نه‌ریتی من …. پێشه‌وا کاکه‌یی
نه‌ريتى من.. گواستنه‌وه‌ى خه‌نجه‌ر نييه تۆڵه‌بێت به‌رامبه‌رت
نه‌ريتى من.. تێكشكاندنى رِۆحيه‌ت نييه هه‌ره‌س بێنێت به گيانت
نه‌ريتى من.. شێواندنى ئاواز نييه كوشتن بێت بۆ گۆرانى دڵت
نه‌ريتى من.. كۆيله‌بوونه چۆن بته‌وێت واده‌كه‌م بۆ تێربوونى ڕۆحت
من هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه نه‌ريتم به‌ندبووه به هۆزى باغه‌كان
من هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وهنه‌ريتم ده‌جێته‌وه سه‌ر سۆزى باغه‌كان
ئاخر من ڕۆحيه‌تى خۆم باش ده‌ناسم وه‌كو په‌پووله‌يێكى به‌سته‌زمان وام
ئاخر من رِۆحيه‌تى خۆم باش ده‌ناسم وه‌كو گوڵێكى هه‌ڵوه‌ريو وام
ئاخر نه‌ريتى من.. هێشتا له ئازار تێر نه‌بووه ئازارمبده ئه‌ى غه‌زه‌لبار
تۆ خۆت نيت.. سه‌يرى خۆت بكه منت لێده‌تکێت ئه‌ى جه‌نگاوه‌رى پار
من هێشتا پرِ نه‌بووم له پارِانه‌وه بۆ ديدى تۆ. ئه‌ى هه‌ميشه يار
ده‌پێمبڵێ كه‌نگێ نووزه نووزى من ده‌گاته لاى خودا؟
ده‌پێمبڵێ كه‌نگێ فرمێسكم ده‌ڕێژێته ناو رِووبار و ده‌ريا؟
ده‌ئازارمبده ئه‌ى يار با خوێنى دڵم بتكێت.. ئاخر شيعرم وادخوازێت
ئه‌ى يار بمبه‌وه نێو دۆخى جاران و نه‌ريتم تێر بكه‌وه.. ئاخر غه‌مم واده‌خوازێت
دواجار سه‌رنجمبده.. ئه‌ها چ قه‌قنه‌سێكى سه‌ماكارم و چۆن به ده‌م سه‌ماوه ده‌سووتێم
دواجار بمخوێنه‌وه.. ئه‌ها چ قه‌سيده‌يێكى خوێناويم و چۆن له دڵمه‌وه ده‌تكێم
وةى بة مالَم ئةفسوونيارى بكوذ.. ئاخر دلَى من سادة و والاَية
حه‌ق به حاڵت جه‌نگاوه‌رى دڵگوژ.. ئاخر نةريتى من هه‌رده‌م ئاوايه
هه‌ولێر 16-17/ 8 /2010