Skip to Content

Saturday, October 31st, 2020

!نه‌ده‌ست، نه‌ لێو، ته‌نیا چاوه‌کانت

Be First!
by April 1, 2012 ئەدەب

په‌پووله‌ی خه‌ونه‌کانم له‌ چاوانێک ده‌گه‌ڕێن
که‌ له‌ رکه‌عه‌تێکی داگیرساودان هه‌تا..!
نازانم به‌ڵام من چاوه‌کانتم دیت!

تۆ له‌ نیوه‌شه‌و‌ێکدا رۆیشتی
ده‌ستخه‌تی ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ فێربی
که‌ دڵیان بۆ هه‌تاو لێده‌دا
من ده‌سته‌کانتم دیت!

تۆ بۆنت به‌ لێوی وشه‌یه‌کی ساده‌وه‌ کرد و
کازیوه‌ی کۆڵانی سه‌رووت
کرده‌ ناونیشان
هه‌تا نیگه‌رانی ده‌نگی دوو توێی رێگا نه‌بم،
من لێوه‌کانتم دیت!

– لێره‌وه‌ له‌ ده‌سته‌کانتم پرسی
نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵای پڕ له‌ په‌نجه‌ره‌ی پێبوو!

– لێوه‌کانتم به‌ بێگوناهترین پیت ته‌ڕکرد
شتێکم بیست که‌ کوتبویان و ده‌یڵێنه‌وه:
سرووده‌کانی نێو کۆڵان تاوانبارن‌!
مانگ تاوانباره‌ به‌ پێلاوی تێکته‌پیوه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێ!

به‌ڵام هه‌رچی ده‌که‌م خه‌ونه‌کانم خۆ له‌ نوێژی ناته‌واوی چاوه‌کانت گێل ده‌که‌ن!
به‌و نیشانه‌ی:
بۆنی لاوکی باران و
نووسینه‌وه‌ی نۆتی شکاوی یه‌کێک له‌م هه‌زاران ساڵه‌ چاوه‌روانه‌
دواته‌عبیری سه‌ر پێڵووی ناچارم بڵێم..
خاتوونی به‌فره‌…..

ئیسماعیل ئیسماعیل زاده‌

31.03.2012
ئۆسلۆ

Previous
Next

Leave a Reply