مۆدێرنه و نووسین …بڵند باجه‌لان
قه‌یرانی وه‌ڵام ، جه‌وهه‌ری سه‌رده‌می مۆدێرنیته كه عه‌قڵه ده‌خاته ژێر رووناكی گومانه‌وه . مه‌به‌ست له سه‌رده‌می مۆدێرنیته ، ماوه‌ی نێوان رێنیسانس و شۆڕشی فه‌ڕه‌نسایه. بۆچوونی جیا جیا هه‌ن له‌مه‌ڕ ئه‌و سه‌رده‌مه . هه‌ندێ له نووسه‌ران سه‌رده‌می ئه‌مڕۆش به سه‌رده‌می مۆدێرنه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن . هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ داهێنانی ئامێری چاپ مۆدێرنیته هاته پێشه‌وه . كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تر ده‌یبه‌ستنه‌وه به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ده‌ستی كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبس له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م . هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن گالیلۆ فاكته‌ری هاتنه پێشه‌وه‌ی مۆدێرنه بووه ….هتد .
مۆدێرنه ئێستا ته‌نها باسێكی فه‌لسه‌فی نییه و خۆی خزاندۆته نێو كاری بیرمه‌ندانی زانسته مرۆییه‌كان ، سه‌ره‌ڕای بۆچوونه جیاوازه‌كان .
میشێل فۆكۆ پێیوایه تاوه‌كو ئێستا به‌دیلی وشه‌ی مۆدێرنه له زمانی فه‌ڕه‌نسی روون نییه . فۆكۆ به جۆرێك قسه له‌سه‌ر مۆدێرنه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی مێژوونووسان بۆ مۆدێرنه یه‌ك ناگرێته‌وه .
بۆدلێری گه‌وره شاعیری فه‌ڕه‌نسی له1863 دا نووسیویه‌تی : مۆدێرنیته زوو تێده‌په‌ڕێ ، به‌ڵام شتێكه كه بوونی پێویسته ، واته نیوه‌ی هونه‌ره و نیوه‌كه‌ی تری نه‌گۆڕه .
من بۆخۆم ئه‌و پێناسه گشتیه‌ی مۆدێرنه‌م به دڵ نییه كه خۆی له به‌زه‌وی كردنی یاساكان و به ئاسمانی نه‌كردنیان ده‌بینێته‌وه و به سه‌رده‌مانی سه‌ركه‌وتنی عه‌قڵ به سه‌ر كلتووره سوونه‌تیه‌كان باس له مۆدێرنه لێوه ده‌كرێ ، واتای پێشكه‌وتنی ئابووری و ئامرازی په‌یوه‌ندی و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گوند نشینی ده‌گه‌یه‌نێ . پێموایه ده‌بێ ئه‌و بنه‌ما ئه‌پستمۆلۆژییانه‌ی مۆدێرنه‌ی له‌سه‌ر بنیات نراوه گۆڕانكارییان تیا بكرێ . ده‌بێ وه‌زیفه‌ی عه‌قڵ بگۆڕێت له كه‌شفكردنی نهێنییه گه‌وره‌كانه‌وه بۆ تێگه‌یشتن له حه‌قیقه‌ته ساده‌كان .
نووسه‌ره مۆدێرنیسته‌كان و نووسه‌رانی تریش حه‌زده‌كه‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر په‌یوه‌ست بن به شاره‌وه . (پاڵتۆ)كه‌ی گۆگۆل كه ئه‌كاكی ئه‌كاكیفیجی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیه‌تی ، (تاوان و سزا)ی دیستۆڤسكی كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی راسكۆڵنیكۆفه ، كاره‌كته‌ری شارین . له رۆمانی( هێڵنج )و( كار له كار ترازا)ی سارته‌ر و (ویكتۆریا)ی كینۆت هامسۆن وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی 1921 و چه‌ندین نووسه‌ری تر باس هه‌ر باسی شاره و به ده‌گمه‌ن رێده‌كه‌وێ گرته‌یه‌كی گوند بێته پێشه‌وه .
مه‌به‌ست له به‌رهه‌می شاری ئه‌و به‌رهه‌مانی نین كه له شار ده‌نووسرین یان كاره‌كته‌ره‌كانی شارنشینن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن كه بۆ شاره‌كان ده‌نووسرین.
شیعره‌كانی مایاكۆفسكی ده‌كرێ ناوبنرێن به شیعری شار .
ئه‌گه‌ر ئه‌ركی سه‌ره‌كی مۆدێرنیزم بریتی بێ له به‌رگریكردن له راسیۆنالیزمی مۆدێرنیته ، ئه‌وا ئه‌ركی ئه‌ده‌ب بریتیه له دۆزینه‌وه‌ی مانایه‌كی تازه بۆ مۆدێرنیته ، به‌ڵام نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی درووستبوونی جڤاتێكی كارا و ئایدۆلۆژیایه‌كی جیاواز و جۆرێكی دیكه له فكر بكه‌ین ، بگره ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می مۆدێرنیته و ته‌كنه‌لۆژیادا له ئه‌ده‌ب دوورنه‌كه‌وینه‌وه .
وه‌زیفه‌یه‌كی تری ئه‌ده‌ب له‌م ئان و ساته‌دا ، هه‌وڵدانه بۆ ساده‌كردنه‌وه‌ی ئاڵۆزه‌كان و ئاڵۆزكردنی ساده‌كان ، ئه‌مه‌ش وه‌كو گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانی وایه كه زۆر جار بوونی پێویسته له ده‌قدا .
له دووماهییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م چه‌ند كایه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری مۆدێرنه كه‌وتنه‌وه :
1/ زینده‌وه‌رزانی
2/ ئابووری
3/ زمان‌ناسی
ده‌مه‌وێ بڵێم : یه‌كێك له گرینگ‌ترین مه‌سه‌له‌كان كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه ، مه‌سه‌له‌ی زمانه كه نابێ زمان بچێته ژێر ركێفی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق بۆی دیاری ده‌كرێن ، به‌ڵكو ده‌بێ ده‌قه‌كه وه‌زیفه‌ی زمان دیاری بكا . ده‌بێ زمانه‌كه له نێوان به‌عه‌ده‌میبوون و به‌دوونیایی بووندابێت ، له نێوان مرۆڤبوونێكی رووت و په‌یكه‌ربه‌ندبووندابێت ، له نێوان سووننه‌ت و فه‌رزه‌كانی ژیاندا بێت ، دواجاریش له‌نێوان شار و ده‌ره‌وه‌یدابێت .
باوه‌ڕم به‌م پۆڵێنكردنه نییه ، به‌ڵام بێ شك هێڵێك هه‌یه له نێوان به‌رهه‌می شار و ده‌ره‌وه‌یدا كه هێڵی كلتوور و جوگرافیا و ده‌ركه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه ….
پۆلێنكردنی ئه‌ده‌بیات له قه‌ناعه‌ته‌كانی نووسه‌ری شاره . نها ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌ده‌بیاتی كوردی پۆڵێن بكه‌ین به‌و جۆره‌ی لێدێ :
1/ ئه‌و ئه‌ده‌بانه‌ی مرۆڤێك له خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن ، له‌كۆتایشدا ده‌یخنكێنن . مرۆڤه‌كه ته‌كنیكه.
2/ ئه‌و ئه‌ده‌بانه‌ی سیحربازێك له خۆیان هه‌ڵده‌گرن ، سه‌ره‌نجام ده‌یسووتێنن . سیحربازه‌كه زمانه.
3/ ئه‌و ئه‌ده‌بانه‌ی پڵنگێك له خۆ ده‌گرن ، دوواجار كه‌وڵی ده‌كه‌ن . پڵنگێك ناوی رۆشنبیرییه.
كه‌م ده‌قی ئه‌ده‌بی هه‌یه ( زمان و ته‌كنیك و رۆشنبیری ئه‌ده‌بی ) به یه‌كه‌وه گرێ بدا . زاراوه‌ی ئه‌ده‌ب به كردار پێناسه نه‌كراوه . ئه‌دیبه‌كانمان به ئه‌ده‌بێك ده‌ڵێن داهێنان كه هێشتا باڵق نه‌بووه ( خۆی نه‌ناسیوه ) .
خانه‌دانیه‌تی وه‌كو كردار و فكر و ئایدۆلۆژیا له ئه‌ده‌بدا له ده‌ره‌نجامی ئیشكردن له‌سه‌ر فه‌زا جۆراو جۆره‌كان پێشده‌كه‌وێ . ئه‌دیبی به ئه‌زموون گه‌ر له هه‌ر ته‌مه‌نێك دابێ ته‌عبیر له به‌شێك له ماناكانی دونیا ده‌كا . مسۆگه‌ره ئه‌ده‌ب رۆڵێكی كاریگه‌ری له سیسته‌می هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوسه‌نگدا هه‌بووه . ماركس و قوتابخانه‌كه‌ی له‌و قه‌ناعه‌ته‌دا بوون كه له ڕێگه‌ی شیكاركردنی ئابوورییه‌وه ده‌توانن جڤات و هونه‌ر و ماف و دین روون بكه‌نه‌وه . ماركس نه‌یتووانی ئه‌ده‌بمان بۆ روونبكاته‌وه چونكه ره‌خنه‌ی ماركس له‌تڕادسیۆنی رۆژئاوا بوو كه تڕادسیۆنی مه‌سیحیه‌ته ، به بێ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كی گشتی هه‌بێ ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، به تایبه‌تی ئه‌ده‌ب له رۆژهه‌ڵاتدا.
ڤۆڵتێر زۆر به رٍوونی باس له شێوازی گواستنه‌وه‌ی كلتووره‌كان ده‌كا له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا. كه‌واته مه‌رج نییه له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی رۆژئاوا بنووسین ، به تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی ئیش له‌سه‌ر به‌سه‌نته‌ربوونی رۆژئاوا ده‌كرێ .
گروپ گروپانێ و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب به قوتابخانه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌ڵه‌یه .
سووریالیزم وشه‌یه‌كی لێكدراوه . ریالیزم به مانای واقیع دێ ، سووریش به‌مانای سه‌ر دێ واته شیعر‌و ئه‌ده‌بیات ده‌بێ له‌سه‌ره‌وه‌ی واقیعبن .
ئاشكرایه له سه‌رووی واقیعدا ناواقیعیه‌كان به شێوه‌ێك له شێوه‌كان خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن .
له ئێستادا ده‌بێ باوه‌ڕ به چه‌مكی (سه‌رووی سووریالیزم )بهێنین ، چونكه له‌ودیو سوریالیزم بۆی هه‌یه دیسانه‌وه واقیع ده‌ركه‌وێ ، بۆی هه‌یه ناواقیعه‌كان دووباره ده‌ركه‌ونه‌وه ، واته هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌بن وچیتر بیر له خۆبه‌ستنه‌وه به‌قوتابخانه و گروپه‌كان نه‌كه‌ینه‌وه . ئازادییه‌كی ره‌ها بدرێ به ئه‌ده‌ب ، له چوارچێوه سرووشتیه‌كه‌ی ئه‌ده‌بدا .
ماف و فه‌لسه‌فه و دین بارگاوین به‌میتافیزیك ، رۆمان بارگاوییه به گێڕانه‌وه ، لێكۆڵینه‌وه به‌گه‌ڕان ، ده‌بێ شیعر بارگاویبكرێ به جوانی . شیعری جوان ئه‌و شیعره‌یه كه زیاتر له مانایه‌ك له خۆبگرێ ( فره مانا بێ) .
به بۆچوومی من وه‌زیفه‌ی شیعر دژایه‌نی كردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی( ئایدۆلۆژیا و دین و خودا …هتد) ،دوواجار ئیشی شیعر ره‌تكردنه‌وه‌یه له پێناوی چه‌سپاندنی باوه‌ڕێكی دیاریكراو نه‌ك ره‌تكردنه‌وه له پێناوی ره‌تكردنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م نموونه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ :
مجێوره‌كان ده‌ڵێن :
خودا تۆقێنه‌ره‌و .. هیچی تر .
خودا ترۆرسته‌و .. هیچی تر.
خودا تاعونه‌و ..هیچی تر.
خوا جوحیمه‌و.. هیچی تر.
قوبادی جه‌لی زاده _ خۆر له‌ناو په‌رداخێكی شكاودا .
(به‌ختیار عه‌لی ) پێیوایه وه‌زیفه‌ی نووسینی نوێ بریتی نییه له‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌ك له مانادا رووبدا و مانا كۆنه‌كان بگۆڕدرێنه‌وه بۆ وڕێنه و وه‌هم و یۆتۆپیا ، به‌ڵكو ده‌بێ سیسته‌مێكی بیركردنه‌وه‌ی له قاڵبدراو بگۆڕێته سه‌ر سیسته‌مێكی تری بیركردنه‌وه .
ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه بكه‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چه‌مك و وشه‌دا ، ده‌بێ له یادمان بێ كه پێویستیمان به كۆمه‌ڵێك وشه‌ی دیكه هه‌یه كه نابێ له نێو بازنه‌یه‌كی خنكێنه‌ردا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین . گه‌ر مامه‌ڵه بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌ك ، مه‌رجه له یادمان نه‌چێ كه پێویستیمان به كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌مان كه ئه‌ده‌به بۆ روون بكه‌نه‌وه .
تێبینی :
سوودم له باسێكی خۆم وه‌رگرتووه كه له تاران به ناوی ( دووركه‌وتنه‌وه له خود ) پێشكه‌شم كرد .
سوودم له هه‌ردوو باسی ( مه‌مله‌كه‌تی وشه ) و (ره‌خنه و به‌به‌ردبوون ) وه‌رگرتووه كه یه‌كه‌میان له گۆڤاری (نووسه‌ری نوێ) و ئه‌وی تدیكه‌یان له رۆژنامه‌ی (ئاڵای ئازادی) بڵاوكراوه‌ته‌وه .
سوود له‌م سه‌رچاوانه‌ش وه‌رگیراوه :
1- ئیمان و جه‌نگاوه‌رانی .. به‌ختیارعه‌لی.. 2004 .
2- وه‌ڵام له رۆژگاری ونبوونی پرسیاردا .. 13 چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ختیار عه‌لی .. 2006.
3- خۆر له ناو په‌رداخێكی شكاودا .. كارێكی هاوبه‌شی قوبادی جه‌لیزاده و رۆسته‌م ئاغه‌له‌یه .. 2008.
4- رأس المال .. كارل ماركس .. نقد اڵاقتصادی السیاسی .. الجز‌و 1-3 .
5- الفلسفه اڵاوروبیه فی العمر الوسیگ .. یوسف كرم .. القاهره .. 1965.
6- درباره مسئله یهود ..گامی در نقد فلسفه هگل ..كارل ماركس .. ترجمه : مرتچی محیگ .. تهران ..1381.
7- هایدگر و پرسش بنیادین .. بابك احمدی .. چاپ سوم . . تهران .. 1385.
8- siete void dal medio o dal vicino oriente ? .. maria corto.. Roma..1999.
9- grazie.. mariacorto..Roma…2000
. بڵند باجه‌لان
(تاران)