من وخۆم تازەترین کتێبی شیعری حەمە کاکەڕەش
بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن …
( من و خۆم ) کتێبێکی تازەی شیعری حەمە کاکەڕەش ە لەم ڕۆژانەدا دەکەوێتە کتێبخانەکانەوە، ئەم کتێبە سیانزە شیعر لە خۆدەگرێت، هەندێک لەم شیعرانە پێشتر لە گۆڤار‌و سایتەکان بڵاوکراونەتەوە، من و خۆم شیعرێکی تاڕادەکەک درێژە یەکێکە لەو شیعرانەی کە پێشتر لە گۆڤاری هەنار بڵاوکراوەتەوەو ژمارەیەک دواتر لە هەمان گۆڤار لە مەلەفێکدا کۆمەڵێک نووسەرو شاعیر خوێندنەوەیان بۆ کردووە، لە دەستپێکی ئەم کتێبەدا ئەحمەدی مەلا خوێندنەوەیەکی بۆ ئەم شیعرانە کردووەو دەڵێت :
“من” و “خۆم” یه‌ک ده‌قه، یه‌ک ئه‌زموونه، به‌ڵام ده‌بێت وه‌کو قۆناغێکی ئه‌نتۆلۆژی له ژیانی شاعیر ته‌ماشا بکرێت، کاتێک ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه ههڵدهدینهوه، ئاسۆ ده‌بینین : نه‌ک بۆ بزه‌یه‌کی گه‌لحۆیانه، به‌ڵکو بۆ جه‌نگێکی دیکه!
لە پاشکۆی ئەم کتێبەدا ئەو مەلەفەیش بڵاوکراوەتەوە کە خوێندنەوەو نامەی چەند نووسەرو شاعیرێکە لە بارەی من و خۆمەوە، پێنج شیعری ئەم کتێبە لە لایەن برای ڕۆمان نووسەوە کاک حەمە دۆستانەوە کراونەتە سویدی،
ناوەڕۆکی ئەم کتێبە پێکهاتووە لەم شیعرانە
1 من و خۆم
2 منداڵیی من و خۆم
3 پیربوونی من و خۆم
4 مردنی من و خۆم
5 گفتوگۆی من و خۆم
6 پێڵاوه‌کانی بۆ داده‌نێم
7 نائومێدم وه‌ک نائومێدی خودا له به‌شه‌ر
ده‌بێ چیم نووسیبێ 8
کات کات کات 9
من بەبێ خۆم10
خۆم ناکوژم11
پیاوێک لە خۆم12
پیاوێک خۆی ده‌نووسێته‌وه،13
پیاوێک خۆی ده‌سڕێته‌وه
من و خۆم تازەترین کۆمەڵە شیعری حەمە کاکەڕەش، لە بڵاوکراوەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ره له‌چه‌مچه‌ماڵ