Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ سوید بۆ ماوه‌ییه‌کی کاتی ڕاگیرا.

Be First!
by May 2, 2008 گشتی

  ده‌زگای کۆچی سوید ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ ناوه‌ڕاست باشووری عێراق به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ڕاده‌گرێ.
 هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌وا حکومه‌تی ئوردن له‌ رۆژی 1/5/2008 مه‌رجی هه‌بوونی فیزا دها ئه‌نێت بۆ هه‌موو هاووڵاتیه‌کی عێراقی. له‌ کاتێکدا که‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسمانی له‌گه‌ڵ به‌غداد دا له‌ ڕێگای عه‌ممانه‌وه‌یه‌.
 به‌گوێره‌ی قسه‌کانی (هانس ڕوسن کڤیست) که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندام و لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سه‌راسه‌ری سوید، ئه‌ڵێ ئه‌م کێشه‌یه‌ ڕێگره‌ بۆ جێ به‌جێ کردنی ناردنه‌وه‌ی به‌ زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌ له‌لایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای کۆچه‌وه‌ بڕیاری ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داوه‌کایان و ده‌رکردنیان وه‌رگرتووه‌.
 هه‌روه‌ها (هانس روسن کڤیست) له‌ به‌شێکی تری قسه‌کانیدا ئه‌ڵێت ته‌نیا ڕێگایه‌ک که‌ هه‌بێت ڕێگای عه‌ممانه وه‌ ده‌بێت ئه‌وانه‌ی که‌ به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه‌‌ ده‌بێت داوای فیزا بکه‌ن، وه‌ په‌نابه‌ره‌ عێراقییه‌کانیش داوات ڤیزا ناکه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان وه‌ ئه‌م کاره‌ش به‌ شێوه‌یه‌کی پراکتیکی جێ به‌جێ ناکرێت.
 فراس خوری کونسوڵی باڵوێزخانه‌ی ئوردن له‌ ئه‌ڵمانیه‌ و به‌رپرسی کاره‌کانی سوید ده‌ڵێت په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ ڕێگای ئوردنه‌وه‌‌ ناگه‌ڕێنرێنه‌وه ئه‌گه‌ر ڤیزایان نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ به‌ترانزێتیش به‌ ئوردندا تێپه‌ڕ ئه‌ بن.
 
   دوێنێ نوێنه‌رانی به‌رپرسانی سه‌فاره‌تی سوید له‌ ئوردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لێپرسراوانی ئوردن له‌م کێشه‌یه‌ کۆڵیه‌وه‌.
 هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌ی سوید له‌ ئوردن له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ بۆ ده‌زگای کۆچی سویدی ناردوه‌ ئه‌ڵێت. ئه‌م بڕیاره‌ کێشه‌ دروست ئه‌کات بۆ که‌سکاری په‌ناهنده‌ عێراقیه‌کان ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ که‌ هه‌موو ناردنه‌وه‌یه‌کی به‌ زۆر بۆ عێراق ڕاگرتووه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌موو ئه‌و جێگایان و بلیتانه‌ی که‌ حیجز کراون بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌زۆر ئه‌نێردرێنه‌وه‌ ئیلغا ده‌کرێنه‌‌وه‌.
 
 بابان ئوسمان
 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ سوید
 
 
 
        I.F.R..                    
  Baban Osman
 Tel:+ 46 (0) 704 53 22 70
 
ifr.sverige94@gmail.com
 
                
 o.n.802413-8961
 
 BankGirot : 247-8220
  Besöksadress
 Frihetsvägen 45
 Jakobsberg          
 
  
 ‌‌
 
 

Previous
Next

Leave a Reply