Skip to Content

Tuesday, January 19th, 2021

مۆڕال وەک دژە –سروشت

Be First!
by October 29, 2011 گشتی

 

1
هەموو پاسیۆنەکان1 کاتێَکیان هەیە، ئەو کاتەی تەنیا وێرانکەرە، ئەو کاتەی بە بارستایی دەبەنگی قوربانیەکانی ڕۆدەچێنێ و کاتێکی درەنگتر، زۆر درەنگتر، ئەو کاتەی لەگەڵ روح دەهاوسەرێنێ، ئەو کاتەی خۆی دەروحێنێ. بە هۆی دەبەنگی لە پاسیۆن، شەڕێک لە دژی خودی پاسیۆنیش کرا:  سوێندی تنەکردنی درا، هەموو مۆڕاڵە ئەژدیهاییەکان لەسەر ئەوە کۆکن،”مرۆڤــــ دەبێت پاسیۆن بکوژێ”il faut tuer les passions “بۆ ئەمەش، بەناوبانگترین فۆرمۆڵ لە ئنجیل دا هەیە، لە دوعای سەر شاخ2 لەو شوێنەی دەوترێت، کە بە هیچ مەبەستێک شتەکان لە بەرزایی ڕا سەیر ناکرێ. بە هەمان شێوە، بە دیاری کراوی، بە تایبەت دەربارەی سێکس دەگوترێ، ئەگەر چاوت مایەی کێشە بوو، ئەوا دەریبێنە، بۆ بەخت هیچ مەسیحیەک کار بەو رێسایە ناکات. تنەکردنی پاسیۆن و حەز، تەنها بۆ دەبەنگیان و ئەنجامە ناخۆشەکانی دەبەنگی بۆ خودی ئێمە وا دیارە، کە شێوە یەکی پڕ دەبەنگیە. لەوە زیاتر سەرمان سوڕنامێنێ لە دکتۆرانی ددان، ئەگەر ددان دەربهێنن بۆ ئەوەی ژان نەکەن. بۆ ڕاستگۆیی دەبێت ڕێگا بدرێت بگوترێت، ئەو خاکەی مەسیحیەت لێی گەشەی کردووە، ناکرێ لێی تێگەیشتنی”بە روحانیکردنی پاسیۆن”قبووڵ بکرێ. دوای ئەوەی کەنیسە شەڕێکی لە دژی ئینتێلیجینسیا3 کرد، لە بەرژەوەندی ڕوحە گوناهەکان، چۆن دەکرا چاوڕوانی شەڕێک بکات لە دژی پاسیۆن. بە هەموو مانایەک کەنیسە شەڕێکی لە دژی خۆشەویستی کرد، حیکمەت و پراکتیکی کەنیسە خەساندنە. هەرگیز پرسیار ناکات، چۆن حەزێک، بە خوایی دەکرێ، جوان دەکرێ و دەروحێندرێ، کەنیسە هەموو کاتەکان جەختی لەسەر قرکردنی( ئیحساسەکان و شکۆ و ئیدمانی سەرداری و ئیدمانی هەبوون و ئیدمانی تۆڵە)کرد. بەڵام هێرشکردنە سەر ڕەگی حەز، هێرشکردنە سەر ڕەگی ژیانە؛پراکتیکی کەنیسە دوژمنایەتی کرد نی ژیانە……..
2
بە هەمان هۆ: خەساندن و تنەکردن، شەڕێک لە دژی حەز لە لایەن ئیرادە لاوازەکان ولە ڕەگەز دابڕاوەکان دێتە کردن بۆ ئەوەی پێوەرێک بۆ حەز دابنێن. ئەم سروشتانە پێویستیان بە لاتراپە4 هەیە، قسەکردن(ئەلیگۆریانە، یان نا ئەلیگۆریانە5) ڕاگەیاندنی شەڕێکی دوژمندارانەی هەتاهەتایە، کەلێنەکە لە نێوان خود و پاسیۆن. ئەم نێوەندە ڕایکاڵە، بۆ لە ڕەگەز دابڕاوەکە گرنگە، تا لاوازی ئیرادەی، باشتر قسەکردن، ناتوانایی نا بەرپەچدانەوە، خودی خۆی فۆڕمێکە لە ڕەگەز دابڕان. ئەم دوژمنایەتی کردنە ڕادیکاڵیە، ئەم دوژمنایەتیەی تا مردن دژی حەز وەک سیمتۆمێکی6 قوڵی بیرکردنەوە دەمێنێتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا، ڕەوایە مرۆڤـــ بگاتە گومان دەربارەی کۆحاڵەتی مرۆڤێکی زێدەڕۆ. دوژمنایەتێکی ئاوا، ڕقێکی ئاوا پێش هەموو شتێک دەگاتە لووتکە، ئەگەر ئەم جۆرە سروشتانە، جێگیربوونێکی نا کاملیان هەبێ، لە ڕادیکال-کووربوون7 و وازهێنان لە”شەیتانەکانیان”. مرۆڤـــ دەبێ سەرەنج بداتە مێژووی تەواوی قەشە و فەیلەسووف و هونەرمەندانیش: ژەهراوی ترین شت نەوترا نە لە لایەن نەزۆکەکان و نە لە لایەن ئەسکێزەکان8، بەڵکو لە لایەن ئەسکێزە موستەحیلەکان، ئەوانەی بەڕاستی بۆیان پێویستە، ئەسکێزە بن.

3
بە روحانی کردنی ئیحساس، پێی دەڵێن خۆشەویستی: ئەمە گەورەترین سەرکەوتن بوو بەسەر مەسیحیەت دا. بە روحانیکردنێکی تری ئێمە، بە روحانیکردنی دوژمنایەتی کردنە. ئەم دوژمنایەتی کردنە پێک دێت لەوەی، کە مرۆڤـــ تێبگا لە نرخی هەبوونی دوژمن، کەنیسە هەموو کاتەکان ویستوویەتی دوژمنەکانی تەفرو تونا بکا: ئێمە، نا مۆڕالیەکان، دژە مەسیحیەکان، بەرژەوەندیمان لەوە دایە کە نیسە هەبێ. لە سیاسەتیش دوژمنایەتیکردن عەقلانیتر بووە، بیر قوڵتر بووە. زۆرینەی پارتەکان، بەرژەوەندی مانەوەی خۆیان لەوە دا دەبینەوە، کە دژە-پارت، نەگاتە ئەو هێزانە، ئەمە بۆ سیاسەتی گەورە وایە؛ بە تایبەتی مەملەکەتێکی نوێ9، هەبوونی دوژمنی بۆی گرنگترە لە هەبوونی دۆست: کە ئۆپۆسیۆنە، پێویستە هەست بە گرنگی خۆی بکا لە هەبوونی دوژمن زیاتر لە دۆست، ئێمە لە دژی” دوژمنەکەی ناخمان” بە شێوەیەکی تر هەڵسوکەوت ناکەین، لێرەش دا، ئێمە لە گرنگی هەبوونی نرخی دوژمن گەیشتین، لێرەش دا دوژمنایەتیمان ڕۆحاند. مرۆڤـــ ئەو کاتە بە بەرە، کە دوژمنایەتی ناخی بکا، مرۆڤـــ بە لاوی دەمێنێتەوە ئەگەر ڕۆحی دەستی پاننەکردەوە مەیلی ئارامی نەکرد. بۆ ئێمە هیچ شتێک نامۆتر نیە لەو هیوایانەی مەسیحیەت” ئارامی روح” ئارامی مەسیحیەت، هیچ شتێک ئێمە حەسوودتر ناکا زیاتر لە مۆڕالی کوور و ئەو بەختە چەورەی لە ویژدانی باش دا هەیە. مرۆڤـــ وازی لە ژیانێکی گەورە هێنا، ئەگەر وازی لە شەڕ هێنا. زۆر کات   “ئارامی ڕۆح ” تە نیا بەدحاڵیبوونێکە، لەمە زیاتر، شتێکی تر نیە شەریفانەتر، بێ پێچ و خۆی ناوبنێ. بە ڕاشکاوی و بێ هەبوونی حوکمی پێشوەخت، چەند حاڵەتێکی ئاوا هە یە “ئارامی ڕۆح” دەکرێ شەوقی دەوڵەمەند بوونێکی ئاژەڵی10 بێ لە پانتایەکی مۆڕالی یان “ئاینی” دا. یان سەرەتای ماندوو بوون بێ، یان یەکەمین سێبەرە، کە هەموو ئێواران دەیهاوێََـژن. یان هێمای شێداربوونی هە وایە، کە بای باشوور دەیهێنێ11، یان سووپاس گووزابوونە لە نەزانی بۆ هەرسکرنێکی بە بە خت لە مانە “خۆشەویستی مرۆڤ” یان بێدەنگبوونی شفاکار بێ، هەموو شتەکان تامی نوێان هە بێ لە چاوەڕوانی دا…..یان حاڵەتی بێدەنگ بوون، حاڵەتێک، کە تێربوونێکی تە واوی باڵادەستی حە ز و چێژەکان بە دوای خۆیدا بێنێ؛ یان هەستکردنێکی باڵا، تێربوونێکی بێوێنە بێ، یان پیربوون و لاواز بوونی ئیرادە و تەشویقمان، یان تەمبەڵی، خوود-باوەڕهێنان بە هەوا-ئەخلاقیەکان. یان هاتنەناوەوەی دڵنیاییەک، دڵنیاییەکی خەتەرناک دوای گرژبوون ئازاردان لە نادڵنیایی، یان تە عبیر لەخۆکردنێکی ماستەرانە12 لە “نێوەندینکردن”،”خولقاندن” ، “تەئسیردانان” و “ئیرادە”، هەناسەیەکی ئارام،کە بە دەست هاتووە، ئازادی  ئیرادە ….”ئاوابوونی بوتەکان” کێ دەزانێ؟ لەوانەیە شێوەیەکی تری “ئارامی ڕۆح” بێ.

4
پرەنسپێک دەهێنمە ناو ئەم فۆرمولە. ناچرالیزم13 لە مۆڕال، مانای کە ئە خلاقی تەندرووست غەریزەیەکی ژیان سەرداری دەکا، هەر فەرمانێکی ژیان لە لایەن کانوونێکی دیاریکراوی ژیان “پێویستە” و “پێویست” نیە دیاری دەکرێ. خەفەکردنێک و دوژمنداریەک لە سەر ڕێگای ژیان دادەنرێ. مۆڕاڵی دژە-سروشت، مانای نزیکەی هەموو مۆڕاڵەکان، ئەوانەی فێرکران، پەرستران، بە پێچەوانەوە دژی غەریزەی ژیان کار دەکەن: جارێک بە نهێنی یان بە حوکمێکی قێزەوە بووی ئاشکرا. بۆ ئەوەیە بڵێ “خوا لە دڵ دەڕوانێ” نە فی هەموو ئارەزووە بەرز و نزمەکانی ژیان دەکا، بۆ ئەمانەش خوا دەکاتە دوژمنی ژیان، ئەو مرۆڤەی کە خوا شوێنی ئیعجابی خۆی لە سەر هەیە،خەساندنێکی بێوێنەیە. ژیان لەکۆتایی دایە، ئەگەر “مەملەکەتی خوا” دەستپێبکا.

5
ئاوا مرۆڤ تێگەیشت لە کوفرێکی ئاوا یاخی لە دژی ژیان، وەک ئەوەی لە مۆڕالی مەسیحی بۆتە شتێکی نزیکەی پیرۆز، ئاواش خۆشبەختانە مرۆ ڤ لە شتێکی تر گەیشت: یاخیبوونێکی بێکەڵک، ڕووکەش ، بێمانا و درۆزنانەی ئاوا. حوکمی ژیان لە لایە مرۆڤەوە لە کۆتاییدا وەک سیمپتۆمێکی14 دیاریکراوی ژیان دەمێنێتەوە: ئاریشەکە ئەوە نیە، کە پرسیارەکە ڕاست یا ناڕاست بخرێتەڕوو: مرۆڤ دەبێ شوێنێکی هە بێ لە دەرەوەی ژیان، باش بیزانێ، چۆن یەکێک، زۆربەی ئەوانەی ژیان، ڕێگایان پێدرا تەنیا دەست لە کێشە ی نرخی ژیان بدەن. ئەگەر ئێمە دەربارەی نرخ بئاخڤین، دەئاخڤین لەگەڵ ئیلهام: لەگەڵ چاوی ژیان. ژیان پاڵنەرێکە بۆدانانی نرخ، ئێمە نرخ بۆ ژیان دادەنێین. ئەگەر ئێمە نرخ دابنێین، ئە وەی بە دوای دا دێ، ئەونرخ دانانەیە،  کە خوا وەک دژە تێگەیشتن، دژە ئەخلاق، ئەوخوایەی حوکمەکانی ژیان لە خۆدەگرێ، کامە ژیان؟ کامە جۆری ژیان؟ بەڵام من وەڵامم داوە، ژیانی ئەوانەی ڕۆچوون، لاوازن، ماندوون، مەحکوومی ژیانن. ئەخلاق وەک ئەوەی لە لایەن شۆپنهاوەرە 15تێگەیشترا ”نەرێکردنی ئیرادەی ژیانە” داڕمانی خودی غەریزەشە، ئەوەی لەگەڵ خۆی فەرمانێک دێنێ، دەڵێ: دەڕۆچو، ئەمە حوکمی حوکم دراوەکەیە….

6

لە کۆتاییدا با وادابنێین، بە ئاوایەکی گشتی، چ گەلحۆییەکە، بڵێین ” دەبێ مروڤ ئاوا و ئاوا بێ ! ” بەڵام واقیع تایپێکی تری یارییەکی بەتاڵی شێوە گۆڕکێمان نیشان دەدا، هی دڵێکی گۆشەگیری مۆڕاڵی دەڵێ: “نا، دەبێ مرۆڤ بە شێوەیەیەکی تربێ” ئەم خۆ بەڕاَستزان و تووندڕەوە، تەنانە ت دەشزانێ دەبێ چۆن بێ، وێنە لەسەر دیوار دەکا و دەڵێ  16Ecce Homo تەنانەت ئەگەر ڕووبەڕووی مرۆڤێک بێتەوە پێی بڵێ، “پێویستە ئاوا ئاوا بێت، واز ناهێنێ لە پووچاندی خۆی، بەڵام مرۆڤ چارەنووسێکە لەم سەر بۆ ئەمسەر، زیاتر یاسایێکە، زەروورەتێکە بۆ هەموو ئەو شتانەی کە دەبن. پێی بڵێ “خۆت بگۆڕە، داواکاری گۆڕینێکی سەراپاگیرە، تەنانەت بۆ دواوەش” لە حەقیقەتیشدا مۆڕالیستی ئەنجامگیر هەیە، مرۆڤێکی تری دەوێ، وەک مرۆََڤێکی بە فەزیلەت  یان مروڤ ویستە لە وێنەی خۆی: وادیار-پیرۆز ، بۆ ئەمەش نەفی جیهانی کرد. شێتیەکی بچووک تا، خاوەن بڕیاڕێکی بێ بڕیار! مۆڕاڵ  ئەگەر حوکم بدات لە خودی خۆی ڕا، نەک لەبەر ڕوانگەیەک یان ئیعتیبارێک بۆ ژیان، شێتیەکی تایبەتە، کە بە هیچ شێوەیەک جێگای بەزەیی مرۆڤ نیە. ئەم لە ڕەگەزدابڕانە ئیدیۆسێنکرازیە17 زەرەر ی گەورەی گەیەیاند ! ئێمە “ئەوانیتر” نامۆڕالیەکان، دڵمان بۆ هەموان واڵاکرد، بۆ هەموو تێگەیشتنێک، هەموو گۆتنێکی خێر. ئێمە بە ئاسانی نەفی ناکەین، بەڵکو شەرەفی خۆمان لەوەدا دەبینینەوە، سەلمێنەر بین. ئێمە زیاتر و زیاتر چاومان بۆ ئابووریەک کراوەیە، ئەو چاوەی دەزانێ  چۆن سوود لە هەموو شت وەرگرێ، ئەو چاوەی کە گاڵتەی پیروز، عەقڵی نەخوشی قەشە ڕەتی دەکاتەوە ، بو ئابووریەک لە یاسای ژیان دا ، تەنانەت لە گەوجکردنی توخمی خۆبەزلزانی قەشە و فەزیلەتیان، بۆ کام بەرژەوەندی؟ وەڵامی ئەم پرسیارە، ئێمەین، نامۆڕاڵیەکان.


 نووسینی: فریدریک نیتچە
وەرگێڕانی : موئەیەد زراری

 

پە ڕاوێزەکان:

1.    کۆژانی مەسیح، لە لەدایک بوونیەوە تا مردنی؛ بە لاتینی Patiri سەیری ئەم لینکە بکە de.wikipedia.org/wiki/passion
2.    ئاخافتنی مەسیح لە ئینجیلی مەتای، لێرە دا مەسیح لە ئیسرائیل ئیلهامی خوای بۆ دێ؛ ئیلهامی گەلی پوکاوەی هەژار.
3.    شەڕی ئاین لە دژی ڕۆشنگەری.
4.    جۆرێکە لە شەراب، شایانی باشە کە نیتچە دژی کولتووری ئەلکهوول و وابەستە یی بووە.
5.    مە بەست لە وتنی شت بەتەعبییرێکی جیاوازتر، سەیری ئەم لینکە بکە http://de.wikipedia.org/wiki/Allegorie
6.    سیمپتۆم یانی بەدیاکەوتنی نیشانەی نەخۆشی، وشەیەکی بواری پزیشکیە.
7.    وشەیەکی ئەڵمانیە، واتای میتۆدێکە بۆ چارەسەری دەردە دەروونیەکان.
8.     ئەسکێزە وشەیەکی گریکیە، واتای ڕاهێنان لەبواری ئایندا؛ بۆ نموونە تەئەمولی بوودی یان قووڵبوونەوە لە ڕۆح.
9.    نیتچە مەبەستی دەسەڵاتی ئەڵمانیە کە تاپێکی تایبەتە بەزمانی ئینگیزی Kingdom  و ئەڵمانیش Reich.
10.    تەعبیرێکی ئەڵمانیە، بۆ نمونە ئەگەر لە کوردیش بڵێین : ئەم پیاوە بە قەد مانگایەک دەخوا، یانی لە ڕادەبەدەر.
11.    نیتچە لە ڕادەبەدەر وابەستەی کەش و هەوا بووە، لە ژێر خۆر و هەوای دڵگیری ئیتالیا لە کاتی پیاسە کردن، فەلسەفەی نووسیوە.
12.     Meister بە ئە ڵمانی و Master بە ئینگیزی، جگە لە واتای پڕۆفێشناڵ بوون، واتای سەرداریشی هەیە.
13.    بیۆلۆجیستی بەناوبانکی ئینگیز، چارلس داروین؛ تیۆری پەرەسەندن و هەڵبژاردنی سرووشتی، نتچە ئاماژە بۆ داروین دەکا وەک ئەوەی مۆڕالیش پڕۆسەیەکی لەم نمونەیە بێ.
14.     نیتچە تەواوی کولتووری مەسیحی وەک سیمپتۆم یان نیشانەی نەخۆشیەکی مەزن دەبینێت.
15.    ئارتۆر شۆپنهاوەر 1788-1860 بەناوبانگترین کتێبی ” دونیا وەک ئیرادە و تەسەوڕ.
16.     کتێبێکی بیۆگرافی نیتچە یە، مرۆڤ چۆن دەبێتە ئەوە، کە هەیە “Wie man wird، was man ist” سەیری ئەم لینکە بکە http://de.wikipedia.org/wiki/Ecce_homo_(Nietzsche)
17.ئیدیۆسێنکرازی یانی هەستیاربوونی بێئەندازەی مرۆڤ لە هەمبەر بچووکترین شت یان دوورکەتنەوە لە ڕێسا کۆمەڵایەتیەکان، وشەیەکی گریکیە.
18سەرچاوەو Friedrich Nietzsche، gesammelte Werke، Gondrom Verlag .GmbH، Bindbach 2005

Previous
Next

Leave a Reply