Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
من یاخود پەردەی کچێنی

من یاخود پەردەی کچێنی

Closed
by February 22, 2013 ژنان

پێناسە زانستیەکەی پەردەی کچێنی: پەردەیەکی تەنکە لەناو زێ دا بە قوڵایی چەند سانتیمەترێک، دوای خستنەناو لێکدەکرێتەوەو دەدڕێت، ئەگەر لە رێگای چالاکیی سێکسی بێت یان شتێکی تر.
پەردەی کچێنی پێداویستیەکی سروشتی گەشەکردنە (بەپێی داروین) نەک پێداویستیەکی ئابڕومەندانە؟ ئەگەر وا نەبوایە ئەوکات ئاژەڵەکان پەردەیەکی هاوشێوەیان نەدەبوو بۆ نمونە: ژیشکی ئاوی، فیل، نەهەنگ، لاما مانگای دەریا، شەمپانزی، جرج، لیمور، سەگڵاو و ئەسپ.
پێناسە کۆمەڵایەتیەکەی پەردەی کچێنی: پێوەرێکی ئابڕوە دەربارەی بناغەی پاکی و پاکیزەیی کچ لە رووی نەبوونی چالاکی سیکسیەوە پێش شوکردن لە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیەکاندا، وەک عەرەب، هندی و هەندێک لە وڵاتە ئەفریقیەکان!
پێناسە زانستیەکەی من وەک ئافرەتێک: مرۆڤێکی زیندو، هەموو کارکردە تایبەتیەکانی زیندەوەرەکانی ترم هەیە وەک هەناسەدان، خۆراک خواردن، گەشەکردن و زایین، جیاوازیشم لەوان هەست و بیرکردنەوەیەو بەرهەمهێنانە لە رێگای بیرکردنەوەو کارکردنەوە.
پێناسە کۆمەڵایەتیەکەی من وەک ئافرەتێک: من مرۆڤم، بەڵام کۆمەڵە رۆژهەڵاتیە پیاوسالاریەکە خستوميەتە خانەی  – ژن- ەوە. من خۆم شانازی دەکەم بەوەی کە من مێینەم، بەڵام بە پێی تێگەیشتنی ئەوان و بە پێی ئەو بناغەیە لەگەڵ ئافرەتان لە کۆمەڵگاکەماندا هەڵسوکەوت دەکەن. ئەمە بەو واتایەی من لایەنە بێهێزەکەم کە بەردەوام دوای پیاو پلەی دووەم پڕدەکەمەوە… بە فەرمانی خودا، خێڵ و بە پشتگیری و رەزامەندیی یاساکان کە بەو پێیە دانراون.
من مرۆڤێکی بەخشندەو بەرهەمهێنەرم، بەڵام ئەوەندەی من ئەرکدارم بەرامبەر خۆم و خێزانەکەم و کۆمەڵگاکەم، ئەوندە مافم نیە، هەتا دەگاتە بێ بایەخبوونیی!
لەبەرئەوەی من (کێڵگەی ئەوانم)1 و (گوێنەگرەکەم)٢ و (لە خانەی گوێڕایهڵیی داواکراوم ‏) و هاوبەشی لە مێردا دەکەم بە پێی (دووهم وسێیەم و چوارەم) ٣ و ئەرکیشە شاردنەوەی و گۆڕینی بۆ مۆمیا بەپێی (سنگیان بە لەچکەکان داپۆشن)٤ ئەوەی لێدەدرێت و رەهادەکرێت و سزادەدرێت و زینداندەکرێت یان تامردن بەردباراندەکرێت، لەبەرئەوەی من لە لایەن سەرپەرشتیارەکەمەوە سزادراوم و فەرمانڕەواکراوم (ئاغای خێزانەکەم هەرچی چەندێک پچوک و گەورەبێ) نە ئەچمە دەرەوەو نە شودەکەم و نە پاسپۆرتێک دەردەکەم یان پێناسەیەکی شارستانی یان گەشتێک دەکەم یان داوای دامەزراندنێک دەکەم بە بێ پەسەندکردنی ئەو، ئەوەی کە بەشوودەدرێت پێش باڵقبونی ئينجا بۆ تێخستن بێت یان بۆ چێژلێوەرگرتنبێت لێی و لێخشان، منێ کە ئازادی خۆم وەرناگرم لەبەرئەوەی بێهەڵەیی من لەدەست مێردەکەمە، لەبەر ئەوەی من بەخێوکراوە کارەکەرە گوێڕایەڵەکەم کە لە دوایيدا بەشی هەرە گەورەی دۆزەخ و بەڵاو ئازاری خودام بەردەکەوێت.
“لە کاتی لە دایکبونی کچەوە لەلای موسڵمانان، بە شەرمەزاری دەزانن و دەبێت بیشارنەوە، لە بەر ئەوەی کوڕێکی نێرینە نیەو، ئەو هەرخۆی کەمایەتیەو کەمهێنانەو نزمیەو بە ئامێرێکی تاوانکردن دەژمێردرێت و، هەر هەوڵێکی ئەنجامدانی چالاکیی سێکسی لە لایەن پیاوەوە پێش ژن هێنان بۆ هەڵەکانی ئەو دەگەڕێتەوەوئافرەت ئامێری دەستدرێژیەو ئامێری هەڵەیەو ئامێری جووتبوونی قەدەغەیە لەگەڵ ئەوانەی دەستنوێژیان لێ ناشکێندرێ، تەنانەت ئامێری دزیشە، لەبەرئەوەی پیاو دەتوانێت بە سەیرکردنێکی ئاسایی ژیانی ئافرەت بدزێ.
 بە کورتی، ئەو گوناهە، لەبەر ئەوەی ئارەزووی سێکسی دروستدەکات و ئەو ئارەزووە لە لای پیاو گوناهکردنە.
کچ هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ دۆگم و رەوشتی ئیسلامی، ئەو لەوانەیە ئامێری تاوانبێت.
ئافرەت بەدەست باوک یان براکان سەربڕاوە، ئەمەش بۆ پاکردنەوەی ئابڕووی لەکەدار، لەبەرئەوەی ئابڕووی پیاوانی موسوڵمان بە خوێنی کچان دەشۆرێتەوە.”٥
من ئەو مرۆڤەم کە کار دەکات، کۆمەک دەکات و بەرگەدەگرم و سکم پڕ دەبێت و بەچکە دروستدەکەم و بەخێوی دەکەم و دەبەزێنرێم و زۆربەی مافەکانم سوکایەتیان پێ دەکرێت، زۆر بە ئاسانی وبەپێی یاساو شەرع و، ئەگەر فەرمانێکم جێبەجێ نەکرد یان داوای یەکێک لەمافەکانم کرد بەناوی ئابرووەوە دەکوژرێم یان بەردەباران یان تا مردن زیندان دەکرێم! من ئەو مرۆڤەم کە گۆشتم دەفرۆشرێت و دەکڕدرێت، بە ناوی جۆرەها جۆری هاوسەرێتی …..!من کە وەک مرۆڤێک لێم ناڕوانن بەڵکو وەک چەند سانتیمەترێک لەنێوان رانەکانیدا کە دنیا لەسەری هەڵدەستێت و دانانیشێتەوە، سمێڵەکان وتەختەکان و هەروەها سيستەمە ئایدیۆڵۆژیەکانی بۆ دەلەرزێنیت، ئەگەر شەوی زەماوەندی یەکەم خوێنەکە نەهاتەدەر بۆ دڵنیابوون لە کچێنیم و ئابڕووم و ناوودەنگم و ناسکیم و پاکیم و خۆڕاگریم لە سێکسەوەومانەوەم، دەستم لەسەر رومەتم لە چاوەڕوانی ئەو پیاوەی کچێنیم دەتەکێنێت و دەمکا بە ژن، لەبیرخۆمی دەبەمەوە کە وەک هەموو زیندەوەرەکانی تر لە ژیاندا مافم هەیە، لەوانەش پیاو، بۆ ئەوەی لەناو هەستەکانمدا بژێم و بەرەو غەریزە سروشتیەکانم و بەرگری کردنم لە سەرکوتکردن و نەخۆشیەکان و ئاڵۆزیە دەرونیەکانم.
بەمشێوەیە دەبمە شانازيی کەسوکارم و خێڵکەم، بەرگریم لە ئاینەکەم وهەڵسەنگاندنی کۆمەڵگاکەم کردوەو لە تەرازویەکدا روو بەڕووی پیاو دەبمەوە، پیاو تەنها لەبەر ئەوەی خاوەن پەردەی بێتاوانی نیە ناتوانین بە بێ ئەوە دڵنیابین لە پاکيزەیی یان ئەوەی ئەو وەک من توانیویەتی شانازيی کەسوکارو خێلەکەی بێت یان بەرگری لە ئاین و هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگاکەی کردبێت.
“جەستەی ئافرەتەکان وەک سێبەر لە دەورو پشتی پیاون دەسۆڕێنەوە، سووک و رسوا، گۆناهبار، نیگەران، هەڕەشەلێکراو، چڵکن، ناپاك، سەرچاوەی نامیهرەبانی و  گوناهی ئەم ئامێرە پەتاویانە، کۆششبۆکراوانە، سوێدارو تاپۆو پاوانکراوانە، شاراوەو پیشاندراو، کۆنەڕشکراو، دەستبەسەرداگیراو و ناچارکراو. جەستەی مێینە ئامێرێکی سێکسی شاراوەیە، کەم و کارتێکراوو رەتکراوەیە، لەوە دەچێت کە ئامێرێکی ئەنجامدانی سێکس بێت لە هەمان کاتدا شەرم دەکەین لە بەکارهێنانی.٦
هەندێک لایەن ودەسەڵات مێتۆدێکی تازەو نامۆ کە بەهێزکردنێکەو پشتگیریکردنی چەمکی خیڵەکی کۆنەپەرستانەیە بەتایبەت دەربارەی کۆنەپەرستی پیاوانەو زەبرکردن لە ئافرەت وسەرکوتکردنی ئازادیەکانی، بە بەراورد لەگەڵ پیاو؛ ئەویش پشکنینی شەرعی و بە پێی یاسا بۆ پەردەی بێتاوانيی کچ بۆ دڵنیابوون لە پاکیزەیی پێش شووکردن!
بۆ ئەوەی پیاوەکەو کەسوکاری دڵنیابن لەو کاڵایەی کە کریویانە تەواو تازە بێت(brand new).
ئەم بابەتە لە دوو پێوانەوە پیشاندەدەم، هەردولایەن رەوشتی – مرۆڤانەیە: ئەگەر کچەکە پاکیزە بوو، واتە پەردەی کچێنيی بێ زیان بوو ئەمە واتەی ئەوە نیە کە هەموو ژیانی تا ئەو شەوە بێ ئەوەی مرۆڤێک دەستی لێ بدات، لەبەر ئەوەی لەم کاتانەدا دەتوانێت هەموو شتێک بکات و لەگەڵ کێشدا بیەوێت بەبێ ئەوەی پەردەکەی زیانی پێ بگات یان دەتوانێت بە هۆی نەشتەرگەریەکی ساکار یان بە بەکارهێنانی پەردەی کچێنی دروستکراو “ساختە” چاکی بکاتەوە، وەک ئەو پەردە چینیەی کە نرخەکەی لە سێ دولار زیاتر نیەو لە هەموو شۆێنێک دەست دەکەوێت!
لەم دۆخەدا ئەو دەتوانێ مێردەکەی و کەس و کارەکەی لەخشتەبەرێت و قۆڵیان ببڕێت (کە بە پێی مێشک و بیرکردنەوەیان لەگەڵیان جوڵایەوە)و یاریەکەی بردەوە، زیرەکانەو بەگەمەکردن بە تێگەیشتنەکانیان ( بەبێ ئەوەی کەس بزانێت یان ببینێت)و پاشناوی پاکیزەيی و پاکی وەرگرت و بوو بە پەند لە ناو زاردا!! ئا ئەمەتان دەوێت؟ گاڵتە کردن پێتان بەچەند دڵۆپێک خوێن ئەگەر ساختەش بێت بۆ رازیکردنی ئەو بیروباوەڕەی ناو مێشکتان، ئەگەر تێزێکیش بێت زیاتر نا؟ چی لەو هاوکیشە مەرجاویەتان گۆڕدراو چیتان لێ دەستکەوت لەهەردو دۆخدا، ئەگەر پەردەیەکی کچێنی ساختەی دانابێت یان پەردەکەی نەبێت و بایەخيش نەدا بە پینەکردنی؟
لە لایەکی ترەوە: ئەگەر ئابڕوپاکی٧ و ناوبانگ و پاراستنی ههڵەسەرنگاندنەکان و نەریتی کومەڵگا مەرجداربێ بە پاکیزەیی، ئەو کاتە چۆن دەتوانین لە پاکی پیاو دڵنیابین لەبەر ئەوەی ئەو پەردەی بێ تاوانی نیە دڵنیامان بکات؟ ئەمەش رێگەی پێدەدات ژیانی بە سروشتی بباتەسەرو لەزەت لە هەموو مافەکانی وەربگرێت لە سەر حسابی ئافرەت.
بەڵام ئامێری هەوەسی پیاوانە قەدەغەکردنێکی ترو دووفاقيەکیتر دەردەبڕێ. ئەم دووفاقيە یەکێکە لەو کۆڵەکە سەرەکيانەی کە هۆشمەنديی گشتی پاڵی پێوەداوەتەوە: کاتێک کە من بە شێوەیەکی گشتی باسی هۆشمەندی عەرەبی دەکەم ئەوکاتە من بڕیارێکی گشتی بۆ سەر هەموو عەرەب  دەرناکەم، بۆسەر رۆشنبیران و نوسەران و رۆژنامەنوسان و توێژەران، بەڵام ئەمانە کەمینە پێکدێنن لە بەرامبەر زۆرینەدا کە هێشتا لە ژێر تەوقی هەموو شێوەکانی سەرپەریشتیاریدان ، ئەمەیە مەبەستی من لە هۆشمەندیی گشتی.
بەمشێوەیە هۆشمەندیی عەرەبی بە شێوەپێکهاتەی ئێستايەوە بۆتە یەک روخساری دوور لەرەهەندی رەخنەگری کە باوەڕی بە پەرەسەندن هەيە، ئەمەش روويەکیتری جوانکاريی نەگۆڕە، بۆ نمونە ئەگەر دەربارەی ئاین پرسیارت کرد ئەوا باوەڕ نیە جگە لە باوەڕی باو باپیرانی باش، ئەگەر پرسیاریشت دەربارەی زانست کرد ئەوا هیچ زانستێک نیە جگە لەو زانستانەی کە ناویان لێ ناوە زانستی  یەزدانی،  ئەویش هەردو زانستی” ناسخ و مەنسوخ” و هەروەها زانستی هۆیەکانی ناردنەخوارەوە، ئەگەر پرسیاریشت دەربارەی رەوشت و دادپەروەری کرد ئەوا هيچ نابينيەوە جگە لە پياهەڵدانی دادپەروەری ورەوشتی پێشينەکان، ئەی بۆچی کلتوری عەرەبی بەردەوام بوو؟ ئەی کوا بوونی بە مێژویی؟، ئەی کوا تێپەڕاندنی لە دۆخی کۆنەوە کە دڵنیا بوین لە لاوازی بەرنامەو پرنسیپەکانی بۆ دۆخێکی تازەی نەهێشتنی خاڵە لاوازەکانی ئەوانی پێشووی”٨
 لەوانەیە هەندێک بازبدەن و رابن بۆ ئەوەی بابەتەکە بە ئیسلامەوە ببەستنەوە، بەڵام بابەتەکە دوو دیوی يەک دراون (ئایدیۆلۆژیاو ئیسلام) کە پاڵپشتی یەکتریان کردوە بۆ دروستکردنی ئەم سيستەمە دۆگماتیکیە کە روونبێژی ژیان لە ناو کولتوری کەسانێک کە لە چرکە مێژوییەکاندا بەپێی مەرجەکانی ژیان و کوتاییان هات، لەگەڵ ئەوەی کە بارەکە گۆڕدراوەو دەبێت بێرکردنەوەکانیش بگۆڕدرین، لە جیاتی ئەوەی ئایدیەکان لە خزمەتی مرۆڤدا بن، مرۆڤ چۆتە خزمەتیان و هەوڵدەدات بۆ گونجاندنی ژیانی لەگەڵیانداو لە کوڵتورێکی وادا پەرستنی کەسەکان و پیرۆزکردنیان هەست پێکراوە، مرۆڤایەتیش کەم دەکرێتەوە لە نێوان وەچەیەکدا یان تاقم و دەستەیەکداو مێژو دەبێتە کورتە نوسینێکی یەک چرکە، دوايی ئەوکەسەی هەڵگری کڵتورێکی وەهایە بێگومان داپڵۆسێنەرە، لە بەر ئەوەی ئەوە ناتوانێت بە بێ زەبرو زۆرەملێ بەردەوام بێت، لە بەر ئەوەی پێچەوانەی یاساکانی مێژوە، ئەوەی کە داوای گۆڕانی بەردەوام دەکات لە هەموو بوارەکاندا کە هۆشمەندی و رۆناکبیری و ئازادی بيروڕا زەوت دەکات
ئابڕومەندی ئەی (جیاوازەکان) نەلەنێوان رانی ئافرەتداو، نە لە نێوان رانی پیاودايە.
ئابڕومەندی بە ئابڕومەنديی وشە دەستپێدەکات و بە ئابڕومەنديی پیشەکە تەواو نابێت، چونکە هەموو کارێکی مرۆڤ بەشێکە لە ئابڕومەنديی وشەکەی، هەڵوێستەکانی ، کارەکانی، دەسپاکیی، دڵسوزی بۆ وڵاتەکەی و زانستی…. بۆ خیزانەکەی و بيروباوەڕەکانی و زۆرتریش لە لای ئێمە ناولێنانن بۆ ئابڕومەندی.

سەرچاوە: http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=314330

 ئيڤان دەڕاجی  کێیە:
 http://www.ahewar.org/m.asp?i=4752

١- نساؤكم حرث لكم فأتوا حرثكم أنى شئتم،
٢- وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ
٣- فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ
٤- وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ
 
٥- بەشێک لە پەڕتوکی با چارشێوەکان داکەندرێن لە نوسینی شاهدورت جافان (فلينزع الحجاب) لشاهدورت جافان.
٦- هەمان سەرچاوە
٧- پاک: ‏خۆ له سێكس دوور راگره.
٨- پێویستی عەقڵی عەرەب بە کرانەوەو لێبوردەيی.عاسم ئيدريسی.
حاجة العقل العربي إلى الانفتاح والتسامح- عاصم ادريسي

ايفان الدراجي
له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌: سه‌رکه‌وت جه‌لال دەباغ
sarkawt.dabagh@tele2.se

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.