Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
نهێنى … کەیوان سەعید

نهێنى … کەیوان سەعید

Closed
by March 6, 2008 ئەدەب

حیکایەتخوان….
چاوەکانم تینوى خەوو بوون، دواى دانانى کتێبەکە، بێ ئەوەى مۆمەکە بکوژێنمەوە، لەسەر جێگاکە راکشام، قورسى پێڵوى چاوەکانم و بیر کردنەوە لە پرسیارەکانى ناو رۆمانەکە خەریک بوو بەرە و قوڵایى خەو راپێچیان دەکردم، تەنها لەنێوان برژانگەکانمەوە شەپۆلى مۆمەکەم دەبینى کە باى پەنجەرەکە هەر جارە بە لایەکدا دەیخست، لە نێوان نائاگایى خەو و بە ئاگاییدا پەپولەیەکم بینى بەرەو لاى مۆمەکە باڵەکانى لێک دەدا، خێرا لەو خەوەم رابووم، تا نەهێڵم بسوتێ، بەڵام کاتێ هەستام پەپولەکە لە گیان سپاردندابوو تەنها قاچەکانى بە حاڵ دەجوڵاند، خستمە سەر دەستم و لەوەى کە بە مۆمەکە سووتابوو گیانى دەرچوو.
چوومە بیرى ئەو تێکستەى ریبوار سیوەلى کە دەڵێ (قەت گوێمان نەگرت لە خەمى رەنگاو رەنگى پەپولە و گوتمان پەپولە چ شێتانە عەوداڵى عاشقێکى بێ هوودەیە)، عەشق ئەو ئیلهامەى تەنها ئەزەل تواناى ئاراستە کردنى هەیە، ئاى قەدەر دەبێ چۆن عاشقەکان کۆ بکەیتەوە؟ ئاى ئەزەل کەى کەلامى عەشق دەنێرى، دەکرێ تێ گەیشتن لە قەدەر شتێکى دیکە بێ.
 ئەمشەو سوتانى پەپولە و بیر کردەنەوە لەو دێڕە و وەڵامى پرسیارى رۆمانەکە دەمبەنە بیرى نوسینى چیرۆکێک، چیرۆکى عاشقێکى سەر شێت، بەرلەوەى پەنجەکانم بئاڵێنمە قەڵمەکە، چومە بیرى ئەشرەف کە بەڕاستى عاشقێکى بێ وێنە بوو، ئەو لەرینى لە رادە بەدەر خۆش دەویست، بەڵام لەرینێکى جوان و پڕ عشوە و دەوڵەمەند  چۆن دەبێ بە ئەشرەفێکى هەژار رازى ببێ؟ پرسیار گوومان لێرەوە دەست پێدەکات، سەیرەکە لەوەدایە ئەو گروپەیان زیاد لە دە کوڕى جوان و دەوڵەمەندى تێدایە بەڵام بۆ لەرین تەنها ئارەزووى هاوڕێیەتى ئەشرەف دەکات، کەواتە با بنوسم.
ئەشرەف کوڕێکى تەمەن بیست و سێ ساڵ بوو لەرینیش کچێکى تەمەن بیست و یەک ساڵ، ئەشرەف لەرینى زۆر خۆش دەویست بەڵام نەیدەزانى چۆن ئەو خۆشەویستسەکى بۆ ئاشکرا بکات، ئەگەرچى زۆر بەى کاتەکان بەیکەوە بوون، بەڵام ئەشرەف ترسێک هەوکى گرتبوو، نەک ئەوەى لە لەرین بترسێ، بە پێچەوانەوە رۆژانە زۆر بابەتیان باس دەکرد کە لە نێوانیاندا عەشق و خۆشەویستى ئەو بابەتەبوو کە زۆرترین کاتەکانیان لەسەرى دەدوان بەڵام ئەشرەف لەو وەڵامە دەترسا کە سەرتاپاى ژیانى بتەزێنێ و ئیدى نەتوانێ لەگەڵ لەریندا هاوڕێیەتى بکات، واتا لە نەخێرەکەى لەرین.
ئەشرەف
من لەرینم زۆر خۆش دەوێت، تاکە رێگریش لەبەدەم ئاشکرا نەکردنى ئەو خۆشەویستیە بۆى، ترسى وەڵامێکە کە رێگر بێت لەبەردەم هاوڕێیەتى و قسە لەگەڵ نەکردنیدا، بەواتایەکى دى توڕە ببێ، چونکى کچانى وڵاتى من هەرکاتێک نهێنى عەشقى خۆتیان بۆ ئاشکرا بکەى گەر رازى نەبن ئەوا توڕە دەبن و دەڵێن (پێش بینم نەدەکرد تۆ ئەوە بڵێت) وەک ئەوەى تاوانێکت کردبێت، بە دڵنیایەوە منیش بەرگەى توڕە بوونى لەرینم نەدەگرد و هەموو جوانیەکانى ژیانم لەو ساتە وەختەدا دەبینى سڵاوم لێ دەکر یان بەدەم قسە کردنەوەپیاسەیەکمان بۆ کافتریا یان یەکێک لەباخەکان دەکرد.
لەو پیاسانەشدا قسەمان دەکرد و بۆچوونمان دەگۆڕیەوە، زۆر جار باسەکانم دەبردەوە سەر عشق و بەو هیوایەى شتێک لەو ئازارەى دەروونمى بۆ ئاشکرا بکەم، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو هێندە ئاڵۆز بوو کە حاڵى بوون لێى شتێکى ئەستەم بوو، رەنگە من پێشتر کەم تازۆر لە زمانى جەستەى زۆر کەس حاڵى بوبێتم یان مەرامى زۆر چاوم خوێندبێتەوە، بەڵام نازانم چ سحرێک لە چاوەکانى ئەودا خۆى مەڵاس دابوو، ئاڵۆزى ئەو مرۆڤە لە کەسێکى ئاسایى نەدەچو.، دەشێ فریشتە بێت یان ئەهریمەن، زۆر رۆژ بە وەڵامەکانى دڵى شاد دەکردم و زۆر رۆژیش فڕێى دەدامە قوژبنێکى پڕ خەم.
بەڵام تاکە بۆچونێک کە منى ئارام دەکردەوە ئەوە بوو کە هەردووکمان کۆک بوین لەسەر ئەوەى مرۆڤەکان هەموویان عاشقن،  مەرج نیە لە ئەو کەسە زۆرجار واقعدا بوونى هەبێت بەڵام هەریەکەمان لەدەروونمادندا وێنا بۆ کەسێک دەکێشین و سیفەتەکانى دیارى دەکەین، لێرەشدا پرسیارێک کەمن پێوەى دەتلامەوە ئەو بوو، کە داخۆ ئەو کەسەى دەروونى ئەو من یان کەسێکى دى؟ منیش بەهیواى ئەوەى ئەو کەسە خۆم بم ئارام بوم، رۆژانە هێندەى لەتوانانم دابوو، باسى نهێنیەکانى عشق و خۆشەویستیم بۆ دەکرد.
بیرمە رۆژێک باسى عەشقم بۆ دەکرد و ئەو گوتى (ئاخر من تا ئێستا هەستى خۆشەویستیم لەگەڵ کەسدا چێژ نەکردەوە، ناشزانم ئەو کەسە کێیە کە دەبێت لەگەڵیدا چێژ بکەم، مرۆ هەتا شتێکیش چێژ نەکات ناتوانێ پێناسەى بۆى هەبێت) منیش گوتم بەڵێ تۆ دەتوانى کەست خۆش نەوێت بەڵام ناتوانى رێگر بیت لەبەردەم خۆشەویستى هیچ کەسێکدا، تۆ دەتوانى بەلاى سواڵکەرێکدا تێ پەرێت قێزى لێ بکەیتەوە، بەڵام ناتوانى رێگر بیت لەبەردەم ئەوەى ئەو سواڵکەرە پێت بڵێ چەندە جوانى…بەقوربانت بم.
رۆژەکانى زانکۆ بەرەو کۆتایى دەچوون و من نەمتوانى تەنها یەک وشەش لە نهێنیەکانى خۆم بڵێم، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو رۆژێک بینیى ئەو ئارامى دەکردم، بیرم لەوە دەکردەوە چۆن بتوانم چەند مانێک دوور لە لەرین بژیم، ئاخر ژیان لە دوورى ئەو زۆر ناهەموارە.
ئەو رۆژەى دواین تاقى کردنەوەم بوو، تۆزى درەنگ لەخەو هەستام، بێ ئەوەى نان بخۆم خۆم گۆڕى و بە تاکسیەک بەرەو زانکۆ رۆیشتم، (تکایە گەر خێرا بڕۆیت) من گوتمە شۆفێرى تاکسیەکە، بێ ئەوەى سەرنج بدەمە هیچ شتێ، کاتێ گەیشتم، پارەکەم داپێى و دابەزیم و بە پەلە رۆیشتمە هۆڵى تاقى کردنەوەکان، لە تاقى کردنەوەکەمدا نزیک لەرین دانیشتبووم، دواى وەڵامدانەوەى پرسیارەکان هااتمە دەروە و بینیم هاوڕێکانم هەموو یان لەبەر دەرگان، دوا ماڵئاویمان لەگەڵ هاوڕێیانم لەبەر دەم دەرگاى زانکۆ بوو، هەرچەندە ئەودەم هەستم بە بێ گیانى خۆم کرد و هەنگاوەکام زۆر نارەحەت بەرەو پێش دەچوون، بەڵام دەبوو هەر بڕۆم، زۆر دورنەکەوت بوومەوە، دەستم بە خۆمدا گێڕا ئینجا زانیم کە مۆبایلەکەم لەناو تاکسیەکەدا بیر چووە، دەمووچاوم تەواو رەش هەڵگەڕا و خەمێکى قورس داى گرتم، ئاخر گەورەترین نهێنى من لە ناو ئەو مۆبایلە دایە.
حیکایەت خوان
سەرەتا ویستم کۆتایى چیرۆکەکە بدەمە لەرین، بەڵام لەرین رازى نابێ کۆتایى بە چیرۆکەکە بهێنێ، بۆیە دەبێ گۆى لە شۆفێرى تاکسیەکە بگرین تا نهێنى ناو مۆبایلەکەى ئەشەرەف و کۆتایى ئەم چیرۆکە ببیستسن.
شۆفێرى تاکسى
زۆر لەماڵ دوور نەکەوت بوومەوە، گەنجێک ئیشارەتى وەستانى بۆ کردم و وەستام، کاتێک سەر کەوت دیار بوو زۆر بەپەلە بوو، تەنها گووتى (دەچینە زانکۆ، تکایە گەر خێرا بڕۆیت) چەند مەترێکمان مابوو بگەین، خێرا پارەى رێگاکەى داپێم و دابەزى، منیش رۆیشتم، دواى نزیکەى کاتژمێریک بینیم مۆبایلەکەى لەناو سەیاکەى مندا جێ ماوە، کاتێ سەیرى مۆبایلەکەم کرد جگە لەیەک ناو هیچى ترى تێدا نەبوو، منیش پەیوەندیم پێوە کرد تا ئاگادرى بکەم کە مۆبایلەکە لە سەیارەکەى مندا جێ ماوە.
– ئەم کاتەت باش
– هەمووکاتێکت (دەگێکى ناسک)
– ببورە ئەم مۆبایلە لە سەیارەکەى مندا جێ ماوە و تەنها ئەم ژمارەیەى تێدایە.  

Kaiwan9@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.