Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

نه‌فره‌‌ت له‌ ئاژاوه‌گێریی وشه‌ڕخوازیی هێزه‌ شۆڤینیست وقه‌ومییه‌کان بکه‌ن!

Be First!
by July 30, 2008 گشتی

      
 توندبونه‌وه‌ وئالۆزبونی زیاتری رووداوه‌ سیاسیه‌کان له‌ عێراق وکوردستانداو شکستی پرۆسه‌ی سیاسی و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی سه‌قامگیرو به‌توانا له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری ئه‌مریکادا رۆژ له‌دوای رۆژ ژیان وچاره‌نوسی خه‌ڵکی ئه‌م دوو ناوچه‌یه‌ی به‌ره‌و مه‌ترسی و هه‌ڵدێری نادیاردا راپێچکردوه‌،پاش روخانی رژێمی دیکتاتۆری به‌عس له‌ئه‌نجامی جه‌نگی ئه‌مریکا وسپاردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌حزابی ئیسلامی سیاسی وقه‌می وتایه‌فه‌گه‌ری به‌سه‌رپه‌رشتی ‌هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له‌پاڵ جه‌نگی تیرۆریسته‌کاندا(ئه‌مریکاــ ئیسلامی سیاسی)، قۆناغێکی دیکه‌ له‌جه‌نگ وهێرشی خوێناوی هێزه قه‌ومی ومه‌زهه‌بییه‌کان بۆ سه‌ر ژیان ومه‌ده‌نیه‌تی خه‌ڵکی عێراق وکوردستان ده‌ستیپێکردوه‌ ،ئیدعا پووچه‌کانی حکومه‌تی جۆرج بۆش سه‌باره‌ت به‌ (ئازادکردنی عێراق) وبه‌رقه‌رارکردن و چه‌سپاندنی دیموکراتیه‌ت ودادپه‌روه‌ری له‌و ووڵاته‌دا بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکا و جیهان ئاشکراو روون بۆته‌وه‌.
 له‌ پێنج ساڵی رابردودا ده‌یان وسه‌دان کاره‌سات و جه‌نگی مه‌زهه‌بی قه‌ومی له‌شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی عێراق و له‌ناوچه‌ سنوریه‌کانی کوردستاندا رویانداوه‌ وبه‌سه‌دان هه‌زارکه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌م جۆره‌ روداوانه‌ ،ئه‌و هێزه‌ کۆنه‌په‌رستانه‌ی  که‌ئێستا له عێراق وکوردستاندا ده‌سه‌ڵاتدارن به‌هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری(شیعه‌و سنه‌) و(ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت ) و(یه‌زیدی وئیسلام ) (کورد وتورکمان) (عه‌ره‌ب و کورد) وچه‌ندین  پێکدادانی مه‌زهه‌بی وقه‌ومی دیکه‌ ، سه‌لماندیان که‌وا خاوه‌نی ساده‌ترین به‌رنامه‌ی مه‌ده‌نی وئینسانی نین بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ وچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ سیاسییه‌کان له‌و دوو ناوچه‌یه‌دا.
 که‌رکوک یه‌کێک له‌و شارانه‌ی که‌ به‌هۆی بوونی سامانێکی مه‌زن له‌پترۆل تیایدا‌ بۆته‌ مه‌یدانێکی سه‌خت له‌ کێشمه‌کێش وده‌رگیری له‌ نێوان هێزه ئیسلامی وقه‌ومییه‌کان له‌عێراق وکوردستاندا و له‌پێناو ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌وشاره‌و به‌تاڵانبردنی سامانه‌ پترۆلییه‌که‌ی ،له‌م شاره‌دا به‌داخێکی زۆره‌وه ده‌سته‌و تاقمه کۆنه‌په‌رسته‌کانی قه‌ومی ــ ئیسلامی دوێنێکه‌  28.07.2008 تاوانێکی دیکه‌یان له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌دا ئه‌نجامدا وله‌ کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستیدا 25 که‌س کوژران ونزیکه‌ی 200 که‌سیش بریندار بوون، له‌ به‌رنامه‌دارێرژراوێکی ئاژاوه‌گێریدا و به‌مه‌بستی به‌کارهێنانی هێزی  فشاری جه‌ماوه‌ری شاری که‌رکوک بۆ ئامانجه‌ تاڵانگه‌ری و که‌ڵه‌که‌کردن ودزینی زیاتری سه‌رمایه‌و دۆلارو وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی دیکه‌ له‌ به‌غدا،هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کوردستاندا (یه‌کێتی وپارتی ) به‌بیانۆی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به‌ بریاری په‌رله‌مانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌یان فرویداو له‌رێگه‌ی  سازکردنی خۆپیشاندانێکدا که‌ پێشووتر به‌رێخستنی که‌مپینێکی ئیعلامی له‌‌توندکردنه‌وه‌ی ئیحساساتی قه‌ومی وهاتوهاواری رق وکینه‌ی شۆڤینیستیانه‌ له‌نێوان دانیشتوانی شاری که‌رکوک له‌ کوردو عه‌ره‌ب تورکمان ‌زماندا ده‌ستی پێکردبوو وه‌ له‌ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش رێگای خۆشکرد بۆ رووداونی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی وشه‌رو پێکدادنی قه‌ومی له‌کاتی خۆپیشاندانه‌که‌دا .
 له‌کاتیکدا سه‌رانی ئه‌م دوو حزبه‌ له‌ به‌غداو و ئه‌نقه‌ره‌و تاران ده‌بنه‌ دۆستی هه‌میشه‌یی ئه‌حزابی‌ ئیسلامی شیعه و شۆڤینسته‌کانی‌ تورکمانی و ژێر به‌ژێر ده‌یان رێکه‌وتننامه‌و پیلانی نهێنی به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستن ،که‌چی زۆر بێ شه‌رمانه‌ له‌که‌رکوکیشدا ئه‌و جۆره‌ کاره‌ساتانه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌دا ده‌هێنن ،کرده‌وه‌ی تیرۆریستی 28.07.2008 هۆکاری روودانه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆی یه‌کێتی وپارتی وبه‌ره‌ی تورکمانی شۆڤینستی وحکومه‌تی عێراقیدایه‌ ،بۆ جارێکی دیکه‌ ئه‌م حزبانه‌ ناوه‌رۆکی تاوانباری ودژه‌ ئینسانی خۆیان به‌خه‌ڵکی که‌رکوک نیشاندایه‌وه‌، جه‌ماوهر‌ی ئه‌م شاره‌  بۆ به‌رگرتن به‌م ئاژاوه‌گێری نه‌عره‌ته‌ی قه‌ومی وشۆڤینیستیانه‌ نابێت بچنه‌ ژێر باری سیاسه‌تی رق وکینه‌ی قه‌ومی ئه‌م حزبانه‌وه‌و به‌وه‌عده‌و به‌ڵێنه‌ درۆیینه‌کانی ئه‌م لایه‌نانه‌ فریونه‌درێن ،ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ چاوێک له‌شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق وکوردستان بکه‌ن بزانن ئه‌مانه‌ ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵکیان له‌ژێر چی میسیبه‌ت وکاره‌ساتێکدا راگرتوه‌.
 دروشمی پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ وخواستی وه‌ده‌رهێنانی میلیشیا چه‌کداره‌ قه‌ومییه‌کانی به‌ره‌ی تورکمانی ویه‌کێتی وپارتی وپۆلیسی عێراقی له‌و شاره‌دا وسپاردنی به‌رێوبه‌رایه‌تی شاری که‌رکوک به‌نوێنه‌رانی دانیشتوانی شاره‌که‌ خۆی له‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییدا ده‌توانێ به‌ر به‌مه‌ترسی ته‌قینه‌و جه‌نگی قه‌ومی شۆڤینستی بگرێت.
 
 29.07.2008            
 arfan96@yahoo.de  

Previous
Next

Leave a Reply