نامه تایبه‌ته‌كان … شیعری: ئیبراهیم هه‌ورامانی
Closed
بیرت چۆته‌وه
دڵم مشتێ،
گۆشت و خوێنه.
ئه‌م هه‌موو
بێ ڕه‌حمیه‌ت بۆ؟
*** * ***
ئه‌گه‌ر هاتی
به‌ئه‌سپایی وه‌ره.
گوڵه‌كانی باغچه‌كه‌م
به‌خیلیت پێ ده‌به‌ن.
كه ماڵه‌كه‌م پڕ ده‌بێ له‌بۆنی تۆ .
*** * ***
به‌رله‌وه‌ی تۆ
له‌زه‌نگی ده‌رگاكه‌م بده‌ی .
هه‌وره بروسكه‌كه
ئاگاداری كردمه‌وه
زانیم تۆی ،دێ ی .
*** * ***
دره‌نگانی شه‌وو
خوڕه‌ی بارانه‌كه
وه خه‌به‌ری هێنام
له‌ده‌نگی پێ ی تۆ ده‌چوو.
*** * ***
هه‌میشه ته‌نیا نیم
قه‌ت بیرم نایه
له‌بیری تۆدا نه‌بوو بم .
*** * ****
به‌فر داده‌بارێ
دڵم ته‌نگه .
ژووره‌كه‌م پڕكه له حیكایه‌ت
با له‌مه‌راقا وورد نه‌بم