Skip to Content

Saturday, January 23rd, 2021

من ( دەقی تەمەن )….4… ناڵە حەسەن

Be First!
by May 15, 2013 ئەدەب

 

 

 

                                                               

 

١

من بە منداڵی                     

هەموو جارێک

خەونم

بە کچێکی دراوسێمانەوە دەبینی

کە گەورەش بووم

کچە دراوسێکەم کردە ملوانکە و

لە گەردنی شیعرەکانم کرد

بۆیە هەموو شیعرەکانم 

بۆنی خۆلی پاش بارانی 

گەڕەکەکەمانی لێدێت 

 

٢

من کەسێکم لە منداڵیەوە 

سواری پشتی شەپۆلەکانی عەشق دەبم

بۆ هەمیشەش حیکایەتێکم پڕ لە شکست 

 

٣

لە نێو گەڕەکی ئارەزووەکانت تەنها ماڵێک

لەنێو ماڵی خەیاڵەکانت تەنها ژوورێک

لە نێو ژووری دڵە ئەفسوناویەکەت تەنها گۆشەیەک 

لە نێو گۆشەی ئومێدەکانت تەنها سەرخەوێک

لەنێو سەرخەوێکی نێو باوەشت تەنها خەونێک

لەنێو خەونێکی ئیرۆسیت تەنها نامەیەک

لەنێو نامە ڕەنگینەکەت تەنها بۆم بنووسە 

گوڵە گیان من تا ئەبەد تۆم خۆشدەوێ  

 

 

٤

من لەنێو تەنیایی خۆمدا 

هەموو شتێکم بیرچۆتەوە

شەقام و کۆڵانەکانی عەشق ناناسمەوە 

وەرە و دەستم بگرە 

وەکو جاران 

مەملەکەتی عەشقم پێ نیشاندە 

 

٥

دەوەرە دەی 

دەی

دەی دەی دەی

دەی

لەگەڵ خۆتدا

 بم بەرەوە 

 

٦

وەرە 

بمکە بە تابلۆیەک 

لە ژووری نووستنت 

لە بەرامبەر خۆت هەڵمواسە 

پڕمکە لە ڕەنگی 

سووری ستیان و 

ڕەشی برژانگ و 

مۆری قردێلە و 

زەردی ملوانکە و 

سەوزی چاوەکانیشت

 

٧

خەون عەشق خەون 

عەشق خەون عەشق   

خەون عەشق خەون

من 

هەمیشە

خەون

بە تۆوە دەبینم 

 

٨

 

       عەشق 

عەشق خەون عەشق

      عەشق

من 

لە نێو 

خەونەکانم 

وەکو تۆ 

هەر خوێنم لەبەر دەڕوا 

 

٩

من لە زمانی

خۆڵەمێش و برووسکە و مەرگ 

تێناگەم

وەرە 

بمگەڕێنەوە 

نێو

حیکایەتە سەرەتاییەکانی عەشق 

 

١٠

ژیان دوور لە تۆ مردنە

دوور               

لە                 

نیشتیمان         

دۆزەخە ژیان بە بێ تۆ

 

١١

من نە ماڵم هەیە 

نە نیشتیمان 

نە ئەستێرەیەکم هەیە نەمانگ 

لە نێو 

سێبەری خۆت 

جێگایەکم بۆ بکەرەوە 

تەنها خۆم و

دەفتەرێک

پڕ لە یادەوەری خەمناک و 

نیگایەک پڕ لە خەونی سپی و هیچیتر 

 

١٢

 

دووڕگەی نێو مەمکۆڵەکانی تۆ دەکەم بە ماڵی خۆم

نێو                                            هەر

هەناسە                  تۆ                   خۆم

گەرمەکانی          تۆ تۆ  تۆ تۆ              هەر

تۆ                        تۆ                  خۆم

دەکەم                      تۆ                هەر

بە                       تۆ    تۆ             خۆم

نیشتیمانی                   تۆ                هەر

خۆم                      تۆ بە تەنیا  لەگەل خۆم              

 

١٣

 

من نامەوێت 

بەر لە تۆ بمرم 

بۆیە تاهەتا

لە نێو دڵە نارنجیەکەم 

بەندت دەکەم 

 

١٤

من ئەو پێدەشتەم 

بۆ تێپەڕبوونی 

ڕووباری ئارەزووەکانی تۆ 

بەسەرمدا 

هاتوومەتە بوون

تۆش لە بەرابەردا

سەمایەکی سوریالی و

چەند ماچێکی تەڕم

 پێ ببەخشە و هیچیتر

 

١٥

 

من من من من من من من من من

من             بە              من

من        تەنیا لەگەڵ           من

من             تۆ              من

من من من من من من من من من  

 

 

                                                       سەرەتای ئەپریلی ٢٠١٣ 

 

تێبینی ؛ قەسیدەی ( من )   ناومان ناوە ( دەقی تەمەن ) دەقێکی کراوە و بەردەوامە ، لەگەڵ تەمەنی شاعیردایە ، بەمانای مەرگی شاعیر دەبێتە دوادێرو دوا نوختەی ئەم قەسیدەیە .                         

 

Previous
Next

Leave a Reply