نامه‌یه‌کی دۆستانه بۆ کاک رێبوار ره‌زا چوچانی
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
سڵاو کاک ڕێبوار چاوه‌کانت ماچده‌که‌م بۆ ئه‌و هه‌موو قسه جوانانه‌ت که به ئه‌نقه‌ست ده‌ته‌وێت بریندارمکه‌یت به‌ڵام من ده‌تبوورم، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت پێ‌بڵێم من نه‌ک خواوه‌ندی سیاسی بڕوام به‌هیچ خواوه‌ندێک نییه ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ن و که‌سێک به‌خواوه‌ندی من نه‌زانیت چونکه ئێوه ئازان بۆ تاوانبارکردنی به‌رامبه‌ره‌که‌تان، من حه‌قیقه‌تی خۆم ناشارمه‌وه ته‌واو له خۆم دڵنیام به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک جه‌نابت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بکه‌م له هه‌رکوێیه‌ک کتێب سووتاندن و سه‌رپه‌راندن هه‌بێت ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕم و سینگم ده‌که‌مه قه‌ڵغان، کاکی من قسه‌کردن ده‌بێت هه‌ر له هه‌ڵچوونه‌وه هه‌ڵنه‌قووڵابێت به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌زموونی فیکریش له هه‌ڵقووڵانیدا به‌شدارکردبێت، مه‌به یه‌کێک له‌وانه‌ی که خۆیان وادێته پێش چاو که ده‌توانن به رۆح ته‌واوی به‌ها جوانه‌کانی ئینسان بپارێزن و ده‌کارێن به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌وی دامه‌زرێنن به‌ڵام به‌داخه‌وه ( کارل پۆپه‌ر ) ده‌ڵێت : ئه‌وانه واده‌زانن مرۆڤایه‌تی به‌خته‌وه‌رکه‌ن که‌سانێکی خه‌تارناکن و رێ به‌ره‌و دۆزه‌خ خۆشده‌که‌ن، کاک ڕێبوار بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک هێمن بیته‌وه‌و هێنده‌ی هه‌راسانی بۆ سووتاندنی کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ که‌مێکیش هه‌ست به‌ترسبکه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رهاد یارییه‌کی خه‌تارناک ده‌کات، ئه‌و قسه‌یه‌ی ( سارته‌رت به‌بیرده‌هێنمه‌وه که ده‌یووت کاتێک مرۆڤ تێگه‌یشت که زیندووه‌و رۆژێکیش ده‌مرێ واتا‌و مه‌به‌ستێکیش له ئارادانییه که‌بکرێ وه‌ده‌ست بهێندرێ توشی دڵه خورپه ده‌بێ له بیرته که دڵه خورپه واتای هه‌ستکردن به‌ترس، هه‌ر سارته‌ر ده‌ڵێت: مرۆڤ له جیهانی بێواتاو بێ مه‌به‌ستدا هه‌ست به‌نامۆبوونی خۆی ده‌کاو هه‌ستکرد به‌نامۆی له جیهاندا جۆرێک هه‌ستکردن به نائومێدی و دڵته‌نگی، ڕشانه‌وه‌و پوچی له مرۆڤدا پێک دێنێ .ئا له‌و دۆخه‌دا فه‌رهاده‌که‌ی تۆ ده‌بێته زوورناژه‌نی بنه‌ماڵه‌و شه‌قێک له هه‌موو به‌هاکانی گه‌نج هه‌ڵده‌داو هه‌موو قسه‌کانی پێشووتری له لای گه‌نجان ده‌بێته دوکه‌ڵ و ته‌نگه نه‌فه‌سیانده‌کات گه‌نجه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خنکێن و هه‌ناسه‌یه‌ک بده‌ن و ئارامبنه‌وه و به هه‌موومان بڵێن چیدی ڕیگه ناده‌ین فریومانده‌ن دێن کتێبه‌کانی فه‌رهاد ده‌سووتێنن، من له تۆ و هه‌موو ئه‌وانه ده‌پرسم بۆ له خۆتان ناپرسن ئه‌و یارییه ناشه‌ریفانه‌یه‌ی فه‌رهاد زۆر له سووتاندنی کتێبه‌کان ناشیرین تر نییه ئه‌ی بۆ هیچ قسه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه ناکه‌ن، بۆ هه‌ر په‌نا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی شاعیری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی هێنریش هاینه ده‌به‌ن که له‌سالی 1821 نووسیویه‌تی "ئه‌وانه‌ی ئیمڕۆ کتێب ده‌سووتێنن، سبه‌ینێ به ئاسانی مرۆڤیش ده‌سووتێنن ، کاکی من واز له‌م قسه‌یه بێنن خۆ ناکرێت هه‌رکه‌سێک کتێبێکی سووتاند ئیتر بیکه‌یه رۆژی قیامه‌ت و بڵێین هیچی وامان نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤیش بسووتێنین ئێوه بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی هێنریش هاینه بۆ ئه‌مرۆی کوردستان و سووتاندنی کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیربال ته‌فسیر ده‌که‌ن ، ئه‌م رووداوه‌ت بۆ ده‌گێرمه‌وه براده‌رێک تا ڕاپه‌رینه‌که هه‌ر فه‌ریکه جاش بوو له‌دوای ڕاپه‌رین له په‌نای یه‌کێک له‌و سه‌رکرده‌و بنکردانه‌وه ئه‌رزه‌ی ماڵه شه‌هیدێکی به فرت و فێڵ بۆخۆی وه‌رگرتبوو دوای ئاشکرابوو له گه‌ڵ خاوه‌نی ئه‌رزه‌که بوو به‌شه‌ریان ته‌قه‌یان له‌یه‌ک کرد کاکه‌ی کۆنه جاش کوژرا دوای براکه‌ی ده‌یویست به زۆر بیکاته شه‌هید و مه‌عاشی بۆ وه‌رگرێت وتم بۆچی واده‌زانی براکه‌ت شه‌هیده وتی بۆ شه‌هید نییه ئه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزه نه‌کوژرا ئه‌ی ناڵێن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ک بکوژرێت شه‌هیده ، کاک ڕێبوار ئه‌مرۆ ئێوه‌یش واده‌زانن هه‌رکه‌سێک که کتێبی سووتان ئه‌وه سبه‌ی مرۆڤیش ده‌سووتێنێت و کاتی قسه‌که‌ی هێنریش هاینه. ئه‌و براده‌ره چه‌ندێک شه‌هید بوو ئه‌و گه‌نجانه‌ی که کتێبه‌کانی فه‌رهادیان سووتان هه‌ر ئه‌وه‌نده خه‌ته‌رن بگره به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی خه‌ته‌ره ئه‌وه ئه‌و یارییه ناشیرینه‌ی فه‌رهاد پیرباڵه که واده‌زانێت ئه‌گه‌ر سه‌ری بخاته ژێر باڵییه‌وه ئه‌وه که‌س نایبینێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێیت: له هه‌رکوێیه‌ک کتێب سووتاندن و سه‌رپه‌راندن هه‌بێت ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕم ، ئه‌گه‌ر جه‌نابت و زۆر ئازیزی تر هه‌رکۆرس نین و به‌چاوو گوێی خۆتان ده‌بینن و ده‌بیستن و له هه‌ر کوێیه‌ک کتێب سووتاندن و سه‌رپه‌ڕاندن هه‌بێت ده‌نگ هه‌لده‌بریت یان ده‌نگ هه‌ڵده‌برن ئه‌ی بۆ که گۆڤاری لڤینیان سووتان هیچ ده‌گتان نه‌بوو تا هه‌ڵیبڕن، ئه‌ی بۆ باره‌گای یه‌کگرتوویان سووتان و یه‌ک دوانێکیان لێ کوشتن ده‌نگتان هه‌ڵنه‌بڕی ئه‌ی بۆ به‌کر عه‌لی شاعیریان شه‌ڵاڵی خۆێن کرد ده‌نگتان هه‌ڵنه‌بڕی ئه‌ی بۆ رۆژانه‌و شه‌وانه ئینسانی کورد به‌ژن و منداڵ و پیاوه‌وه ئه‌کوژرێت و ئه‌تکده‌کرێت هیچ ده‌نگ هه‌ڵنابڕن ئه‌ی بۆ ئێستا وه‌ک بڵێیت له کوردستان به‌ساڵیش دڵۆپێک خوێن نه‌ڕژێت وه‌ک بڵییت ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له ئارامی و ئاسووده‌یدا ده‌ژین و که‌س له هیچی که‌م نییه‌و تاکه‌کان به‌یانیان گوڵ ده‌گرنه یه‌ک و وشه‌ی شه‌ڕو کوشتن له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا ئاسه‌واری نه‌ماوه‌و ئێستا ئه‌م گه‌نجانه‌ی که‌لار به‌سووتاندنی ئه‌م کتێبانه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ ته‌واوی ئارامی و هێمنی ژیانی خه‌ڵکیان شێواندووه‌و رێگایان بۆ توند‌و تیژی خۆشکردووه. نائازیزم دڵگران مه‌به ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ک به‌ڕێزت شیوه‌نده‌که‌ن له‌م باسه‌دا ده‌لێم ده‌نا وه‌کی تر نووسینه‌کانی ترت ده‌خه‌مه سه‌رچاوم وه‌ک ، ئه‌وه‌ی له چاودێردا بڵاوتکردبووه، پێم وایه ناوی ئاوابوو ( نامه‌یه‌ک بۆ خوا) به‌ڵام گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م کتێب سووتاندنه ئه‌وه ناهێنێت هیج سوودێکی نییه ته‌نها فه‌رهاد پیربال پێی شاگه‌شکه ده‌بێت که هێنده قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت تا گیرفانی پرتربێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م کتێب سووتاندنه رێبین هه‌ردی و به‌ختیار عه‌لی و کێ و کێ تر قسه‌یان له‌باره‌وه نه‌کردایه ئه‌وه له‌لای ئێوه‌و مانانیش هێنده ترسناک نه‌ده‌که‌وه‌ته‌وه، ئێستایش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه سووتاندنی کتێبه‌کانی فه‌رهاد له لایه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌لاره‌وه زۆر له‌و هه‌ست به به‌رپرسیارێتیینه‌کردن و دووڕووییه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ جوانتر‌و به به‌هاتره. له کۆتایدا ئه‌وه‌ده‌ڵێم کاک ڕێبوار من حه‌مه کاکه‌ڕه‌شم نه‌ک
كاكه حه‌مه‌ی ره‌ش، ڕیگات پیناده‌م یاری به‌ناوه‌که‌م بکه‌یت ، وه‌ک نووسیوته ، دووه‌م بۆ هه‌ر که قسه‌ی که‌سێکتان به‌دڵ نه‌بێت به هه‌رزه‌و تازه‌گۆ ده‌زانن، دڵنیابه من هیچ رقێکم له‌دڵدا نییه به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌ی مارسیل بانیولت بۆ ده‌نووسم که ده‌یووت ؛ خۆت وا ڕابێنه شته‌کان ئاساییبن به‌وانه‌شه‌وه که ڕه‌نگه رووبده‌ن.