Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
مەحەكى بەرزانى و یاساى ڕۆژنامەگەرى .

مەحەكى بەرزانى و یاساى ڕۆژنامەگەرى .

Closed
by April 14, 2008 گشتی

 كاروان نەجمەدین ……

 ئەگەر كەسێك بىَ ئاگابێت لەو پرۆسەیەى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمانى كوردستان كە چەند مانگێكە  بەڕێیان خستوە تالەڕێگەیەوە  سەركوتى ئازادى ڕادەربڕین یاسایى بكەنەوە , وە دەقى نوسراوەكەى مەسعود بەرزانى ببینێت كە لەگەڵ یاساكەدا ڕەوانەى پەرلەمانى كردۆتەوە هەستدەكات كێشەیەكى كۆمەڵایەتى لەنێوان هەندێك پەرلەمانتار یان ڕۆژنامەنوسدا ڕویداوە و سەرۆكى هەرێم لە هەوڵى چارەسەركردنى كێشەكەدایە .
  وەختێك مەحەكى بەرزانى بەریاساى كارى ڕۆژنامەنوسى دەكەوێت هیچ یەكێك لەوبڕگانە ناخوێنێتەوە كە كۆتوپێوەندى كردۆتە دەستى ئازادى و بیروڕاى مۆدێرن و قەڵەمى ئازادى خستۆتە ژێر مەنگەنەوە  ، ئەوەتا لەگەڵ ناردنەوەى یاساكەدا بۆ پەڕلەمان سەرۆكى هەرێم سەرنجەكانى خۆى دەنوسێت و دەڵێت ( "لەبەر ئەوناڕەزایى و ناكۆكییەى لەنێوان هەندێك پەڕلەمانتار و ڕۆژنامەنوسانى كوردستان دەربارەى یاساى كارى ڕۆژنامەنووسى سەرى هەڵدا  بۆڕێگرتن لەكاردانەوەى سلبى ئەم ڕوداوە … بڕیارماندا كۆى یاساكە ڕەوانەى ئەنجومەنى نیشتمانى كوردستان بكەینەوە " ) ئەمە ئەوپاڵنەرە گرنگانەیە كەدەستى بەرزانى بەستوە ئیمزاى یاساكە نەكات ، نەك لەبەر ئەوەى ئەو یاسایە یاسایەكى دژى ئازادى ڕادەربڕین و پارێزەرى بیرى تایەفەگەریە نا لەبەرئەوەى ئەو پیڕۆژەیاسایە لەیەكەمین ڕۆژەكانى سەرهەڵدانیەوە جێگەى نەفرەتى ئازادیخوازان بوە , ئیتر لێرەوە هیچ گومانێك نامێنێتەوە كە ئەم هەڵوێستەى بەرزانى نەك لەخەمخۆریەوە نیە بۆ ئازادى ڕادەربڕین ،  بەڵكو بێجگەلەوەى دژایەتیەكی دیكەى بەرزانى لەبەرانبەر ئازادیدا بەیاندەكات  هەدەف و سیناریۆى دیكەى لەپشتەوەیە ، لەچەشنى تەفسیركردنى ناڕەزایەتیەكى فراوانى بەرەى ئازادیخوازى كوردستان  ڕوبەڕوى یاسایەكى دواكەوتوانە بە كێشەى نیوان كۆمەڵێك پەڕلەمانتار كە ئەمەش لە عەقڵیەتێكەوە سەرچاوەى گرتووە خاڵیە لە گوێگرتن بۆ ناڕەزایەتى و بێباكە لە خنكاندنى ئازادى .   لەهەمانكاتدا بەرزانى دەیەوێت بەم سیناریویە شانى خاڵى بكاتەوە لەو ناڕەزایەتیەفراوانەى كە ناهێڵێت ئاسان سەركوتى ئازادیى ڕادەربڕین یاسایى بكاتەوە چونكە پشت ئەستوەرە بەوەى لەژێرناوى پەیڕەوكردنى یاسدا ئەتواننَت یەكجار ئەویاسایە ئیمزانەكات و بینێرێتەوە بەردەم هەمان ئەوپەرلەمانەى ئازادى بەدیلكراوى ناردۆتە دیوانى سەرۆك . لەم پرۆسەیەدا جارى دووهەم بەرزانى بەدیدارى هەمان یاساى پێشو شاددەبێت  و ئەوكات دلىَ هەندێك پەڕلەمانتار و ڕۆژنامەنوسى خۆشخەیاڵ بەئیمزاكەى سەرۆك خۆش دەكات و هیچیش پاشەكشە ناكات لە سەركوتى ئازادى ئەمەش كڵاوێكى كۆنەو ناچێت بەسەرى ئەوبەرە فراوانەى بەرانبەر بە سێبەرى ڕەشى ئەویاسایە  هەڵوێستى ڕۆشنى وەرگرتوە و هەنگاو بەرەو هەڵوەشاندنەوەى دەنێت ، مەگەر ئەم تیرو دوونیشانەى بەرزانى بگات بەسەپاندنى یاسایەكى دژى ئازادى بەزۆرە ملىَ ئەوكات شێر و ڕێوى هێنانەوە بۆبونى ئازادى لەئێستا بىَ بایەختر دەبێت و كۆمەڵگاى تینو بە ئازادیش مەیدانى هەڵینجانى  پشتیوانى گەورەترى ئەو ئازادیخوازانەیە كە پەیامى ئازادى بىَ قەدو شەرتیان بەرزكردۆتەوە و كاردەكەن لە پێناو هەڵوەشاندنەوەى یاسایەكدا كە ئازادى زینەبەچاڵ دەكات .
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.