Skip to Content

Friday, September 18th, 2020

من تاریکم یان ژوره‌که‌م

Comment
by May 8, 2008 ئەدەب

کوێستان ـ  ئه‌ڵمانیا…….

تاریکیم دره‌نگ دابێ یا زوو
من ئه‌بێ بۆ تۆ بگه‌ڕێم له‌ ناو ژووره‌که‌م
ژووره‌که‌شم بۆ مۆمێ ده‌سوتێ
ئه‌گه‌ر چی شه‌وانه‌ دره‌نگ بێ یا زوو
به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ونی خه‌یاڵبم
خه‌و ده‌مباته‌وه‌ بۆ ژووره‌که‌م
ئه‌ی شه‌وی خه‌ونه‌ ڕه‌شه‌کانم
خه‌ونی من به‌ره‌و.. خه‌ونی ئه‌ویش بێنه‌
بۆ ژووره‌که‌م
ئه‌ی شه‌ومن له‌ تۆ تاریکترم
پێم پێمه‌گره‌ و 
به‌م خه‌ونه‌ش‌ پیاسه‌م پێمه‌که‌
که‌ من و بارانی خه‌ون له‌ تۆوه‌ ڕۆبین
ئه‌م شه‌و هێلانه‌یه‌ک
له‌ قوژبنی ژووره‌که‌مدا بۆ تاریکی ئه‌چنم
ئه‌گه‌ر چی دره‌نگه‌ .. زووه‌ .. وه‌ره‌
من و خه‌ون .. خه‌ونی تۆ
من و سوتانی ناو ئه‌م مۆمه‌
بۆ ناو ژووره‌که‌م  به‌ره‌
ژووره‌که‌م له‌ دوای سوتانی تۆ ته‌واو ده‌بێ‌
له‌ جێگاکه‌م وله‌ ناو ژووره‌که‌مدا
ژیله‌مۆی ئه‌و مۆمه‌ی سوتا
له‌سه‌ر فه‌رشی تاریکی
بۆ من و بۆ تۆ بۆ ژووره‌که‌م
خۆی ڕاخست بوو
ئێستا له‌ ژووره‌که‌مدا ته‌نیاین
من و تاریکی . 
  


 

Previous
Next

Leave a Reply