Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

نموونە لە شیعری ئەفلاتۆن

Be First!
by July 20, 2008 ئەدەب

  
 بۆ ئاگاتۆن
 
 كاتآ هاوڕێـكەم ,ماچ ئەكەم
 واهەستەكەم
 ڕۆح  لەسەر لێوانــمە و
 بەڕاستی  ڕۆحێـكی  داماوە,
 ئەیەوآ ڕۆچێــتە  دوو  توێـی جەستەیەوە !!
 * * *
 ئەم  سێـوەت  بۆ ئەهاوێـژم ؛
 گەر منت  خۆشەوآ  بیگرەوە ..
 دە  لێـگەڕآ
  با  شیرینی  جوانــیت  بە دڵ بچێـژم  !!
 خۆ  گەر  خوا نەكا  ,  لێـم  بەگومانی
 سێـو  بە هەوادا  فڕێــدە  ..
 ئیدی  بە چاوانی  خۆت  ئەیبـینی؛
 كە چەند  كوورتە  عومری  جوانیــی !!
 
 بۆ  ئەستێــر  (*)
 یەكەم:
 چاوت  بڕیووەتە   ئەستێـران
 ئەی  ئەستێـرەكەم!!
 خۆزگە  ئەبوومە  ئاسمان
 تا  بتوانم  ,
 بە چاوانی  هەزاران  ئەستێـرەوە  لێــت  بڕوانم  !!
 دووەم :
 ئەی  ئەستێـرەكەم!
 جاران  لەنێـو  زیـندووانا
 وەك سپێــدەی بەیان  ئەدرەوشایتەوە  …
 وا ئەمێــساكەش  ,
 ئەستێرەی  ئاوابوونی  و
 لەنێو
 مردووانا
 ئەدرەوشێیتەوە  !!!!
 
 
 (*) ئەستێر : بە مانای ئەستێرە دآ لە زمانی یۆنانیدا .
 (**)  ئەفلاتۆن  / یان  پلاتۆ   427 – 347  پ . ز  /
 زانا و فەیلەسووفی بەناوبانگی   یۆنانی و سەراپای  گەردوون ,
 لە پاڵ ئەوەدا  كە خاوەنی  چەند شاكار وپەڕاوێـكی فەلسەفی جیهانییە ,
 كەچی دەرهەق  بە شیعر و هونەر تێڕوانینێكی  ڕەشبین و سە یری
   هێناوەتە  ئاراوە ,گوایە  شیعر كارێكی نەگەتیڤانە و خراپ بەسەر دەروون و
  ڕەوانی خەڵكیدا  جێدێڵێ..بۆیە  ئەفلاتۆن  وەك شاعیرێك جێى سەرسووڕمانە .
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply