Skip to Content

Wednesday, October 28th, 2020

مەترەقی سۆسیال دیموکرات بەهاری سلیمانی دەتۆقینی

Be First!
by February 21, 2012 گشتی

تا سەر بمێنی عەجایبی زۆر سەیرو سەمەرەتر دەبینین، دەکرا لەیادی ١٧ ی شوباتدا، لەوبەرەو بەهارەدا، چەپکە گولی ئاشتی پێشکەش بە بنەمالەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی سالی ڕابردوو بکرابوایە، بۆ سەقامگیری و ئاشتییەوایی نێوان دەسەلات و هاولاتیان، تاوانبارانیش ئامادەی بەردەم دادگا ببونایە، دەکرا لەم ڕۆژەدا لەجیاتی ئەوەی بەم سەرماو سۆلەیە ئاراستەی ئەم هێزانە کەسەرتاپای سەرای ئازادی وکۆلانەکانی شاریان لەترسی خۆپیشاندەران کۆنترۆل کردووە، گوڵی لێبوردەیی و ئاشتیەواییان بۆ سەر گۆڕی شەهیدانی ١٧ ی شوبات ببردبوایە، دڵ نەوایی کەس وکاریان بکردبوایە، بەلام دیارە دەسەلات هیچ نیەتێکی چاکسازی نییە.
هەروەک چۆن کۆریای باکورو باشوور هەن تا سەر ئێسقان دەژ بەیەکن، هەردوو زۆنی سەوزو زەردیش بە هەمان میتۆد لەسەر حسابی خەلکی کوردستان سیاسەت دەکەن وبەرژەوەندییەکانیان دەپارێزن، قیڕوسیاش لە هاولاتیان بدات چیان بەسەر دێت ئەوە خەمی سەرەکی ئەوان نییە، ئەو گەمە سیاسیەی لەم چەند رۆژەدا بینیمان کە لە پەرلەمان روویدا لەسەر لادانی وێنەی بارزانی، بۆ لەم کاتەدا بوو؟، ڕیک بۆ ئەوە کرا تا لە یادی ١٧ ی شوباتدا هێرشی راگەیاندن زۆر لەسەر زۆنی سەوز چڕنەبێتەوە، ئەوەش بەم مانایەی لە ئەهمیەتی سالیادەکە کەم بکرێتەوەو خەلکی تەرکیز بکەنەسەر گەمەسیاسییەکە.
ڕێکخراویکی سیاسی خاوەن بەرنامەی سۆسیال دیموکرات و هەلگری شعاری ئاشتی ودیموکراسی و  مافی مرۆڤ ومافی چارەی خۆنووسین، پێچەوانەی سەرجەم پارت ورێکخراوە سۆسیال دیموکراتەکانی دوونیا، ٣٦٠ پلە جیاواز، لەگەل ڕوداو پێشهاتە سیاسیەکان هەلس وکەوت دەکات، لەکاتی هاتنە پیشەوەی قەیرانەکان لەجیاتی زمانی گول پەنا بۆ چەک وتوندو تیژی دەبات ، من لە کوردستان لە جیاتی سۆسیال دیموکرات سۆسیال عەشایەر دەبینم لە کۆڕو کۆبونەوەکان تەزبیعی بەدەستەوەیە، ئەم دیاردەیە لای هیچ ئەندام وکادرانی سۆسیال دیموکراتەکانی دونیا نییە. باو ترین کولتوری سۆسیال دیموکراتی لای خۆمان، ئیدیلۆژی نییە، توزبیع،بازرگانی کردن،دامەزراندنی دەزگای راگەیاندنی تایبەت،بوونی هێزی چەکداری تایبەت،زیندانی تایبەت، قسەی قەبەو زل، دالدەدانی تاوانباران، گرنگی دان بە فایلداران، پێدانی دیوەخانانە، بەکار هێنانی زەبرو زەنگ، لێدان وڕفاندن وکوشتنی خەلک، دەست خستنە کاروباری حکومەت، تێکدانی پارتە بچوکەکان، درۆکردن وخەلەتاندن باوترین شێوازی کارکردنە، بەکار هێنانی پارەو دەسەلات بۆ کرینی خەلک، دابەش کردنی ئەندامانی چەند بنەمالەیەکی کوردستان لەگەل هاوپەیمانەکەی لەنێوان خۆیان، ئەگەر زەرد کەسێک بکەن بەوەزیر سۆسیال دیموکرات دەچن برایەکی یان کەسێکی نزیکی دەهێنن وەزیفەیەکی هاوشانی وەک ئەوەی پێدەدەن، وادەزانن خەلکی کوردستان هەمووی موڵکی ئەو چەند بنەمالەیەیە …………..نمونەمان زۆرن بەلام با خوێنەر بێزار نەکەین.
شەرمەزارییە بۆ ئەندامێکی سۆسیال دیموکرات نقومی گەندەلی ونا عەدالەتی بێت، یا شەر لەسەر بردنی زۆرترین بەشە بودجە بکات، چ جای ئەوەی خوێنی هاولاتیەکانی بە ناهەق برێژێت وتاوانباران دالدەبدات، و چالاکوان وڕۆژنامەنووسان وهاولاتیان بەزەبری چەک بباتە زیندانەکان ودادگاییان بکات،دەپرسم دەکرێت نمونەیەکی زیندومان بدەنێ کە پارتێکی سۆسیال دیموکراتی ئەوروپا لە ئەوەی لای خۆمان بچێت بەهەمان وێنە.
هەمو ڕێککەوتنێکی سیاسی یا پێکهێنانی فراکسیۆن لە نێوان دووو پارت ، ئامانجی سەرەکی زیاتر بۆ خزمەتکردنی هاولاتیانە، نەک لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی تاک حزبی ومانەوە لەدەسەلات، خۆیان تیرو خەلکیش برسی بکەن، کاتێک هاولاتیان دێنە سەر شەقام کۆمەلێک فاکتەرو داخوازی گرنگ هەن. لەبەرامبەردا حکومەت بە پێی پیویست و توانا وەریان دەگرێت ولەماوەی سەقفێکی زەمەنی دا جێبەجێیان دەکات ،بەلام دەسەلاتی کوردی نەک ئەوە ناکات، بەڵکو زیاتر کات دەکوژێت و چاوشارکێان لەگەلدا دەکات، کورد گوتەنی پیریان دەکات، وەک گووتم دەسەلاتی کوردی هیچ نیەتێکی چاکسازی نییە، دەیتوانی لەماوەی ئەم سالەی ڕابردوودا زۆر شتی گرنگی بکردبوایە.
کێشەکە لێرەدایە کە یەکێتی لە رووی جەماوەری ومۆرالی سیاسیەوە ئیفلاسی کردووە، ئەو سەنگەی جارانی نەماوە، بۆ لاسەنگ کردنی خۆی پەنا بۆ هێزو توندو تیژی دەبات، ڕێک وەک گاڕەشەکەو یاریکەرەکەی ئیسپانیای لێهاتووە، لە هەژمەتی خۆی تاودەداتە هەر کەسێک بکەویتە پێشی شەلم کوێرم ناپارێزم، لەهەمو شتێک بچێت یەکێتی لە سۆسیال دیموکرات ناچێت، بیستوومە شفتی بە شەرتی چەقۆ، بەڵام نەم بیستووە سۆسیال دیموکرات بە زەبری مەترەق، ئەوە بینیمان ، تا بمێنین لەژیان شۆشیال دیموکراتی سەیرتر دەبینین، ١٧ ی شوباتیش بۆتە سەروەرییەکی تر وەک هەموو سەروەرییەکانی تری شاری سلێمانی، دەچێتە نێو تۆماری لاپەرەکانی مێژووی شاری هەڵمەت وقوربانی.

یوسف منتک

Previous
Next

Leave a Reply