من که‌سێکی غه‌فڵه‌تزه‌ده بووم !
هاوینی ٢٠٠٩ – هۆڵه‌ندا
غه‌فڵه‌تزه‌ده من بووم ،
من … که ژیانم گرێدا به گره‌وی قسه‌وه !
له کاتێکا دنیا شێتانه به پانتایی چاره‌نوسی مندا ،
کاره‌ساتی گه‌وره به‌سه‌ر ڕاکشانی نیازه‌کانما ده‌ئاژوێ و
هێشتا خه‌ونم به ئاسمانه‌وه هه‌ر له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دا و
خه‌یاڵ له هێلانه‌ی زه‌ینمه‌وه،
هه‌ر خه‌ریکی باڵهفڕێیه …
تا دێ هه‌وری عه‌به‌س خه‌ریکه به‌سه‌ر ڕۆحما بته‌پێ …
چیرۆکه‌کانم وا چۆڵم ده‌که‌ن ،
ته‌مه‌نم وا ده‌کرێته ئه‌رزی موحه‌ڕه‌مه ،
دوا حیکایه‌تم وا باڵ به حه‌رفه‌کانی خۆی ده‌به‌خشێ …
مه‌رگ هه‌ر نزیک ده‌که‌وێته‌وه و
هه‌ستی شاعیرانه‌م به ناو سه‌رابدا که‌وتۆته غار …
سه‌فه‌ر به‌ردێک بوو
شکانی سه‌ری دووریم له ئازیزان
خوێنی عه‌زره‌تم ئه‌چۆڕێته ناو ڕستهیهکمهوه ،
پڕ پڕ له ته‌ریق بونه‌وه‌ی ته‌نهایی .خهجاڵهتباریه ،
له نێوان هاتن و ڕۆشتنێکا
که‌شێک نه‌ڕه‌خسا
بۆ دواجار قسه‌یه‌کی خونچهبهدهمی تیا بپشکوێ ،
فراوانتر له هه‌موو سه‌رزه‌مینی تلیاکی ڕیایی …!داوهشینه
مانای کام وشه‌ی ناسک هه‌یه ،
له ژێر پێی کرده‌وه‌ی ئاسنیندایه …
دیواری زیندانه‌کانی من به قسه‌ی ڕه‌نگین و
به چنگه‌کڕێی حه‌سره‌ت ،
هه‌ڵکۆڵراون .هه‌ر داڵغه‌یه‌کی پاک ده‌ست بکا به باخه‌ڵی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ،
ده‌توانێت له گژوگیای کێوی و کانیاوی نیه‌تی ته‌ڕ
له ڕۆحی سروشته‌وه ،
زۆرترین ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری نادادی بسازێنێ …
ئه‌دی بۆ ئه‌و هه‌موو کوشتاره
له ژێر خاکی بیانووی ئێمه جێی ده‌بێته‌وه و
پیاسه‌ی ته‌نیشت گۆڕستانه‌کانمان پێ عه‌یب نیه و
به ده‌نگی به‌رز پێده‌که‌نین ؟
بۆ هه‌میشه خه‌ره‌ندی تازه ،
له ناو نیازی ئێمه‌دا که‌شف ده‌بێ و
ملی خۆشه‌ویستی تیا ده‌شکێ ؟
ده‌ستوپلی شیعر به‌م نهرمونۆڵیهی خۆیه‌وه یاران
مه‌حاڵه بتوانێ و
غه‌فڵه‌تزه‌ده بووم
پێم وابوو ژه‌نگی په‌نجه‌ره‌ی ڕۆحی بۆ لێده‌کرێته‌وه !
منم که‌سێکی غافڵ
وا ده‌زانم ده‌کرێت ده‌ڤه‌ر هه‌مووی پڕکرێت له نه‌ونه‌مامی خۆشبه‌ختی
به هوتاف کێشان بۆ
قسه‌یه‌کی دێرینی قژ ماشوبرنجی
قسه‌یه‌کی ئاشنا به هیلاکی ڕۆح ،
لە هەرێمه سه‌وزه‌کانی عاره‌قه‌ی ڕژاوی ناوچاوان …
به هوتاف کێشان بۆ
مناڵێکی تازه زمان پژاوی من له توڕه‌یی
له‌سه‌ر هه‌قی شوێن پارکێکی خنجیله ،
که له‌ناوه‌ڕاستی شاردا و
به‌به‌رچاو بێده‌ربه‌ستی ئێمه‌وه
له‌گه‌ڵ ڤێلایه‌کی چوارشانه ده‌نگیان له‌یه‌ک هه‌ڵبڕیوه …
به هوتاف کێشان بۆ
به‌ردی ڕقهه‌ستانی پێاوێکی جێماو له پاشماوه‌ی خه‌بات
له ئاپۆرای به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره و
له قۆچهقانێی ده‌ستکورتیه‌وه
ڕوو به‌و ماشێنه تیژڕه‌وو جامڕهشانهی ،
تایه‌کانیان له دزی و
سوکانیان له په‌شیمانبونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی قیبلهکان …غهفڵهتزهدهم ،
واده‌زانم ده‌کرێت چیاکانی خه‌یاڵ
هه‌مووی پڕبکرێت له نزاری جه‌ده‌ل
به‌ڵام به‌مه‌رجێک وتاری سیاسیه‌کان ئاقڵ بن و
نه‌یه‌ن هه‌ڵیان کێشنه‌وه !
ئاخر گفتاری پیاوه گه‌وره‌کانی نیشمان بازۆڵهیان ئه‌ستووره
ده‌ست به‌نه باڵابه‌رزترین دره‌ختی عه‌شقی مه‌مله‌که‌ت ،
له بنا ده‌ری دێنن .
لە مێژه قسه‌ی خۆشی سه‌رکرده‌کانمان ،
به پێڵاوه‌وه باخه‌کانی خۆشخه‌یاڵیمان هه‌ڵده‌شێلن ،
بۆیه سه‌روگوێلاکی ڕهشهڕێحانهکانی دایکم و
لاولاوی حه‌زی من و
شه‌وبۆی به‌ختی قهیرهکچان ،
به‌قه‌راغی دێراوی نهگبهتیهوه نوساون .
غه‌فڵه‌تزه‌ده منم ،
که ، سوور ده‌زانم سه‌رده‌مم له‌سه‌ر په‌نجه‌ی وه‌حشه‌ت ده‌خولێته‌وه و
وڕوکاسی میهر و ته‌ڵخی په‌نجه‌ره و گیانه‌ڵای دۆستی ،
ناهێنمه سه‌ر خۆم !په‌لکی شیعر و
چڵی سۆز و لاله‌زاری وشه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و
بۆنی نێرگزه‌جاڕی ڕووخۆشی،
هه‌میشه ، خۆمم تیاندا شارده‌وه …
به‌رده‌وام ، سه‌رخه‌وی منی تیا شکا ….
به‌ڵام شکانی نه‌بڕاوه‌ی من له‌ژێر زه‌بری پێیه‌کاندایه
ئه‌و پێیانه‌ی تێکه‌ڵه‌یه‌کن له پێی جڕت به‌سه‌ر به‌فری دڵسافی و
پیێ پیاسه‌ی ناو ئێوارانی فه‌رامۆشکردن و
پێی له‌شکرکێشی ڕۆبۆته‌کان …
نه‌فامترین که‌سی دنیا منم ،
که له‌ناو بێده‌نگیدا خهڵوهتێکم سازاندوه
بۆ شاردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌تاڵی ئه‌و قسانه‌ی
ڕۆژانێکی منیان له به‌رامبه‌ر بێ‌ئینسافی زه‌ماندا ،
به کوشتدا …
وڵاتێک نیه ،
که‌لله‌سه‌رێک شک نابرێ ،
نه‌نازێت به ئاوازی ژاوه‌ژاوی خۆیه‌وه …
به‌ڵام له‌میانی شه‌ڕی نێوان هێمنی و پیا هه‌ڵشاخان ،
شه‌ڕی نێوان قسه‌یه‌کی نورانی و
مه‌مله‌که‌تێک شه‌ڕانگێزی …
ده‌موله‌فزی شیرینی شیعرێک و
نه‌زاکه‌تی په‌پوله بۆ جاوید کردنی باخی جوانی و
په‌رچه‌کرداری چه‌ک به‌ده‌ستانی هه‌ڵپه‌و توڕه‌یی …
به‌زه‌ییم به عیشقێکا دێته‌وه
پێی وایه ،
پشتی رق ئه‌دات له زه‌وی !
پێی وایه ،
نیهادی ئه‌و (با) یه‌ی پێ که‌له‌پچه ده‌کرێت ؛
گێچه‌ڵ به بێده‌رتانی ناو مهغریبێیکی مه‌غرور ده‌کات و
به‌به‌رچاوی خوا و جوانی و
هه‌ڵای فیکره‌وه
ڕومه‌ته‌کانی تا ناو مردن سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێ !
به‌زه‌ییم به‌و وشانهیا دێته‌وه
قاچی خۆیان تا ئه‌ژنۆ لێ هه‌ڵکردووه و
به‌سه‌رکزی و به هه‌نگاوی نه‌رم
له ناو قوڕوچڵپاوی زوڵمه‌تدا،
گه‌ره‌کیانه عیشقی پاک بنوسنه‌وه !