Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

نه‌زه‌ند به‌گیخانی له‌ سه‌ر شانۆی لۆرۆند پوای پاریسی

Comment
by September 30, 2008 گشتی

 نه‌زه‌ند به‌گیخانی له‌ سه‌ر شانۆی لۆرۆند پوای پاریسی
 
 له‌ دووی ئۆکتۆبه‌ر و له‌ سه‌ر شانۆی لۆرۆند پوا ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا شاعیری دووره‌ وڵات نه‌زه‌ندی به‌گیخانی هاوکات له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک شاعیری ناوداری سه‌رزه‌مین به‌شداری ده‌کات له‌ ڤێستڤاڵی شیعری جیهانی دووه‌م ، بریاره‌ به‌گیخانی له‌م ڤێستڤاڵه‌دا چه‌پکێک له‌ شیعره‌کانی خۆی به‌ هه‌ردوو زمانی کوردی و فه‌ره‌نسی بخوێنێته‌وه‌. نه‌زه‌ند ده‌نگێکی دیاره‌ له‌ شیعری مه‌نفای کوردی و له‌ نێو نووسین و لێکۆڵێنه‌وه‌کانی گه‌وره‌ نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گرانی جیهانی جێگایه‌کی دیاری بۆ خۆی کردووه‌ته‌وه‌ و بۆ میلله‌ته‌که‌یشی شانازی. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرایه‌ له‌ ئه‌ده‌بی به‌راوردکاری دانیشتگای سۆربۆن و کۆمه‌ڵێك دیوانی له‌ چاپداوه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی. چه‌ندین قه‌سیده‌ی ئه‌و بۆ ئه‌نتۆلۆژیای شیعری جیهانی په‌سه‌ندکراوه‌ و بۆ چه‌ند خه‌ڵاتێکیش کاندید کراوه‌  و له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵی پارێزه‌ر و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ له‌ ساڵی 2000 خه‌ڵاتی ئێما هه‌مفریسی به‌ریتانی پێبه‌خشراوه‌. دوابه‌وای ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ نه‌زه‌ند به‌گیخانی ده‌فرێت بۆ له‌نده‌ن و له‌وێنده‌ر باسێک له‌ ژێرناوونیشانی به‌خته‌وه‌ری له‌ ڕێگای نووسینه‌وه‌ دگه‌ڵ کۆمه‌ڵێک توێژه‌ری نێوبانگی دونیا پێشکه‌شده‌کات له‌ کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌ له ‌9 و 10  ئۆکتۆبه‌ر ساز ده‌کرێت.
 سه‌رکه‌وتوبن ئه‌وانه‌ی باڵویزی هه ‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌که‌یانن .
 بۆ پترزانین له‌ مه‌ڕ ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌ردانی ئه‌م جوته‌ لینکه‌ بکه‌ن :
 
 http://www.billetreduc.com/23526/evt.htm
 http://www.terrapinn.com/2008/happy/speakerList.stm
 
    
 

Previous
Next

Leave a Reply