مه‌یل بۆ گۆران یا جێگرتنه‌وه
راستیه‌کی به‌لگه‌نه‌ویسته ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌که‌ن له به‌رزکردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆرشگێری به سه‌رنج راکێشانیان بۆ گۆرانکاریهکیکتوپڕ و دیمه‌نێکی جوانتر‌و باشترلهدۆغی پێشوی شێوهژیانیاندا،بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێری هۆکارێکی به‌رچاوه بۆ گۆران،به‌لام روون نیه بزوتنه‌وه‌یه‌کی دینی یا نه‌ته‌وه‌یی له راستیدا بتوانن رێره‌وی گۆران بن.
لێره‌دا،پێوسته هه‌ندێ له شێوه چۆش و وورژاندنێکی به‌ربلاو بخزێته ناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ ناسینه‌وه‌و بهمهزنکردنی ئه‌م گۆرانکاریه کتوپره گرنگ نیه ئه‌م وورژاندنه له بزوتنه‌وه چالاکه‌کانی جه‌ماوه‌ر یا قسهنهکهرهکانی ناو جهماوهردێت وه‌ک ئه‌وی ده‌یبینین له کوردستان چه‌ند گۆرانێکی ساده‌و رووکه‌ش به دوای خۆیاندا راده‌کێشن که ته‌مه‌نیان کوورتهو ناگه‌ن به هیج شوێنێ ،له هه‌مان کاتدا ئه‌م گورانکاریانه ده‌توانن بواری ده‌رخستن یا له دایکبونی کارێزما بن،به‌لام له‌کوێدا ئه‌م تاکانه نه‌یانتوانی ئه‌و هێزه خزمه‌ت بکه‌ن یا رووی راسته‌قینه‌یان ده‌مامکپۆش بێت له ئاست خواستی جهماوهربهههمانشێوه بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که به‌ره‌و نه‌مان و پوکانه‌وه ده‌چێ.
یاخود چه‌ند سه‌رچاوه‌ی تری ووروژاندن پێوسته به‌ده‌رکه‌ون له گۆرانکاریه‌کی ئه‌وهادا بۆ به‌خه‌به‌رهێنانی کۆمه‌لگایه‌کی به‌ستراو و رازیکراو یا ریفۆرمێکی بینچینهیی له کردار‌و شێوه ژیانی ئه‌م کۆمه‌لگایه که ده‌بێت بناسرێنه‌وه‌و هه‌میشه‌یی بن ئه‌مه‌ش ده‌کرێ به‌سوود وه‌رگرتن له خه‌ونه خامۆشه‌کانی جه‌ماوه‌ر، برینه کۆنه‌کان ، تازه‌کردنه‌وه‌ی کلتوری خۆێن ،حه‌ماسه‌ت،وتاف و رق لێره‌دا شۆرشی دینی و نه‌ته‌وه‌یی باشترین که‌ره‌سته‌و شه‌تڵی ئه‌م وروژاندنهن ،له سونگه‌ی ئه‌مه‌شدا به قازانجی سه‌رکرده نه‌ته‌وه‌یی و دینیه‌کان کۆتایی دێت.
له کۆندا بزوتنه‌وه دینیه‌کان رێره‌وێکی به‌رچاویان هه‌بوه بۆ گۆران،به‌لام نه‌گۆرانی دین وه‌ک تۆپه‌لێک په‌نیری نه‌بزۆک له به‌رزترین کاردانه‌وه‌ی زینده‌گی ،هه‌م وه‌ک هێزێکی سیاسی هه‌م وه‌ک باوه‌ری جه‌ماوه‌ری ناتوانی ئه‌م گۆرانکاریه یاخود ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌رێوه‌به‌رێت به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مێکی مودێرنی وه‌ک ئێستادا ده‌کرێ رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان نیشان دهن له قۆناغێکی زۆر کورت‌دا وه‌ک له میسر و تونس‌دا ده‌بینرێت،بزوتنه‌وی دینی ئیسلام که‌هات رێخراوهکراو تازهباوکردنێکی مامناوه‌ندی بوو بۆ کاتی خۆی ،ته‌کنیکی ئه‌م قۆناغه تێپه‌ری .
مه‌سیحیه‌ت کارتێکردنی بهشارستانیهتیکردن وتازهباوکردنی ئه‌و خێل و هۆزه سهرهتایو ره‌شۆکیانه‌ی ئه‌وروپا بوو و شه‌ری خاچپه‌رستان و ریفۆرمکردن هۆکارێکی دژوار بوو بۆ له‌رزاندنی دونیای رۆژئاوه له چهقبستوی سه‌ده‌ی ناوه‌راست.
به هه‌مان شێوه،شورشی نهتهویش وه‌ک شۆرشی که‌مال ئه‌ته‌تورک که نه‌یتوانی ته‌نیا بۆ رۆژیێکش مۆدێرن بێت،شۆرشی فه‌ره‌نسی و روسیا گه‌رانه‌وه بوون بۆ شۆرشێکی نه‌ته‌وه‌یی که ئه‌وه ده‌رده‌خات شۆرشی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رده‌می مۆدێرنیشدا به‌هێزترین وچهسپاوترین و بێ شومارترینه،روونه بهپێداچونهوهش به‌شۆرشی هیتله‌ر،هیتله‌ر باوه‌ری وابو جووه‌کان قه‌لاچۆ بکات به‌لام که لێیان پرسی وتی نا پێوسته هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی داهێنان بکه‌ین،گرنگه دوژمنی دیارمان هه‌بێت
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا مه‌یل بۆ گۆران ده‌گمه‌ن نیه پالنهرێکه بهرووالهت تا ئێستاش جێی بایه‌خه دۆزینه‌وه‌ی ئهگهربێتو ئه‌و مه‌یله نه‌شبێته ساباتی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌شداربوه له شۆرشه‌که یا بزوتنه‌وه‌که.
پێوسته فێربین به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌شداربوونه و چونه ناو سروشتی مه‌یل بۆ گۆران له کوێوه سه‌رهه‌لده‌دات و مه‌به‌ست له گۆرانکاری چیه کردنه یا گوتنه؟مه‌یل بۆ گۆران مۆتیڤێکی ده‌گمه‌نی بالا نیه و مه‌رج نیه روناکیی له ناوه‌خنی جه‌ماوه‌ردا ههلگرسێنێ.
جیاوازیه‌کی بنچینه‌ی هه‌یه له نێوان داواکاری بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و داواکاری رێکخراوه دامه‌زراوه کردهنیهیهکان ،رێکخراوه دامه‌زراوه کردهنیهکان بوار ده‌به‌خشن بۆ پێشکه‌وتنی تاک به‌لام بناغه‌که‌ی به‌نده به‌قازانجی خۆ و هێشتنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کان له ژێر ناوی پاراستنی لایه‌نی سیاسی بزوتنه‌وه‌که.
بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان تێکه‌له‌یه‌کی حه‌ماسی و هه‌مه جۆرن ده‌رده‌که‌ون به تایبه‌تی له بارودۆخی شلۆق و چالاکیدا داواکاریان نیه بۆ سوربوون له‌سه‌ر چونه‌پێش ، پاڵپشت و نیازی خۆدخۆشهویستکردن ،ئه‌م شێوه بزوتنه‌وه هه‌لگری ئه‌م موتیڤانهیه نه‌ک له‌به‌ر سه‌قامگیرکردنی خۆدو داواکاریه کانیان به‌لکو ده‌توانێ په‌یره‌وی عاتیفیانه‌ی ده‌ست له‌ماف هه‌لگرتن بێ،له هه‌مان کاتدا به‌رێوبه‌رانی بزوتنه‌وه‌که په‌یمانی هه‌ستی دروستکردنه‌وه‌ی خود و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی تاک له بواری سیاسی،ئابوری،سایکۆلۆجی،فه‌لسه‌فی و کۆمه‌لایه‌تی ده‌به‌خشن بێ هیج پێگه‌یه‌ک یا رێره‌وێکی ئه‌قلی.
به‌پێی ئه‌وه تا ئێستا هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی کوردی توانای دروست کردنی تاکی نه‌بوه تاک به مانای رۆحێکی لێبورده‌یی و دوور له خۆده‌رخستن ئه‌گه‌ر هه‌شبن رێپێنهدراون، هه‌ر بۆیه‌شه بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان دوورن له پێکانی ئه‌نجام هه‌ر وه‌ک هێگل وته‌نی هیج بارودۆخێک متمانه و ئازادی ته‌واو و بێگه‌رد ناخاته به‌رده‌ست ته‌نیا له چیهانی مێشکێکی شیاو نه‌بێت
جوانه ئهسود