مه‌نفا … رێبوار ره‌زا چوچانی
دایكم..
له‌گه‌ڵ حونجه كردنی زه‌مه‌ندا
كۆسته كه‌وتووه‌كانی خۆی ده‌ژمێرێت.
دایكم…
وه‌كو گه‌ڵایی وه‌ریو
سێبه‌ره‌كه‌ی پڕ ده‌كات له یاده‌وه‌ری.
دایكم..
پڕه له غوربه‌ت.
هه‌وای مه‌نفا هه‌ڵده‌مژێت و
دواتریش ده‌گری بۆ ژیان..
* * *
باوكم..
له ناو چڕیی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌كدا
چاوشاركێمان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
جار به جارێ
له‌و سه‌ری ته‌می دوكه‌ڵ و
له ژێر ته‌رمی جگه‌ره‌یه‌كی غه‌ریبدا.
به ده‌نگێكی خنكاوه‌وه
ده‌ڵێت:
رۆژگار كێ ناخاته ژێر پێ؟!
* * *
من خۆم غه‌ریبه‌یه‌كم..
بێ خۆم و بێ هیچ!
ره‌گه‌زێكم له ره‌شه با.
نیشتمانی من خه‌یاڵه
سنوره‌كانی من وشه‌ن.
له‌وكاته‌وه‌ی غه‌ریبی رژاوته رۆحم
دڵێكم هه‌یه له شووشه !!
ماڵه‌كه‌م یاده‌وه‌رییه و
ده‌كه‌وێته كۆڵانی مه‌رگ و ته‌نیایی.
وه‌كو شێتێكی ده‌ست وه‌شێن
حه‌زم له گۆرانی یاخییه
كه به‌رد بگرێته رووی گه‌ردوون.
تف له رابردوو بكات و
داهاتوویشم پیشان نه‌دات!
من خۆم گه‌ڕیده‌یه‌كم
دوا هه‌نگاوم خۆكوژییه!
* * *
ئێواره‌یه‌ك…
به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی كۆپێك تۆ
سه‌رێك له ناخی خۆم ده‌ده‌م.
له‌و مه‌نفایه‌ی رۆحی خۆمدا.
وه‌ك سه‌رخۆشێك
هۆن هۆن مه‌ستی هه‌ڵده‌ڕێژم.
چاویلكه‌كه‌م فڕی ده‌ده‌م
بۆ ئه‌وه‌ی تابلۆی به‌رده‌مم
روون نه‌بینم.
غه‌ریبه‌یه‌كم
هیچ كاتێكیش به‌ڵێن ناده‌م
بچمه‌وه یه‌كه‌م مه‌نزڵگا.
* * *
مه‌نفا…
ده‌كه‌مه ناسنامه‌م !
مه‌نفا…
شاری وێڵێتیمه !
مه‌نفا…
دوا ئه‌دره‌سی منه !
مه‌نفا…
هه‌موو ژیانی منه !
* * *
مه‌نفا…
وه‌ك تاوه باران دێت
هه‌ڵمان ده‌كێشێ له خۆی.
ئیتر نیشتیمان ناتوانێت
ببێته چه‌تری سه‌ر سه‌رمان.
ئیتر نیشتیمان وه‌ك هه‌مووان
ئاواره‌یه‌كه له مه‌نفا..
گه‌ڕیده‌یه‌كی بێماڵه
وه‌ك ژنێكی ماڵ به كۆڵ
نه‌رم نه‌رم ده‌چێته‌وه ناو هه‌رێمه‌كانی ون بوون.
* * *
من به‌م هه‌موو خه‌یاڵه‌وه.
كه به‌شی ئه‌م دنیا ده‌كات.
ده‌چمه‌وه لای دیواری كۆنی مزگه‌وتێك
له قه‌راغ شار!
حه‌شاماتێك خۆیان ده‌كه‌ن به مزگه‌وتدا..
ژنێك…
له‌وێ راوه‌ستاوه
پارچه‌یه‌ك كاغه‌ز له مشتی.
كه ئه‌دره‌سی مه‌نفایه‌كه له نیشتیمان!
ژنێك له‌وێ راوه‌ستاوه هاوار ده‌كات.
خۆیشی نازانێت چی ده‌وێت!
ده‌یه‌وێت بچێته‌وه مه‌نفا..
ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ مه‌نفادا ژوان بگرێ و
دواتر هه‌ردووكیان پێكه‌وه
بچنه‌وه باوه‌شی مه‌نفا.
* * *
ئه‌ی نیشتیمان.
هه‌زاران جار بێیته خه‌ونم..
تازه من وێڵێكی ته‌نیام !
شوێن پێكانم به‌سه‌ر رۆحته‌وه جێدێڵم!
شوێن پێكانم به ژماره‌ی پێڵاوه‌كانمه‌وه…
به سه‌ر سینه‌ی سافی تۆوه ..
وه‌كو نه‌خشی زه‌خره‌فه‌یه‌ك به‌جێدێڵم !!
* * *
پیاوێك…
له‌وێدا وه‌ستاوه.
چه‌شنی عه‌ر عه‌ر..
له روخسارییا سه‌دان داستان
خۆی ده‌نوێنی.
پیاوێك..
هه‌ڵكێشراو له مه‌نفا!
پیاوێك…
كوژراو له ناو داستانی رابردوو.
پیاوێك…
ئه‌دره‌سی خه‌یاڵ و تۆزی مه‌نفا و
قوڕ و لیته‌ی یاده‌وه‌ری!!
بوونه‌ته پێكهاته‌ی بوونی.
له‌به‌ر خۆیه‌وه هه‌ر ده‌یگووت:
مه‌نفا…
یاده‌وه‌ری ته‌مه‌نێكی فه‌وتاوه
له گوێ قه‌راغی ده‌ریایه‌ك !
وێنه‌یه‌كی لا شكاوه
به دیار بورجی ئیڤڵه‌وه !
مه‌نفا…
گه‌ڕانه له كوچه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ !
خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌كه
كه بۆنی شامی گرتووه !
هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕی مێژووی رافیده‌ینه !
پیاسه‌یه‌كه له ئه‌سفه‌هان !
سه‌ردانێكی قه‌نده‌هاره !
مه‌نفا…
كوشتنی ژنێكه به دزی خوداوه !
دۆزینه‌وه‌ی نامه‌یه‌كه
له ناو جانتای كیژۆڵه‌یه‌كی چوارده ساڵ !
* * *
مه‌نفا ..
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی رۆحێكه
له‌سه‌ر تاوه‌رێكی نیۆرك!
هه‌ڵبژاردنێكه له كوردستان!!
ته‌قینه‌وه‌یه‌كه له به‌غدا.
شۆڕشێكه له قاهیره.
مه‌نفا…
كه‌وتنی شكۆی شامه.
كوردێكی جوله‌كه‌یه له ئۆرشه‌لیم.
خۆڵ و تۆزی بیابانه به ئاسمانی هه‌ولێره‌وه!
شوباتێكه له سلێمانی!
* * *
مه‌نفا..
درۆیه‌كه له زاری یار دێته ده‌ر و
ئیتر بۆ ئه‌به‌د ئه‌تكوژێت !
كوشتنی رۆحێكه
كه له ناو نیشتیمان‌دا به دوای نیشتمانه‌وه وێڵه…
مه‌نفا…
داگیرساندنی جگه‌ره‌یه‌كه
له شه‌وێكدا كه ته‌نیایی داگیری كردووه !
گڕی ده‌روونێكی ئاڵۆزه، كه له بێشوێنیدا
به دوای سوتانی خۆیه‌وه.
وێڵ وێڵ هه‌نگاوی توند ده‌نێ.
* * *
مه‌نفا…
منم…
تۆیت…
ئه‌وانن..
كه جگه له سه‌رگێژی به دوای ئه‌و و ئه‌وان و ئه‌وانی تردا
په‌نایه‌ك شك نابه‌ین بۆ ئارامی..
سایه‌یه‌كمان نیه بۆ حه‌سانه‌وه.
رۆحێكمان نیه له هێمنی..
نیشتیمانێكمان نیه، بۆ مانه‌وه.
* * *
مه‌نفا…
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مناڵی..
چاوشاركێیه له شاره‌زوور..
شه‌ڕه به‌ردێكه بۆ نه‌سر!
سوتاندنی كۆلاره‌یه‌كه
له ناو ژوانی ئاسماندا..
مه‌نفا…
شه‌ڕێكه له‌سه‌ر هیچ !
ژماردنی ئه‌سیره‌كانی جه‌نگه !
كوشتنی باوكێكه له‌لایه‌ن كوڕه‌كانییه‌وه !
فڕێدانی ده‌فته‌ری یاده‌وه‌رییه !
پشت كردنه له باوك !
فڕێدانی دایكێكه، كه توانای گه‌ڕانی نیه !
مه‌نفا…
خواردنه‌وه‌ی چایه‌كه، له چایخانه‌ی قه‌رداران !
خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی ناو ده‌ستی
په‌یكه‌ره‌كه‌ی ئیبن مسه‌وفییه !
كه ته‌نها خۆی نه‌بێت كه‌س ناتوانێت دێڕه‌كانیشی ببینێت !
مه‌نفا…
ژماردنی دڵۆپه‌كانی بارانه.
عاتڵ بوونی ئوتۆمبێله، له كاتێكدا گوڵپی سه‌وز پێ بووه !
تێكدانی شارێكی میرووله‌یه.
كوشتنی كولله‌یه‌ك و خاڵخاڵۆكه‌یه‌كی بێكه‌سه !
دواجار مه‌نفا…
هه‌ناسه‌یه‌كی منه، له ناو جه‌سته‌یه‌كی غه‌ریبدا.
رێبوار ره‌زا چوچانی
www.facebook.com/chwchani