Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
مەست بن …بۆ دلێر

مەست بن …بۆ دلێر

Closed
by May 15, 2013 ئەدەب

 

 

 

مەست بن

هەمیشە مەست 

هەر ئەمەو بەس!!

 

بۆ ئازداكردنی ئەو شەپۆلە قورسانەی رۆژگار

كە بە سەر شانتانەوە نیشتوەتەوە و دەیانەوێت

بتانكا بە ژێر خاكەوە 

مەست بن و خۆتان مەستكەن.

 

مەست بە چی؟ 

بە شیعر و شەراب و

سروشتی پاك.

یان هەرشتێك كە خۆتان پێتانخۆشە

بەڵام خۆتان مەستكەن..

 

ئەگەر پێكەوە 

بە سەر پلیكانەی ماڵەكاندا

بە سەر سەوزایەكاندا

بە ناو جۆگە ئاوەكاندا برۆن 

یان تەنیایی نا ئومێدكەری ناو ژورەكانتان

بە خەبەر بهێنن. مەستی لە سەرتاندا نامێنێت..

 

لە با. لە شەپۆلەكان. لە باڵندەكان. لە ئەستێرە و كاتژمێرەكان بپرسن.

هەر چیتان بینی لێی بپرسن

ئەوەی كە دەناڵێنێت

ئەوەی ئەقیرێنێت

ئەوەی دەخوێنێت

ئەوەی قسە دەكات 

بپرسن.

كاتژمێر چەندە؟.

 

بە با و شەپۆل و باڵندە و

ئەستێرەو كاتژمێرەكان بڵێن:

” رۆژگار 

رۆژگاری مەستیە

كاتی كۆیلەیەتی بەسەر چوو

مەست بن 

هەمیشە مەست

بە شیعر و شەراب و سروشتی پاك

یان هەرشتێك كە خۆتان پێتان خۆشە”..

 

بۆ دلێر

وەرگێڕانی : نەبەز گۆران

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.