نا بۆ په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان
له سه‌رتای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه، په‌رله‌مانی کوردستان وێرای به‌سه‌رچوونی واده‌ی یاسایی خۆی، په‌له‌په‌لێتی پرۆژه یاسای ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌خێرایی په‌سه‌ندبكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌ستور دایكی هه‌موو یاساكانه، كه‌چی له‌ماوه‌ی چوارساڵی رابوردودا، خرابووه سه‌ر ره‌فه‌كان‌و له‌ئاستیدا بێده‌نگ بوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌بوایه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بونایه نه‌ك نوێنه‌ری حزبه‌كانیان، بۆیه ئێمه ئه‌م هه‌وڵه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به نابه‌رپرسیارانه ده‌زانین، چونكه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئاینده‌ی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه‌و رێگاكانی تۆتالیتاریزم هه‌موارده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رسورمانه ئه‌وه‌یه كه‌وا په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی یاسایی خۆی تێپه‌راندووه‌و مافی ئه‌وه‌ی نیه بریار له مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاوا چاره نوسازبدات .
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر گوێ له ناره‌زایه‌تی‌و داخوازی رێكخراوه‌كان‌و رۆشنبیران‌و خه‌ڵكی كوردستان نه‌گرێ به‌ومانایه‌دێت كه نه رێز له ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان‌و نه رێزیش له ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت، كه پێویسته به‌پێچه‌وانه‌وه بێت‌و ده‌ستوربه ته‌ندروستی‌و به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی و له‌سه‌ر رای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و نوخبه‌ی شارازایانی ده‌ستوره‌وه تێپه‌رێنێ .. كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌تا ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان گوێ به‌هیچ یه‌كێك له ناره‌زایه‌تی یاساناسان و فیدراسیونی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلیمانی و زۆرێک له‌هاوڵاتیانی کوردستان نادات‌و رێز له ده‌نگی جیاوازیان ناگرێت..! جگه له‌مانه‌ش ده‌یان نوسراو و ڕاپۆرتی جیاواز ئاراسته‌ی په‌رله‌مانكراون و له‌ناو خودی په‌رله‌مانیش 25 ئه‌ندام په‌رله‌مان نارازین له تێپه‌راندنی‌و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه هه‌روه‌ها 17 ڕۆشنبیری دیاری کوردستان‌و چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤار و که‌ناڵی ڕاگه‌یاندن، به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی سه‌پاندنی ئه‌و ده‌ستوره‌وه داواکارن که‌هه‌موارکردن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ده‌ستور‌كه نزیكه‌ی 800 تیبینی‌و ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ره، په‌له‌ی لێنه‌کرێت و بخرێته ئه‌جندای په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی نوێوه. به‌لای كه‌مه‌وه 1/2 ی هه‌ڵگرن بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ربده‌ن‌و په‌سه‌ندكردن‌و تعدیلكردنی بگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا مافی یاسایی نه‌ماوه‌و ته‌نها متمانه‌ی حزبه‌كانیان له‌پشته.
ئێمه ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژبه‌ئه‌نفال‌و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد- چاك، بیرورامان وایه كه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ناشێت ئاوا به‌بێده‌نگی‌و به‌سانایی تێپه‌رێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مینجاره كورد وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆی ده‌ستورێك بۆ خۆی ده‌نوسێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆمیلله‌تانی دنیادا ته‌نها مانا‌و رۆلێكی له‌رێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵگه بگێرێت، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد په‌سه‌ندكردنی یه‌كه‌مین ده‌ستورماناو چێژێكی یاسایی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و ئینسانی هه‌یه.
به‌پێچه‌وانه‌وه ناشێت ببێته خاڵێكی ره‌ش به مێژووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كه ده‌ستورێك په‌سه‌ند بكات‌و به‌باڵای حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی نوخبه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگا بێت‌و ببێته مایه‌ی مه‌ینه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان پێبزانێ یان نا ئه‌م په‌له‌یه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداره بۆ تۆتالیتاریزم‌و سوكایه‌تیه به‌دیموكراسیه‌ت‌و ئاستی هوشیاری تاكی كوردیش.
هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ( یه‌کێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان) به مه‌به‌ستێکی سیاسی وه‌ک هه‌موو کارێکی تری یاسای و سیاسی که پرسیان به که‌س نه‌کردوه و گوێیان له ڕه‌خنه‌و هاورای هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌گرتوه دیسان له‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌شدا هه‌موو ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌تیه‌کانیان پشتگوێخستوه. ئێمه له ناوه‌ندی چاک وێرای ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌تیه‌کان بۆ هه‌موارکردن و تێپه‌راندنی باشترین‌و دیموكراتیترین ده‌ستور، ده‌ڵێین: به‌ڵێ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی رێز‌و هه‌یبه‌ت بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، نا بۆ په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه ده‌ستور ره‌تناكه‌ینه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه به گرنگترین ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌بی ده‌زانین، به‌ڵام كاتێك بۆ ده‌ستور ده‌لێین: به‌ڵێ: كه به به‌ندی هاوچه‌رخ‌و له‌سه‌ربنه‌ما دیموكراسیه‌كان دارێژرابێ‌و پشت ئه‌ستوربێت به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، بۆ هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك هه‌رچی به‌ندوبرگه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه كۆپی بكرێته ناو ده‌ستوره‌كه‌مانه‌وه.
له هه‌مانکاتدا داوا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین گوێ له ناڕه‌زایه‌تی‌و داوای رێكخراوه‌كان‌و رۆژنامه‌نوسان بگرن، هه‌روه‌ها داوا له یاساناسان‌و شاره‌زایانی ده‌ستور، هه‌روه‌ها له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی كه‌س‌وكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و هه‌موو گه‌لی کورد ده‌كه‌ین، که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر دژ به تێپه‌راندنی ده‌ستور به‌رزبكه‌نه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئێستا تێپه‌رێت به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه له ئاینده‌ی كوردستاندا پارێزراونیه‌و ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، جگه له‌وه‌ی که ئه‌م ده‌ستوره چواچێوه و سنوری کوردستانی تیا دیاری نه‌کراوه و کوردستان ڕاده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه گه‌وره‌کانی کوردستان کراوه، كه ئه‌مه‌ش یاریکردن و سازشکردنێکی ته‌وافوقی و ڕێکه‌وتنی ژێربه‌ژێره به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌ڵبجه،
دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
www.chak.info chak.org@gmail.com