Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
میترا تۆ کوڕی کێ ی…. کنێر حه سه ن خانم

میترا تۆ کوڕی کێ ی…. کنێر حه سه ن خانم

Closed
by February 16, 2008 ئەدەب

که هه ڵدێ ی وه ک ئه ستێره له دایک نابیت
که ئاوا ئه بیت ڕوناکیت  له ڕۆژ ئه چێ
له کتا به کۆنه کان نوسراوه کو ڕی ئه ستێره کان و کوڕی خودایت
له چاوه کانیشم ته نها سه رسوڕمان وڕامان
تۆ کوڕی کێیت میترا
پیره کان به گه نجه کانیان وت
میترا هه موو ساڵێ له شه وێکی تاریک له دایک ئه بێ و
ئه شکه وتێک ئه کا به چرا خان
موغه کان وایان ئه وت
خۆیان له ئاوی کانیه کان هه ڵئه کێشاو
گۆرانیه ک… له و په ڕی ئیمانه وه ئه یگه یاندنه
ڕۆحی زه رده شت
ئه وان بێ ئا هورا مازدا میهره بان بوون
ئه وان چاوه ڕێ بوون میترا له دایک بێته وه
پیره ئیمانداره کان په نجه کانیان ئه خسته سه ر حه رفه به ردینه کان و
ئه یان ووت دایکی میترا کچه و باوکی خودا
میترا له دایک به .. با خۆمان به تیشکه کانت بشۆین
میترا وه ره ئازادی و په یمان بێنه وه
من له جوانی میترا سه رم ئه سوڕمێ و له هه موو کاتیک بێ وه ڵامترم..
من له تاریکی خه ریکه چاوه کانم کوێر ئه بن و
میتڕا له ماڵه که م زه مه نێکه له دایک بوه
ئه و له و خودایه ناچێ که موغه کان باسیان ئه کرد
خوایه که ی من میهره بانتر تیشکه کا نی ئه ڕژێنته کانی ڕۆحمه وه
هه ر جا ره و به جۆرێکی تر له دایک ئه بێ و
هه موو جارێکیش که مێ جوانتر
تۆ پێم بڵێ.. ئه م ڕوناکاییه ت له کوێ بوو
چۆن ئه توانی هه مو وشه نا ئا رامه کانی منت خۆش بوێن و
هه ر له باوه شی منیش له دایک ببیه وه
ده ست له خوایه تی هه ڵگری و به تیشکه کانت ڕۆحم بریندار نه که ی
میترا تۆ بۆ من خه ریکه وورده وورده ئه بیته وه مرۆڤ و
تیشکه کانت که متر گه رمایی ئه به خشنبه ئه شکه وته کان
من چه ند به خته وه رم که تۆ له دایک ئه بیت و
میهره بانی پیاوێک له نێو ده سته کانم  دا ئه بێ
من تێکستێکی پیرۆز ئه خوێنم و
تۆ هه موو جارێ له تاریکترین ڕیگا ئه گه ی به من و ڕووناکم ئه که یته وه
من ناوی تۆ به ر له هه موو خوا یه کان ئه به م و ئه هریمه ن ئه بێته هاڕێم و
ئازارم نادات ..
من له هه موو تۆ فانه کان ناو م بردی و
هێشتا له خوێندنی  تێکسته پیرۆزه کانت نا بمه وه
تۆ له وێ ی… خۆت و چه پکێ ڕووناکی
من وه ک موغه کان ساڵێک ناوه ستم تا له دایک بوونت شه وێكم ڕووناک کاته وه
تۆ له هه موو شه وه کانم له دایک ئه بی و
ڕۆحم پر ئه که ی له تیشک
تۆ کێ ی….گومان ئه که م تۆ میترا بیت و… له سه ر نیگاکانیشت میترا ئه ڕژێ
من به گومانم له حه رفه به ردینه کان و وته ی پیره کان
بمگه رێنه وه میترا بۆ زه مه نێکی دوور
ئه مه وێ له ز ه رد‌ه شت بپرسم و پێ ی بڵێم
تۆ وتت میترا دوای تاریکی  جارێ دێت و
تیشکه کانیشی له ڕۆژ به هێزتره
به ڵام ڕۆیشتی و به ئێمه ت نه وت له سه رووی مێترا و ئاهوراما زدا چی هه یه
تۆ نه ت وت له میترا ڕووناکتر کێ یه
من ئه ترسم و ناتوانم به ئیمانداره کان بڵێم
له ئه شکه وتی دڵی من خوایه کی میهره بانتر له دایک ئه بێ و
مرۆڤانه تر ماڵه که م پر ئه کا له تیشک…

kner_hx@yahoo.de
28.01.2008

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.