Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

مۆنۆدرامایەك حیكایەتەكانی جەنگ دەگێڕێتەوە.

Be First!
by April 2, 2008 ئەدەب

 شانۆگەری كورتەی جەنگ، شانۆگەرییەكی مۆنۆدرامایە ولە نووسین و دەرهێنانی (هادی مەهدی و وەرگێڕانی شیرین.ك و نواندنی عوسمان مەعروف و یاریدەدەری دەرهێنەری كامەران سوبحان و بەڕێوبەری بەرهەم ئامانج ئیبراهیم) ەو  ئێستا ئەم شانۆگەرییە لە قۆناغی پڕۆڤەدایەوبڕیارە لە ڕۆژی 5و6/4 لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی پاشتریش لە هەولێرو دهۆك نمایشبكرێت، سەبارەت ناوەڕۆكی نمایشەكە، هادی مەهدی دەڵێت " كورتەی جەنگ، حیكایەتەكانی جەنگ دەگێڕێتەوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و لە عێراق و كوردستان بە تایبەتی، لەم مۆنۆدرامایەدا لە ڕێگەی كارەكتەرێكی تایبەتەوە نەهامەتییەكانی دوای جەنگ و هەموو ئەو شكستانە باسدەكات، كە جەنگ خولقاندووییەتی" سەبارەت بە تایبەتمەندی و شێوازی ئیشكردن لە شانۆییەكەدا، دەرهێنەر دەڵێت" دیارە مۆنۆدراما بە شانۆی ئەكتەر ناسراوە، بۆیە قورسایی ئیشكردن لە سەر عوسمان مە عروفە وەك ئەكتەر، بەڵام چ من چ كامەران وەك دوو چاو هەوڵی ڕێكخستنی ئەو جوڵەو دیمەنە ئیستاتیكییانە دەدەین كە وەك زنجیرێكی درێژ ڕۆڵیان هەیە لە دروستكردن و بەرهەمهێنانی نمایشێكی شانۆكەدا، كە ئەمەش بۆخۆی جۆرێكە لە تایبەتمەندی لە شێوازی كاركردنی ئێمەدا لەگەڵ ئەكتەرو لە كاری شانۆییدا"
 عوسمان مەعروف رۆڵی پاڵەوانەكە دەبینێت و ئەو چیرۆكی ئەو جەنگە بە جەستەو دەنگی دەگێڕێتەوە، بە تایبەتی وەك سەربازێكی شكستخواردوو لە جەنگدا و لە پانتایی شانۆدا ئەو گەمەیە دەكات، هەندێ حاڵەت چ پاڵەوانی نمایش چ عوسمان وەك ئەكتەرێكی بە ئەزموون دەگەڕێتەوە بۆ یادەوەرییە شكستخواردووەكانی و دەیەوێت یادەوەری خۆی لەسەر تەختەی نمایش پەرشوبڵاوبكاتەوە.

Previous
Next

Leave a Reply