Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

مه‌روه‌ دیاری تیرۆره‌بۆ که‌رکوک ….فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

Be First!
by December 14, 2008 گشتی

  مه‌روه‌ دیاری تیرۆره‌بۆ که‌رکوک
 فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید  سویسرا

 
 faraidun_73@hotmail.com
 
 تایتڵی سه‌رتابلۆی  ڕێستورانت وماکدۆناڵد و قاوه‌خانه‌کان ‌هه‌میشه‌ ئاماژه‌بوون  بۆحه‌وانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان به‌ڵام زۆرجارله‌ناوچالاکییه‌کانی دنیایی تیرۆریزمدا ئه‌وشوێنانه‌ بوونه‌ته‌ ئامانجی تێکده‌رانه‌،  11.12 2008 رێستورانێکی خێزانی له‌که‌رکوک بووه‌ئامانجی تیرۆریزم.؛
 
 که‌رکوک ئه‌وشاره‌ی  جگه‌له‌وه‌ی له‌ناوڕاگه‌یاندنه‌کاندا زۆرکات ده‌بێته‌ باس وخواستی ووتاره‌تووندوئاگراوییه‌کانی ناوکایه‌ی سیاسی له‌عێراق،ماوه‌ماوه‌ش ئه‌وشاره‌ده‌بێته‌ئامانجی کرده‌وه‌تیرۆریستیه‌کان،کاره‌ساتی ناوڕێستوران عه‌بدوڵا وسه‌رجه‌م  کرده‌وه‌تیرۆریستییه‌کانی ڕابردووی که‌رکوک  هه‌مان ئه‌وحه‌مامه‌خۆێنینه‌ی سه‌بره‌وشاتێلایه‌ که‌له‌ساڵی 1982 لوبنانیه‌کانی خه‌ڵتانی خوێن کرد که‌تاهه‌نووکه‌ له‌ناوشیعروقه‌سیده‌کانی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌ب درێژه‌ی هه‌یه‌. بۆخه‌ڵکی کوردستان و عێراق وویژدانی چ سیاسییه‌کان وچ ڕۆشنبیران چ تاکه‌ئاسییه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگا ناکرێت نه‌هه‌ژێت .کاتێک  خێزانه‌کان له‌ناو   ڕێستورانێک بۆپشوودانێکی جه‌ژن و بۆنه‌یه‌کی شادی پشووده‌ده‌ن.شوێنی حه‌وانه‌وه بکرێته‌ ئامنجێکی وه‌حشیگه‌ری.؛
 
 ماوه‌ی پێنج ساڵ زیاتره‌ته‌گه‌ره‌وله‌مپه‌ردانان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق دا له‌سه‌رئاستی پلانی ده‌ره‌کی  و هه‌وڵی لۆکالی دا درێژه‌ی هه‌یه‌، ماوه‌ی پێنج ساڵه‌هه‌موو هه‌وڵێکی چڕوپڕ له‌ئارادایه‌ بۆئه‌وه‌ی کوردستان بکرێته‌ ناوچه‌یه‌کی نائارام وژێرکۆنترۆڵی چالاکییه‌کانی به‌ره‌ی تیرۆریزم ،که‌هه‌موو ئه‌م پلانه‌ڕه‌شانه‌ش به‌چالاکییه‌کانی کاره‌تیرۆریستییه‌کان به‌خوێن له‌به‌رڕۆیشینێکی زۆرله‌خه‌ڵکی بێتاوان وسڤیلی عێراق ده‌چێته‌پێشه‌وه‌.. ئه‌جێنده‌کانی گۆڕانی سیاسی له‌عێراق ئه‌م پێنج ساڵه‌ به‌هه‌میشه‌یی له‌ناوهاوکێشه‌یه‌کی داکشان وهه‌ڵکشانی سیاسی به‌رده‌وامدا بووه‌؛که‌ناکرێت ڕۆڵی  سیاسه‌تی ده‌ره‌کی وناچه‌یی ومیتالیتێتی فاشیزم بوون  له‌ناوکاراکته‌ری سیاسی  عێراقدا بێلایه‌ن وبێبه‌ری بکرێن ،ئیتر قوربانی دان وکوشتنی ژن ومنداڵ وپیروبێ گوناهـ گه‌یشته‌ ڕێژه‌و ژماره‌یه‌ک که‌ نه‌ ئاین وکتێبه‌ئاسمانییه‌کانی،نه‌ جاڕنامه‌جیهانییه‌کانی مافی مرۆف،نه‌وویژدانی  خوودی وسه‌ربه‌خۆی مرۆڤ، ناکرێت له‌وه‌زیاتر بێده‌نگی وبێهه‌ڵوێستی  له‌برامبه‌ردا هه‌ڵبژێرن.؛
 
 
 له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وبۆنه‌ی جه‌ژندا مه‌روه‌ی ته‌مه‌ن دووساڵ له‌گه‌ڵ ته‌واوی خێزانه‌که‌ی ده‌چێته‌ڕێستورانت عه‌بدوڵا
  به‌ڵام له‌ڕووداوی 11.12.2008  مه‌روه‌کیژۆڵه‌ی  دووساڵه‌ سه‌ره‌ڕای بریندار بوونی بۆهه‌تاهه‌تایه‌ دایک وباوک وخوشک وبراکانی له‌ده‌ستدا، له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌کدا که‌په‌یتا په‌یتا خه‌ریکه‌ به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی  له‌ده‌ست دادات و ده‌بێته‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیگۆئیست وچڵێس له‌هه‌مووبواره‌کان؛؛،ده‌بێت مه‌روه‌ی ته‌مه‌ن دووساڵ به‌بێ ناز گه‌وره‌بێت و ژیان درووست بکات، بۆیه‌ تا هه‌موومه‌روه‌کان وه‌ک مه‌روه‌ نه‌که‌ونه‌ به‌رده‌م قه‌ده‌ری وه‌ها ترسناک،ده‌کرێت به‌هه‌موومان ڕووبه‌ڕووی تیرۆرو ئه‌جندای ترسناکی ده‌ره‌کی  وئیقلیمی بینه‌وه‌ ،تا قه‌ده‌ری ڕه‌ش  ومۆته‌که‌ی تیرۆرله‌سه‌رژیانی کۆمه‌ڵگابخنکێنین ،چوون جێ په‌نجه‌وئاسه‌واره‌کانی تیرۆریزم  له‌عێراق جگه‌ له‌په‌یامه‌سیاسییه‌که‌ی به‌ئاراسته‌ی به‌رگرتن به‌گۆڕانی سیاسی له‌عێراق، ئاسه‌وارێکی دژوارو قوڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوجه‌سته‌ی خێزانی عێراقیدا دروستکردووه‌ که‌بۆچه‌ند ده‌یه‌ی ئاینده خێزانی ته‌ندرووستی له‌ڕووی خۆشبه‌ختی وبێ  کێشه‌ییه‌وه‌ له‌ده‌ست داوه‌. بۆیه‌ده‌کرێت سه‌رکرده‌وهێزه‌عێراقییه‌کان کاتی گوێگرتن وهاوسۆزی نواندن بۆسیاسه‌تی ده‌ره‌کی ووڵاتانی ئیقلیمی له‌بیربکه‌ن تابه‌داننان به‌مافی یه‌کتروهه‌نگاونانی پرۆسه‌ی دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌ عێراق له‌ده‌ست تیرۆرو ئه‌گه‌ری درووستبوونه‌وه‌ی دیکتاتۆری ڕزگاربکه‌ن،ئه‌گه‌ریش نا  ئه‌وه‌زۆرترین لایه‌ن وپێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی  ئه‌وئاراسته‌یه‌ زه‌ره‌رمه‌ندو قوربانی ده‌بن  که‌نوێنه‌ره‌کانیان به‌ دژه‌ ئاراسته‌ی گۆڕانی سیاسی  کارده‌که‌ن
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply