Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

مەسجەكانی دوای 12ی شەو

Be First!
by January 10, 2008 ئەدەب

  پەسار….
 
               (4)
 "چیرۆكی من لەگەڵ مردن"
 
 لە مردنێكی ناخۆشەوە هەڵسام و
 بە مردوویی دەژیام
 سەختە جارێكی دیكە جوانی ئاسمان نەبینیووە
 سەختە توانای هاوڕێیەتی پاییزت نەمێنت و
 نەتوانی گلەییەكانی ژیان بۆ خۆرئاوابوونێك بگێڕیتەوە
 لە هەمووشی سەختتر
 بڕوات بەخۆشەویستی كچی وڵاتەكەت نەمێنت
 هاتنی تۆ
 هیچی لەمە نەگۆڕی
 نەیتوانی هیچك لەم جوانیانە بگەرێنیتەوە
 تەنها خۆت كرد بەهەموو شتێك
 مرۆڤێكت لە مردن هێنایەوە ژیان
 "بەیانی ئەم نامەیە بەحەزەوە بخوێنەوە
 لە نێوان هەر 2 وشە
 ماچێك و باوەشێكم جێ هێشتووە"
 
 Pasar_pna@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply