بێت، كه ببێته هۆی كاركردن له خوێندن‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی ماڵه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه بوترێت، زۆر منداڵ هه‌ن به جووڵه‌و چالاكی زیاترن‌و زۆربه‌ی ئه‌و نیشانانه‌یان تێدایه كه له سه‌ره‌وه باسمان كردن، به‌ڵام دوو مه‌رجی گرنگ هه‌یه، كه نیشانه‌كان به جۆرێك توندوتیژ بن كار له ئهركو جێبه‌جێكردنی رۆژانه‌ی بكات‌و لایه‌نی كه‌م له دوو شوێندا بۆ نموونه ماڵ، قوتابخانه ئه‌م ره‌فتارانه بكات، ئه‌گه‌ر ته‌نها له ماڵه‌وه، یان له قوتابخانه به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وا به نه‌خۆشی دانانرێتو چاره‌سه‌ری ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كات ده‌بێت، چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته تا زوو بكرێت باشتره، چاره‌سه‌ری به دهرمانو چاره‌سه‌ری ده‌روونییه، كه‌وا له لایه‌ن پپسۆری ده‌روونی تایبه‌ت ده‌بێت.