Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

نه‌ك كوڕیك هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ كاری هونه‌ریم بكات ..!

Be First!
by August 11, 2008 گشتی

 نه‌ك كوڕیك هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ كاری هونه‌ریم بكات ..!
زانا گه‌ڵاڵی

 
 زاگرۆس-ی  كچه‌ بێژه‌ر ، به‌ هاوكاری هونه‌رمه‌ند  عیماد محه‌مه‌د  ئێستا له‌ خۆئاماده‌ كردندایه‌  بۆ تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆرانی خۆی ،  كه‌  به‌رهه‌مه‌كه‌ش  له‌ ئاوازو هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند عیماد خۆیه‌تی .
 هه‌روه‌ك زاگرۆس له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی گۆرانی تۆمار بكات   .
  له‌ لێدوانێكی ئه‌و وتی : مامۆستا عیماد زۆر هاوكارمه‌و  وانه‌م له‌سه‌ر ئامێری موسیكیش ده‌داتێ و خۆشم زۆر تێده‌كۆشم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ  گۆرانیبێژ گرنگه‌ شاره‌زایی له‌سه‌ر نۆته‌و موسیك هه‌بێت .

zagros11_780694305.jpg
 له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی‌شدا  سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دوو ڕێكه‌وتی بۆ ڕه‌خسا ،  یه‌کێكیان بۆ بوون به‌گۆرانیبێژی و ئه‌وه‌ی تر به‌بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ! ئایا  کامیان هه‌ڵده‌بژێریت ؟ زاگرۆس وتی : بێگومان  گۆرانیوتن  هه‌لده‌بژێرم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی تایبه‌تیم هه‌یه‌بۆ گۆرانیوتن و موسیك،  به‌رنامه‌پێشكه‌شكردن ته‌نیا یه‌كێكه‌له‌ئاره‌زووه‌كانم ، وه‌ك چۆن ئێستا به‌یه‌كه‌م بێژه‌ری كورد له‌ئینته‌رنێت ناوده‌برێم ،  پێم خۆشه ‌له‌ته‌له‌فزیۆنیش كاربكه‌م و به‌رده‌وام بم و ‌زیاتریش گرنگی پێده‌ده‌م .وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بم له‌ كاری بێژه‌ری ئاره‌زووده‌كه‌م به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌شبكه‌م تایبه‌ت بێت  به‌هونه‌ری و گه‌نجان .
  زاگرۆس وتیشی : سه‌باره‌ت  به‌به‌رنامه‌ پێشكه‌شكردن زۆر شت فێر بووم و له‌ ماڵپه‌ڕی ‌چرا زۆر هاوكاریان كردووم بۆ به‌رنامه‌پێشكه‌شكردن هه‌تا كاك مه‌سعود ئه‌بوبه‌كری كامیرامانیش زۆر هاوكاری كردووم .
  له‌ كۆتاییشدا ده‌ربا‌ره‌ی ئه‌وه‌ی  ئه‌گه‌ر كوڕێكی خۆشبوێت تاچه‌ند ئاماده‌یه‌ له‌ پێناویدا ده‌ستبه‌رداری كاری هونه‌ری بێت ؟  وتی :  خۆشه‌ویستیم زۆره ‌بۆ هه‌موو ئه‌و كاره‌هونه‌رییانه‌ی كه‌به‌ژداریم تێداكردده‌و  هه‌وڵی  بۆ ده‌ده‌م ، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت من دوور بخاته‌وه ‌له‌و كارانه ‌ئه‌وا باوه‌ڕ ناكه‌م منی خۆشبوێت ! ‌نه‌ك كوڕیك،  به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌كاری هونه‌ریم بكات . ‌هه‌ر كه‌سێكیش منی خۆشبوێت منی به‌كاری هونه‌رییه‌وه‌خۆشبو‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری هونه‌ری به‌شیكه‌له‌ژیانم و خۆشه‌ویستیش بۆ هونه‌ر منی له‌ چرا تێڤی نزیك كره‌وه‌  .
 شایه‌نی با‌سه‌ زاگرۆس له‌ دایكبووی شاری سلێمانییه‌ و  نزیكه‌ی (١٠) ساڵه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌مه‌ڵه‌كه‌یان له‌ وڵاتی هۆڵه‌نده‌ ژیان  به‌سه‌ر ده‌به‌ن . یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ له‌پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی كاری بیژه‌ری كردبیت ،  كه‌ ئه‌ویش له‌  چرا تیڤی بوو .
 

Previous
Next

Leave a Reply