Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

من و تۆ له‌ دوو جه‌مسه‌ری جیادا…..

Be First!
by October 24, 2008 ئەدەب

 من و تۆ له‌ دوو جه‌مسه‌ری جیادا…..
  (بوێر جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر)
 
 
 
 ده‌ پیرۆزت بێت خه‌زانێک له‌ نامۆیی هه‌ره‌سی ڕۆژانی ڕابوردووت….. ئه‌وه‌تا به‌زه‌قی چاوان ڕابووردووت له‌ قوماته‌ ده‌که‌یت و ده‌یخه‌یته‌ ژێر گڵه‌وه‌، بڕوامه‌که‌ له‌ ژێر سێبه‌ری دار سنۆبه‌ردا خۆت بۆندار بکه‌یت؛؛؛؛ هه‌رگیز هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تیت ئه‌زیزم ،،،، چونکه ئه‌م بۆنه‌ کاتیه‌ ئه‌ره‌قه‌ی خۆت نیه‌.
 قوربای ئه‌م رۆژگاره‌بیت هه‌ڵت قۆزتۆته‌وه‌ به‌به‌رگی وه‌رزێکی تر خۆت ئاڵ وواڵا ده‌که‌یت.
 حه‌یفه‌ ئه‌زیزم تۆی ئه‌رژه‌ن له‌ خۆشه‌ویستی به‌ قه‌دوو باڵایی دڵداران دا هه‌ڵبڵێیت، ئه‌وه‌تا به‌رگی تازه‌ فه‌نایه‌ بۆ تۆ.
 
 
 بڕوا مه‌که‌ مه‌ردوومی ناودار رازی بێت چونکه‌ ئه‌م به‌رگه‌ شه‌ڵاڵه‌ی شه‌ونخونی هه‌ڵمژتووه‌ و له‌به‌رده‌م په‌تی سێداره‌دا کۆڵی داوه‌.
 به‌رێزم بڕوا بکه‌ له‌سه‌رخه‌ری هیچی ترت له‌ به‌رده‌م نامێنێته‌وه‌ ئه‌م سه‌ره‌ناوه‌ سه‌رگوڵ سه‌رگوڵ له‌ رووتا دێته‌ خوارێ…… ڕۆژگارێک دێ له‌ په‌شیمانی هیچی ترت له‌ مست نامێنێته‌وه‌.
 
 ئاخر حه‌یفه‌ به‌ده‌ستی خۆت ئاگر له‌ چه‌سته‌ی ئه‌ستێره‌ به‌رده‌ده‌یت و ده‌ڵێت پیرۆزت بێت ئه‌م خاکه‌و ئه‌م به‌رگه‌سپیه‌ له‌ دوای تۆ منم هه‌ڵگرت ئه‌مه‌ وه‌فایه‌ به‌ چاوی تۆ!!!!
 
 ‌
 
 

Previous
Next

Leave a Reply