Skip to Content

Sunday, February 28th, 2021

نارەزاى خەڵكى كوردستان حكومرانى بەرەو چى ئاراستەیەك

Be First!
by November 18, 2008 گشتی

 
 
 
 نارەزاى خەڵكى كوردستان حكومرانى بەرەو چى ئاراستەیەك 
 دەبات
 شوان سدیق- هەولێر

 لەگەڵ سەرهەڵدانى بزاوتى رێكخراوەى و پێكهێنانى حیزب و دواتر بۆ ئامانج و هەنگاونان بەرەو دەوڵەت بوون" واتە گرتنەركێفى دەسەڵات، هەر چەندە لە كوردستان نەتوانرا و بوارنەدرا شورا رۆڵى خۆى ببینێـت و لەرێگەى گەرەكەكانەوە خەڵك نوێنەرى خۆیان دەست نیشان بكەن و دواتر بۆ پارێزگاو لەوێشەوە بەرەو پەرلەمان" بەڵام بەهەرحاڵ ئەوە نەكراو سەرئەنجام ئەگەر بەوپێیە بروات لە كوردستان ئۆپۆزسیۆن بوونى نەبێت ژیان لە چاوەروانى شوورا كاندایە بۆ گرتنە ركێف و بەدیلى دەسەڵات، بێگومان بەشێك لە خەڵكى كوردستان و سیاسەت وانەكانی گەیشتوونەتە ئەو ئاواتەى كە ساڵە ها ساڵە هەوڵییان بۆ دەدا، بەڵام ئەوەى ماییەى تێروانین و هەڵوێستە لەسەركردنە ساڵانى دواى ڕووخانى دەسەڵاتى سەددام حسێن بوو خەڵكى كوردستان زیاتر دەرگاى بەڕووى وڵاتانى دونیا واڵا بوو ئەوەى بۆ ڕوون بووە كە دەسەڵاتى ئەم هەرێمە ئەگەرچى توانیوەییەتى بوونى خۆى بسەلمێنىَ لە نێوەندە ئیقلیمى و نێو دەوڵەتییەكان، بەڵام لەگەڵ خەڵكى كوردستان و دانیشتوانەكەى لێك نەگەیشتن و نامۆ بوونێك بەیەك هەستى پىَ دەكرا، چاودێرانى سیاسى هێما بۆ ئەوە دەكەن، كە خەڵكى كوردستان و كۆمەڵگەكەى چیتر رەچاوى ئەزموون و ئەو كەسانە ناكات، كە ساڵەها ساڵە هەوڵیان داوە بۆ گرتنە دەستى دەسەڵات، هۆكارەكەشى بۆ ئەوە دەگەرێتەوە" كە ئێستا نەوەیەكى تازە هاتۆتە ئاراوە، مەرج نییە رقى لە حكوومەت و نیشتیمان بێت، بەڵام مەرجەو لەوەش گەیشتوون كەسانێكى نەشیاو لەشوێنى شیاو دانراون و پۆستى بەرپرسیارێتیدان وەرگرتووە و وەك پێویست ئاوڕ لە دەورووبەریان نادەنەوە، وەرزى پایزى ئەمساڵ شارەكانى هەرێمى كوردستان پربوون لە خۆپیشاندان و نارەزاى بەڵام نارەزاییەكان بەشێوەیەكى هێمنانە بوون، دەلالەت لەوە دەدات كۆمەڵگەى كوردى و تاكەكانى نێو كۆمەڵگە مەگەر بیر و سیستمى ناسیۆنالیزمى و ئەحزابى ئیسلامى سەریان لىَ تێك بدات ئەگینا ئاشتى خوازن و ئارەزوویان ژیانێكى بەختەوەرییە، دوور لە هەر دەستێ وەردانێكى فیكرى و ئایدۆلۆژى تاریك كەسەدان ساڵە كۆمەڵگەى كوردى گیرۆدەى بووە، كە بەمیللەتێكى ژن كوژ و ئاشتى نەویست ناوى وێناكراوە لەدونیاى دەرەوەدا، ئێستا كاتى ئەوە هاتووە و خۆپیشاندانە هێمنانەكانى گەنجان دەلالەت وە بدات گۆرین لەدایك دەبێت،  ئەگەرچى دەبوایە پێش چەندین ساڵ كۆمەڵگەى كوردى هەستى بەم ژیانە بكردایە، ئەوەى بۆ روون ببوایەتەوە كە دەسەڵاتى سیاسى ئیستا خزمەت بەزۆرینەى خەڵك ناكات و نایانەوێت بژێوى ژیانى كۆمەڵگە بەرە و پێش ببەن، بەڵام بەهەرحاڵ ئێستاش كات ماوە، چیتر پێویست ناكات نەوەى سەردەم لە نێو گێژاوى دەسەڵات و ئەحزابى پایەدارییەوە گیرۆدەبێت و بەقسەى بریقە و باقى موحافیزەكار و ئیسلامییەكان فریوبدرێن، دواى خۆپیشاندانێكى چەند رۆژەى قوتابیان  و خوێندكارن و بەشێك لە كاسبكارانى دەڵاڵخانەى هەولێر تا ئێستا كێشەكانیان چارەسەر و سارێژ نەكراوە، وەزارەت و حكوومەتى هەرێم نەك وەڵامیان نەدراونەتەوە، بەڵكو ئەمرۆ ناسبەینىَ یان پێ دەكەن، بۆ ئەوەى دواجار دەست لە خۆیان و خۆپیشاندان و مافەكانیان هەبڵگرن و كڕنۆش بۆ وەزارەت و خوێندنى بەپارە و زانكۆى ئەهلى و كەرتى تایبەت و كۆمپانیاى وەبەرهێن ببەن، بوونى خۆپیشاندان و هەست پێكردنى هاووڵاتیان بەوەى كە مافیان خوراوە و بێبەشن لە پێداویستیەكانى ژیان و پرس نەكردنیان بەئاینددەى دوا رۆژیان لە پێشهاتەكاندا دڵخۆشكەریەكى لىَ بەدى دەكرێت، كە دەیانەوێت گۆران لەجەوهەرو ئەجێنداى دەسەڵاتدا بكەن و دەیانەوێت ژیان بەمانا جوانەكەى بۆ خوودى مرۆڤ بگەرێتەوە، كە مافێكى سەرەتایی هەموو كەسێكە هەست بەئارەزو و خولیاو داخوازییەكانى بكات لە وڵاتى خۆیدا…
 shwansdiq@yahoo.com
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply