نارسیست …. پۆڵا سەعید
ئیگۆئیست نیت، چونکه له خۆت زیاتر نه‌بێت که‌سی تر نا‌بینیت
که‌واته نارسیستیت، بۆیه له خزمه‌تی خۆتدا نه‌بێت ته‌ماشای هیچ که‌س ناکه‌یت،
خۆت نه‌بێت هیچ که‌سی ترت خۆشناوێت
خۆت نه‌بێت هیچ که‌سێکی ترت ناوێت،
به‌دبه‌خته وه‌ک “ئێشۆ” ئه‌وه‌ی دوای خۆشه‌ویستییت ده‌که‌وێت
هه‌ربۆیه جارێک ده‌بێته گاڵته‌جاڕ و
جارێکیش له غه‌مدا وه‌ک به‌رد ڕه‌ق هه‌ڵده‌گه‌ڕێت،
بیرکه‌وتنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی ئێشۆیه
که‌چیی پێتوایه غه‌مبارییت کارێکی بێهۆیه،
ده‌نگدانه‌وه‌ی نوزه‌ی خۆته له هۆده‌یه‌کی خاڵییدا
که‌چیی پێتوایه ئه‌م ئازاره به‌رهه‌می کاته له ته‌نیاییدا،
باوه‌شکردنت به دره‌ختێکدا خاڵییبوونته له وزه
دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ر قسه‌یه‌کت، که ده‌یکه‌یت نه‌فره‌تی دایکێکی “هێرا”یه
بۆیه ڕووخسارت خاڵییه له بزه،
غه‌مباریت تا ئه‌وپه‌ڕی غه‌مباریی
ته‌نیایت تا ئه‌وپه‌ڕی ته‌نیایی،
له مردن و ڕه‌قبوونه‌وه زیاتر هیچی ترت نییه بۆ کردن
ده‌بینم هه‌موو دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کت له خه‌ڵکیی نزیکبوونه‌وه‌یه له مردن،
تۆ قوربانیی نارسیست و دایکیت
هیچ خواوه‌ندێک به‌ته‌نگته‌وه نایه‌ت
ڕه‌قهه‌ڵگه‌ڕاویت وه‌ک به‌رد، که‌چی هه‌مانکات وه‌ک چرایه‌ک ده‌سووتێیت،
*
له‌وێدا بۆ هیچ ناگه‌ڕێیت خۆت نه‌بێت نارسیست
له‌وێدا هیچ نادۆزیته‌وه خۆت نه‌بێت نارسیست،
ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆته و به‌س
ئه‌وه‌ی به گه‌ڵایه‌کی ساده و ساکار ده‌شێوێت خۆتیت و به‌س،
تۆ خۆت قوربانییت، که‌چیی ڕۆژانه چه‌نده‌ها که‌س ده‌که‌یته قوربانیی خۆت
گه‌وره و بچووک له خزمه‌تتدان، یه‌کێک فه‌رشی به‌رپێته، یه‌کێکیش وه‌ک پلیکانه داده‌نه‌وێت بۆت،
له‌کوێ دوکه‌ڵ هه‌ڵستا ئاگری تۆ له‌وێیه
له‌کوێ ئاگر کڵپه‌ی سه‌ند دوکه‌ڵی تۆ له‌وێیه،
له‌کوێ گوێت له ده‌نگی هیچ نه‌بوو هاواری تۆ فه‌رمانڕه‌وایه
له‌کوێ تۆ زاڵده‌ستبوویت ژیان بێ واتایه،
له هه‌موو ماڵێکدا هه‌یت
له هه‌موو قووتابخانه و زانکۆ و ئۆرگانێک‌دا هه‌یت،
له وه‌ته‌ی هه‌یت سه‌رۆکی پارت و وڵاتیت
جه‌نڕاڵی سووپا و پۆلیس و جه‌للادیت،
ژن بیت یان پیاو بکووژی ژیانیت
له ماڵه‌وه زاڵده‌ست له ده‌ره‌وه فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سته‌ڵاتداریت،
ئێره مه‌مله‌که‌تی نارسیسته‌کانه
ئێره مه‌مله‌که‌تی که‌س نه‌بینین، مه‌مله‌که‌تی زاڵیی و تێهه‌ڵدانه،
ئێره نیشتیمانی هێرایه
مه‌خابن ئێره کوردستانه،
07.01.2013