مه‌رج نییه كه‌سی سیاسی كه‌سێكی ئیداری سه‌ركه‌وتوو بێت
ئاشكرایه كه ئیداره و رێكخستنی كاروباری هه‌ر تاكێك یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه ، تاك یان كۆمه‌ڵ یان نه‌ته‌وه پێویستی به پلان هه‌یه بۆ مسۆگه‌ر كردنی ئاینده . پێشكه‌وتنی ئیداره له كۆمه‌لگه‌دا په‌یوه‌سته به پێشكه‌وتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش چ له بواری سیاسی یان ئابووری یان هه‌ر بوارێكی دیكه بێت یان بۆ هێنانه دی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت . ئێستا ئیداره بۆته زانستێك و له گشت بواره‌كان له‌لایه‌ن زانایان و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان گرنگی پێده‌درێت . ئیداره پێش هه‌موو شتێك پلان و رێكخستنه و پلان ئامانجه‌كان دیاری ده‌كات ، رێكخستنی ئیداریش بنه‌مایه‌كی دیكه‌ی ئیداره‌یه كه‌پشتی پێ ده‌به‌سترێت ، رێكخستن باشترین سه‌رچاوه‌یه كه رێگا خۆش بكات بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین له رێگه‌ی به‌كارهێنانی وزه‌ی مرۆیی . دواتر سه‌ركردایه‌تی ئیداری كه هه‌ستیارترین پێویستی ئیداره‌یه كه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ركه‌وتنی ده‌زگا ئیدارییه‌كان ، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی كردن له دانانی پلان و وه‌رگرتنی بریار له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی ئیداریدا و رێكخستنی كاروباره‌كان پێویستییه‌كی دیكه‌ی سه‌رخستنی ئیداره‌یه . پاشان چاودێری كردنیش به ئه‌ركێكی ستراتیژی داده‌نرێت له نێو كاروباری ئیداریدا چونكه په‌یوه‌ندی به پلان و رێكخستن و به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ركرده‌ی ئیدارییه‌وه هه‌یه . ئه‌مه سه‌ره‌تاییه‌كی چه‌مكی ئیداره‌یه كه پێویسته هه‌ر تاكێكی كورد بیزانێت كه به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر تاكێكی كورد به‌ڵكو كه‌سانی ئیداریش له هه‌رێمی كوردستان بنه‌ماكانی ئیداره نازانن . ئه‌وه‌ی لێره مه‌به‌ستی منه كه تیشكی بخه‌مه سه‌ر ، ئێمه‌ی كورد له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌نها فێری سیاسه‌ت كراوین له سیاسه‌تدا پله‌ی نایابمان به ده‌ستهێناوه ، كارێكی خراپ نییه كه هه‌ر تاكێك كه‌مێك له سیاسه‌ت بزانیت . سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ش به‌باشترین شێوه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ له هاوكێشه سیاسییه‌كان سه‌نگی خۆیان هه‌یه ، به‌ڵام دانایی و زانایی سیاسه‌تمه‌داران له هه‌رێمی كوردستان به‌س نییه ، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌رێم پێویستی به لایه‌نی دیكه هه‌یه كه پێویسته له‌م لایه‌نانه‌ش زانا و شاره‌زا بین و فه‌رامۆشی نه‌كه‌ین ، گرنگی ئه‌م لایه‌نانه‌ش هیچی كه‌متر نییه له سیاسه‌ت كردن ئه‌ویش ئیداره‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی حكومه‌ته ، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه ، پێویستیمان به سه‌ركرده‌ی ئیداری هه‌یه چونكه سه‌ركرده‌ی سیاسی مه‌رج نییه سه‌ركرده‌یه‌كی ئیداری سه‌ركه‌وتوو بێت . ئیداره هونه‌رێكه و شاره‌زایی پێویسته . زۆر له به‌رپرسانی ئیداری هه‌رێمی كوردستان كه‌سانی حزبی و كه‌سانی سیاسیین ، لاوازن له ئیداره و له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی وڵات. من به‌رده‌وام گوتومه ئیداره رۆڵی له سیاسه‌ت كه‌متر نییه . بۆیه پێویستیمان به سه‌ركرده‌ی ئیداری و كه‌سانی شاره‌زا هه‌یه له‌م بواره‌دا .
به ده‌وڵه‌ت بوونی كورد خه‌ون نییه ، وا تروسكایی به‌ده‌وڵه‌ت بوون به‌دیار ده‌كه‌وێت ، بۆیه تا زووه با ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خه‌مێك بخوات كه چۆن ئیداره‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌باشترین شێوه به‌ڕێوه ببات دوور له به حزبی كردنی دام و ده‌زگا ئیدارییه‌كان و دانانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو و لادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یاری به موقه‌ده‌راتی میلله‌ت ده‌كه‌ن و خۆیان شوێنی یاسا ده‌گرنه‌وه‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیش بۆته ده‌ستووری ئه‌م وڵاته .
سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
17/12/2012