Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
مەرگی ڕەی …. نەوزاد شێردڵ

مەرگی ڕەی …. نەوزاد شێردڵ

Closed
by May 11, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

. {( چوار شەممەی پێشوو ” جەستەی ( * ڕەی ) هاوڕێشمان ” چوون جەستەی ( * رۆنیکا ) ی هاوسەری ، لە سەر وەسێتی خۆی ” سووتێندرا و ، بە شکۆوە خۆڵی ئەمیشمان ، بە سەر ” شەپۆلەکانی ( ئۆنتاریۆ لەیگ ) دا ” پەخشاند ، من پێشتر لە سەر ” پێخەفی خەستەخانەکە ، پێم ووت :- هاوڕێ گیان ” سوپاس بۆ ڕێز و پەیڕەوت ، لە خاوێنیی ” سرووشت ، وەلێ خوودی ” سرووشتی داییكیش ، پێویستی بە هەوێن و ” پەیینەکەی جەستەمانە ، سا تکایە ” وەسێتەکەت بگۆڕە و ، لە بری سووتاندن ” با بتنێژین ، { ئەو دەستی ماندوو و ” پڕ سۆزی ، دەخاتە سەر دەستم } و ” لە چاوی تەڕیشیدا ” هەمان ئەو پرسە ” پڕ سەر سووڕمانە دەبینم ، کە وەڵامەکەی ” پێشتر لای خۆمە :- نەوزاد گیان ” ئەگەر کەس نەزانێت ، ئەوا تۆ باش دەزانیت ” کە ( رۆنیکا ) هەموو سرووشت و ” دایکی من بوو .. ڕۆحیانەتی رۆنیکا ” ساڵێکە لەو دەریاچەیەدا چاوەڕێمە ، مەگەر دەریاش ” سرووشت نییە .. ئەی ماسییە بێ لانەکان ” بە چی ماڵێك چێ بکەن ؟! ، ( چاوەکانی لێك دەنێت .. ڕەی ) .. ، ئەو کرێکارێکی ئێجگار ” ماندووە .. چیدی زەنگی ئەلەرمەکە ” خەبەری ناکاتەوە )} ،

……………..

– { * ڕەی و رۆنیکا ) دوو ” هاوڕێی کرێکار ، دوو هاوسەری ” نموونەیی و ڕۆشنبیری .. ( چل و پێنج ) ساڵان ، ساڵی پار ” ( رۆنیکا ) ش ، بە هەمان دەردی ” نێو کارگە مرد .. سیل ” .. ئەسەف } ،

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.