Skip to Content

Sunday, November 28th, 2021

مه‌سعود بارزانی دیسان ده‌بیته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

Be First!
by May 30, 2009 گشتی


سه‌رۆکی تازه‌ی هه‌رێمی کوردستان ره‌نگه‌ جاره‌کی تر ده‌نگ بهێنێت و ببیته‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق . پرۆسیسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک ، له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌  22 ده‌وڵه‌تانی عاره‌بی باشتر و چاکتر و دیموکراتی تره‌ . به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندووه‌  که‌ شه‌ش [6] پاڵێوراو بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لای ئه‌وان ناوی خۆی تۆمار کردووه‌ . ناوه‌کانیش ئه‌مانه‌ن {ئه‌حمه‌د کورده‌ و حسێن گه‌رمیانی و سه‌فین شێخ محه‌مه‌د و هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و که‌مال میراوده‌لی و مه‌سعود بارزانی} یه‌. بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ 25ی ته‌موز به‌ڕێوه‌بچێت . بۆ هه‌رێمی کوردستان و پڕۆسێسی هه‌ڵبژاردن کارێکی ئێجگار چاکه‌ و هیوادارم له‌ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ ناوه‌کان زیاتریش بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خه‌ڵکی بڵێین کورد عه‌وداڵی دیموکراتی یه‌ته‌ و بیری دیکتاتۆری له‌ کوردستاندا شوێنی نابێته‌وه‌ . له‌ وڵاتانی عاره‌بی به‌رامبه‌ر سه‌رۆکه‌کانیان که‌س خۆی هه‌ڵنابژێرێت بۆیه‌ هه‌رده‌م به‌ته‌نها ده‌مێننه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌و سه‌رۆکانه‌ بکات که له‌سه‌ر کورسی حوکم دانیشتون‌ هه‌رجاره‌ی رێژه‌ی %99 و %98  %97 ده‌نگی خه‌ڵکی خۆیان  گوایه‌ ده‌هێنن ، ئه‌وه‌ی به‌شدارش نه‌کات سسزا ده‌درێت ، یا له‌ پۆسته‌که‌ی خۆی لاده‌برێت ، با سه‌یری هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌ بکه‌ین و بۆ نمونه‌ باسیان بکه‌ین  ،  له‌ میسر [ حوسنی موباره‌ک 4/5/1928 له‌دایک بووه‌ و  له‌ 14/10/1981  وه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ ‌  ] و لیبیا[مه‌عه‌مه‌ر قه‌زافی 7/6/1942 له‌دایک بووه‌ و له‌ 1/9/1969 ده‌سه‌ڵاتداره‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ] و سودان[عومه‌ر به‌شیر 1/1/1944 له‌دایک بووه‌ و له‌ 30/6/1989 ده‌سه‌ڵاتداره‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ] و تونس[زه‌ین ئه‌لعابدین عه‌لی 3/9/1936 له‌ دایک بووه‌ و له‌  7/11/1987 سه‌رۆکه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ] و  یه‌مه‌ن[ عه‌لی عه‌بدوڵلا سالح 21/3/1942 له دایک بووه‌ و له‌ ‌ 1978 ده‌سه‌ڵاتداره‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ]  و جه‌زائر[عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ 2/3/1937 له‌دایک بووه‌ له‌ 27/4/1999 ده‌سه‌ڵاتداره‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ] و سوریا[حافز ئه‌سه‌د 6/10/1930 ــ 10/6/2000 له‌ 22/2/1971 هه‌تا 10/6/2000 له‌ ده‌سه‌ڵات بووه‌ و پاشان کوڕه‌که‌ی هاته‌ شوێنی .جگه‌ له‌و وڵاتانه‌ش ئه‌وانه‌ی تر وه‌کو ‌ شاکانی سعوودیا و شێخه‌کانی که‌نداو که‌ له‌پاش باوک و برایان ده‌سه‌ڵات بۆخۆیان زه‌وت ده‌که‌ن . کورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێت به‌شداری ته‌واوبکات و به‌ گرنگی وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌ی نیشان بدات که‌ ئاو وهه‌وای دیموکراسی له‌ کوردستاندا به‌ڕێوه‌یه‌ و خه‌ڵکیش ده‌نگی خۆیان بده‌نه‌ که‌سانی جۆراوجۆر بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می بت دروستکردن و تاکپه‌رستی له‌ کوردستاندا وه‌ل ببێت . ئه‌و به‌رێزانه‌ی خۆیان پاڵێوراو کردووه‌ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌گه‌ر ده‌نگیش که‌م بهێنن ده‌بنه‌ جێگای شانازی و چاوترساندنی خه‌ڵکی که‌ ده‌کرێت خه‌لکی به‌گشتی خۆی هه‌لبژێرێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یا هه‌ر پۆسته‌کی گرنگی ده‌وڵه‌ت .

 

ناوی سه‌رۆکه‌کان به‌ عاره‌بی
محمد حسني سيد سيد إبراهيم مبارك
معمر القذافي
عمر حسن أحمد البشير
زين العابدين بن علي
علي عبدالله صالح الاحمر
عبد العزيز بوتفليقة
حافظ سليمان الأسد
‎‎ ‎

Previous
Next

Leave a Reply