Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

من بكە بە ئاواز..بۆگۆرانییەكانى عەشق

Comments

  تێكۆشەرخالید……
 
 تەروەندەترین یار…
 تەماشاكە!ژووانى دوێنىَ
 چۆن ژاڵەكانى كردەڕێواسى هەمیشەیى
 ئێمە عاشق بوین بەوەرزە تاریكەكانى تەنیایى
 ئەمَیستابەیەك
 تەماشا عیشق هەمیشە لەماڵى ئێمەیە
 ئەنگۆرە زوو زوو بەجێى دەهێشتین
 عیشق گۆرانى بۆمن وتۆ ئەڵێت
  من گۆرانیت بۆئەڵێم و
 تۆ گۆرانیم بۆبڵىَ
 من..هەناسەى پەستییەكان ئەخنكێنم
 تۆ…سنورى دەریاكانم بۆبشكێنە
 من ئاگرەكان خامۆش دەكەم
 تۆ  كەسەرەكان لەناوبەرە
 من پەنجەكانت دەخوێنمەوە
 تۆ  قەڵەمەكەم بجوڵێنە..
 تەروەندەترین…یار
 من بوركانەكان هێوردەكەمەوە
 توَشەپوَلەكان بوەستێنە
 من بێدەنگییەكان ئەسڕمەوە
 توَژورەكەم پڕكە لە ڕەنگ
 من چوَڵەكان ئەتەنم بەتوَ
 توَكەیلەكان چوَ ڵكە بوَمن
 من شەوەكان ئەتوێنمەوە توَبمكە بەڕوَژو
 من توَختری دەكەم ماچە پەمەییەكانى عەشق
 توَمەحفترى كە ساتەگرژەكانى وەرزى قاوەیى بونم
 ئەستێرەكانت بوَ دادەگرم
 چاوەكانمت بوَ دەكەم بەئەنگوستیلە و
 لێوەكانمت بوَئەكەم بە پەڕەى ملوانكە شیعرێ
 من هەمووخەیاڵ وهەمووسوَزەكانم
 ئەدەم بە دەست گوشینێكت
 دەتوَش هەمووتەمەن و ژیانم ببە بوَخوَت
 پەنجەكانم وپەنجەكانت بخەرە جانتاى "با"وە
 سەفەرێ بكەبۆ "عەشقستان" و
 لەوێ خوَم وخوَت جىَ بهێڵەو
 لێیان گەڕىَ بابژین
 گوڵترین گوڵ تاقانە شەوى پڕلەشەوقى
 درێژتر لەیەڵدا…
 من هەرتۆبەئاوێنەى شیعرم ئەبینم
 تۆیش هەرمن بكە بەسێبەر  بۆخۆرە دڵڕەقەكان
 من بكەبەقەڵغان
 بۆجەللادەكانى شیعرو  عەشق كوژەكان
 من بكە بەئاواز…بۆگۆرانییەكانى عەشق
 ئەى تەڕترین هۆنراوەى نالى
 بمكە بەدێڕێك لەخۆت..!!
 تۆ !! خانمە شیعرپۆشەكە
 پیرۆزیت وەك پەرتووكى ناو حوجرەكەى مەحوى!
 تالەخوێندنەوەى تۆئەبمەوە
 عیشق سەرم سپى ئەكا
 خوێنى دەمارەكانم "كچە ئاسمانییەكە"
 بمكە بە قەسیدەیەك و
 بمخەرە سەرلەپى دەستى ماچێك و
 بمكە بەئەستێرەیەك وەك ڕاچەنینى رۆحى ماسى و
 پڕم بكە لەڕەنگى جوجكە پرتەقاڵییەكان
 بمكەبەتیانوسى یادگارییەكانى خۆت و
 بمخەرە بن باڵە مۆرەكانى گۆرانییەكى بەوەفاوە
 بمسپێرە بەئامێزى مەستییەكەوەو
 شەڵاڵم كە بەبۆنى ئێوارە مەستەكانى ژوان
 بم ڕفێنە ئەى عیشق
 گەڕیدەیی بكە بە ناسنامەم
 بم ڕفێنە ئەى یار
 لەت لەتم بكە بەچەقۆو
 قورئانىَ دانىَ
 لەپاڵ قەسیدە سورەكانى خۆشەویستیمان
 من نامەوێت كەس بزانىَ بەم ئایینەى تۆ
 هەرخۆم یەكەم كەس ئەبم تا هەبم
 من گەر رەِنگى خۆشەویستیش نەمێنىَ
 بەخوێنم وێنەت ئەكێشم
 من گەر قەلەَم و پەڕەیشم لىَ بوونە سەراب
 لەچاوەكانى كازیوەدا
 بە ئەشك بۆت ئەنوسمەوە"ع,ا,ش,ق,ت,م"
 من تا هەناسەكانم بڵێسەیان بێت
 لەلات ئەبم
 من تا تەمەنم هەڵنەوەرێت
 سەوزیى تۆ ئەى خواوەندى جوانى
 لەدڵما ناتوێتەوە
 من تاچراى چاوەكانم نەكوژێنەوە
 جێت ناهێڵم
 جێت
       نا
           هىَ
                ڵم…
 
 *پێشكەشە بە چاوەكانى "…."
 

Previous
Next

Leave a Reply