Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
نزیك قوشتەپە فرۆكەكانى ئەمەریكا هێلە شینەكە بۆ حكومەتى مالیكى دەست نیشان دەكەن ….؟؟

نزیك قوشتەپە فرۆكەكانى ئەمەریكا هێلە شینەكە بۆ حكومەتى مالیكى دەست نیشان دەكەن ….؟؟

Closed
by August 31, 2008 گشتی

 نزیك قوشتەپە فرۆكەكانى ئەمەریكا هێلە شینەكە بۆ حكومەتى مالیكى دەست نیشان دەكەن ….؟؟
 رزگار كۆچەر
 

 رۆژى پێنج شەمە كۆپەتەرێكى هێزى ئەمەریكا گوندى پۆریچەى نزیك شارۆچكەى قوشتەپەى شارى هەولێرى كردە ئامانج و چەند ماڵە چوتیارێكى ئەو گوندەى بۆردومان كرد ئەوەى چێگاى سەرنجە بەرپرسێكى خۆمان لێدوانێكى حەجایبى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن داو گوتى ئەوە پاشماوەى تەقەمەنیە دەبێت ئەو فرۆكانە لە دەشتایەكى چۆل لە ناوى ببەن پانیش گوتى فرۆكەكانى ئەمەریكا زۆرجار یارى مندڵانیان بۆ مندالانى ئەم گوندە فرى داوە كەچى پیاوە گوند نشینەكە بە سەرسورمانەوە دەى گوت فرۆكەوانەكە كە كۆپتەرێكى پىَ بوو لە ئاسمان گاڵتەى پێدەكردین و جار ناجاریش گوندەكەمانى بۆمب باران دەكرد !
 پاشان بەرپرسێكى تر گوتى نەوەلا ئەوە یارى ئاگرینە فرۆكەكان بۆ منداڵانى ئەو گوندەیان هەڵ داوە بەبىَ ئەوەى ئەو بەرپرسە ئەوە بزانێت كە یارى ئەگرین بە رۆژى روناك نابیرێت جا من تىَ ناگەم هەتا كەى كورد بەرامبەر ئیستفزازى ئەو هێزانە بىَ دەنگ دەبێت ؟!
 ئیمرۆش كاتژمێر هەشت و چل دەقیقە چەند فرۆكەیەكى هێزى داگیركارى ئەمەریكا گوندى گردمەلایان كردە ئامانج و بە شێویەكى زۆر نامەسئولانە خەڵكى ئەو ناوچەیان توشى ترس ودڵە راوكىَ كرد.
  شایەنى باسە ئەم دوو گوندە پێش روخانى رژێمى بەغدا هێڵى تەماسى نێوان سوپاى بەعس و سنورى پێشمەرگە بوو بۆیە بەدور نازانرىَ ئەو مانۆرەى هێزەكانى ئەمەریكا دەست نیشان كردنى ئەو هێلە سەربازیانە بێت كە حكومەتى بەغدا بەنیازە لە چەند ناوچەیەكى كوردستان بەناوى هێلى شین دروستى بكات  .
 ئێستاش پاش هەموو ئەو هەنگاوە ئیستفزایەى حكومەتى مالیكى و هێزى هاوپەیمانان هەقى خۆیەتى سەركردایەتى سیاسى كورد هەرچى زووە بەجدى كاتژمێر سفر دەست نیشان بكات و هەموو پەیوەندیەكانى خۆى لەگەل حكومەتى بەغدا بۆ كاتێكى دیارى كراو هەڵببەستێت چونكە وەك دیارە پیلانێكى تر دژ بە گەلى كورد بەرێوەیە كە تێیدا چەند وڵاتێكى ئیقلیمى بە سوود وەرگرتن لە چاوپۆشینى هێزەكانى ئەمەریكا و پشت گوىَ خستنى رۆڵى كورد لە بەغدا رۆڵەكەى تێدا دەبینن .
 ئەوەى ئێستا بەرامبەر بە كورد دەكرێت دۆراندنى دبلۆماسیەتى كوردە لە بەغدا چونكە تا ئێستا وەك پىَ دەچێت كورد وەفدى دانوستانەكانى خۆى لەگەل بەغدا نەیان توانیووە لایەنى بەرامبەر لەوكاتەى كە لە بێهێزترین دەسڵاتى خۆى بووە تا ئێستا كەلە بە هێزترین دەسەڵاتى خۆیەتى بگەیەنێتە بوارى جىَبەجىَ كردنى گرفتە چارەسەر نەكراوەكان كە هەر رۆژە لە شكستەوە بۆ شكست بۆ كورد كۆتایى دێت .
  
  
 
 r_kochare@hotmail.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.