منداڵ و سمۆره…4…. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
منداڵێكی پۆلی یه‌ك
دوای كێشانی وێنه‌یه‌ك
گه‌یشته لای مامۆستا
تا وێنه‌كه‌ی نیشان دا
مامۆستا به پێكه‌نین
وتی گوڵم ئافه‌رین
سمۆره ئاگای لێ‌بوو
له ڕێگا چاوه‌ڕێ بوو
وتی چه‌ند خۆشه وابی
به دڵی مامۆستا بی
چونكه به ئافه‌رینی
به گفتوگۆی شیرینی
هانی منداڵان ده‌دات
تا به‌ره و پێشیان ببات
خۆزگه منی بچكۆله
ئه‌خرامه ناو ئه‌و پۆله