مه‌حمود ده‌رویش..له دوو جامه‌ی نه‌خشێنراو به‌زام
(1)
تابلۆیه‌ك به‌سه‌ر دیواره‌وه
له‌م ده‌مه‌دا زۆر شت ده‌ڵێین
له‌سه‌ر ئاوابوونی خۆر له‌سه‌ر زه‌مینه بچوكه‌كه و
له‌سه‌ر دیواریش
هیرۆشیما ده‌گرێێ
شه‌وێك تێپه‌ڕی و
ته‌نها رۆخساری مه‌رگ نه‌بێت و
له رووناكی نیوه‌ڕۆ
هیچی دیكه له‌م جیهانه‌ماندا نابه‌ین
بۆ چاوه‌كانت سه‌رده‌مێكی تر..
بۆ جه‌سته‌م چیرۆكێكی تر…
له‌خه‌ونه‌كه‌مدا (یاسمین) مان ده‌وێ..
به‌ر له چه‌ند ساڵێك
كاتێك جیهانمان دابه‌شكرد
دیواره‌كان توانای تێگه‌یشتنیان نه‌بوو
سه‌رده‌مێك ئسپرین
په‌نجه‌ره و زه‌یتون وخه‌ونی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌گه‌ڕانده‌وه
سۆز …
یارییه‌ك بوو ده‌یخافلاندی له تێگه‌یشتن له ساڵه‌كان
ئێستاكه..زۆر شت ده‌ڵێین
له‌سه‌ر سیس‌بوونی گه‌نم له‌سه‌ر زه‌وی یه بجوكه‌كه
وله‌سه‌ر دیوار هیرۆشیما ده‌گرێێ
چه‌قۆیه‌ك ده‌بینرێ وه‌ك هه‌ق، و
له‌جیهانماندا به‌غه‌یری ره‌نگی مه‌رگ نه‌بێ له رووناكی نیوه‌ڕۆ
هیچی دیكه له‌گه‌ڵ خۆماندا نابه‌ین
له‌هه‌ڵگیرسانی یه‌كه‌مین ماچ
خه‌م ده‌توێته‌وه
ومه‌رگ گۆرانی ده‌چڕێ
منیش ئیستا خه‌م ناخۆم
به‌ڵام گۆرانی ده‌چڕم
چ جه‌سته‌یه‌ك ئێستاكه ده‌نگێك له‌ناخیدا نییه
چ خه‌مێك هه‌موو زه‌وی ناگرێته ئامێزی گۆرانیبێژێك ؟!
ئێستاكه زۆر شت ده‌ڵێین
له‌سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی گژ وگیا له‌سه‌ر زه‌وییه بچوكه‌كه و
له‌سه‌ر دیواره‌كه هیرۆشیما ده‌گرێێ
ماچێك له‌بیر ده‌كرێت و به‌غه‌یری چێژی مه‌رگ نه‌بێ هیچی دیكه له‌گه‌ڵ خۆماندا نابه‌ین
له‌رووناكی نیوه‌ڕۆدا
هه‌زاران رووبار راده‌كات ئێستا و
هه‌موو به‌هێزه‌كانیش یاری شه‌ترنج ده‌كه‌ن له‌قاوه‌خانه‌كه و
گۆشتی شه‌هیده‌كان هه‌ندێجار
له‌ژێر خۆله‌كه‌دا بزرده‌بێ وهه‌ندێجاریش
ده‌بێ به یارییه‌ك لای شاعیره‌كان !
منیش شه‌وانه هه‌ندێك له‌بێده‌نگی تۆ شیری غرور هه‌ڵده‌مژم ئه‌ی دۆسته‌كه‌م !
ئێستاكه زۆر شت ده‌ڵێین
له‌سه‌ر بزربوونی ره‌نگه‌كان له‌سه‌ر زه‌وییه بچوكه‌كه و
له‌سه‌ر دیواریش هیرۆشیما ده‌گرێێ
زارۆكێك مرد..ئێمه‌ش له‌م جیهانه‌ماندا
به‌غه‌یری ده‌نگی مه‌رگ
ده‌مه‌و نیوه‌ڕوانێك
چیتر له‌گه‌ڵ خۆماندا نابه‌ین !
(2)
ته‌مێك له‌سه‌ر ئاوێنه
ئێستاكه ئاشناین به هه‌موو شوێنه‌كان
شوێن پێی مردووه‌كانمان هه‌ڵده‌گرین و
وگوێمان لێیان نیه و
سه‌رده‌مه‌كان له‌سه‌ر جێی یه‌كه‌م شه‌ومان ده‌سڕینه‌وه ،و ئاخ…
له گه‌مارووی خوێن وخۆردا
چاوه‌ڕوانی ده‌بێت به زمانێكی دۆڕاو..
دایكم با‌نگم ده‌كات،ونایبینم له‌م خۆڵبارینه‌دا و
ئاوه‌كه له‌نێو هه‌وره‌كه ده‌مرێ و ئاخ…
له‌ئاینده‌یه‌كی پێكه‌نیناوی دوو سه‌رباز بووم،
ئێستا من له‌رابردوودام وده‌ستێك..
هه‌موو مردنێك ده‌موچاومی تێدا ده‌بینم
باڵتۆیه‌ك له‌سه‌ر شه‌هیدێك
وقه‌باغێك بۆ تابووته‌كان، وئاخ….
من ئه‌و سه‌ربازه نیم وه‌كو ده‌ویستری وابم،
چه‌كه‌كه‌م ووشه‌یه و
ئه‌وه‌ی داوای ده‌كات خۆی دا به‌ده‌ستی داستان
وجه‌نگه‌گان بڵاوبوونه‌ته‌وه وه‌كو خۆل وخۆر، و ئاخ…
ماڵه‌كه‌ی ئێمڕۆت ده په‌نجه‌ره‌ی هه‌یه و
منیش به‌دوای ده‌رگایه‌ك ده‌گه‌ڕێم و
وماڵه‌كه‌ت ده‌رگای نییه و
ره‌شه‌با زۆر وزه‌وه‌ند بوو وه‌كو په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوڕێتی ئه‌وانی
له وه‌رزی مه‌رگت زۆر ده‌بن و
من به‌دوای ده‌رگایه‌ك ده‌گه‌ڕێم ، و ئاخ…
جه‌سته‌تم نه‌بینێ له‌نێو فه‌رهه‌نگ
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی رێچكه‌ی حوزن له (گرواده) ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێ
وددان نانێت به‌گۆرانییه‌كانی (ارمیا)ی دووه‌م، و ئاخ…
كاتێ ده‌ستیان گرت به‌سه‌رمدا
شه‌هیده‌كان
خۆر وئاویان به‌سه‌ر لاشه‌ی نیشتمانی بزربوو له نێوگیانیان
ده‌خوێند و
گۆرانیان بۆ سه‌ربازێك ده‌چڕی، وئاخ…
ئێستاكه هه‌موو ووشه‌كان وئه‌و دروشمانه‌ی هه‌ڵیان ده‌گرین ده‌زانین:
خۆرێك به‌هێزتر له‌شه‌و
وهه‌موو شه‌هیده‌كان
ئیمڕۆ سێ‌و ،وئاڵا، وئاو ده‌چێنن
ودێنه‌وه…
دێنه‌وه..
دێنه‌وه
و ئاخ….