Skip to Content

Thursday, December 9th, 2021

نه‌مر……نوری حه‌مه‌ ئه‌مین

Be First!
by April 12, 2009 ئەدەب

نه‌مر

 سۆقراتم دی، به‌ له‌شێکی ته‌ڕ ته‌ڕ
گوێلێ ئارده‌ به‌ردی له‌ فه‌قیانه‌که‌ی پێچا بوو!
له‌ پشت سه‌ری
 قیبله‌نوما به‌ غوباردا هه‌ڵزنا بوو،
چراکانی به‌ چڵاکی حیکمه‌تی بارانه‌وه‌ بوو
کاتێک ده‌ستی خه‌ریک بوو ده‌بوو به گه‌ڵاو‌ چه‌رخ و فه‌له‌ک
پیالایه‌ک ژه‌هر له‌ دادگاوه‌ هاته‌ ده‌رێ، بۆ به‌رده‌می، ده‌ری نه‌کرد
به‌ تاسه‌وه‌ نایه‌ سه‌ری
هه‌تا بمرێ،
وه‌لێ نه‌مرد..
هێنده‌ی تر عومری درێژ کرد !!…

 ناپاک

ڕۆسپێری، سه‌ری دایکی له‌ لویس سه‌نده‌وه‌
 دوایی، دایه‌ شوو‌ به‌ کێردێ .
هێلکه‌یه‌کی خوێناوی ده‌ستی هه‌تاوی گرت
هه‌تا، به‌ سه‌ریا کڕ که‌وێ.
بۆنێکی گه‌نیو، ئه‌م ناوه‌ی هه‌راسان کردووه
سات دوای سات، ده‌ریاش، به‌ عه‌شقی شه‌پۆله‌وه
که‌شتییه‌کانی ماچ ده‌کات.
جاران مریشکێ له‌ نێو کادانه‌که‌ماندا کڕ بوو،
زرمه‌ی پۆستاڵێکی هه‌ڵهاتو
ده‌ری په‌ڕانده‌ ده‌ره‌وه‌،
پیاوێکی نامۆی که‌تافی
هاتو گرتی، ئه‌ویش دایه‌ شوو به‌ کێردێ.
ئه‌م مره‌ کڕه‌ بێ زوانه‌، کوتومت له‌ قه‌قنه‌س ئه‌چوو
من و خوشک و براکانم
هێشتا شیعرێکمان له‌ به‌ربوو:
( ڕۆژێک دادێت مره‌ ده‌فڕێت به‌ ئاسماندا، وه‌ک‌ هه‌ڵۆ)…
– ئه‌دی نه‌مان پرسی ئاخۆ، جوجه‌ڵه‌کانی خۆی ناخوا ؟!

        

دیسانه‌وه‌ خوێن بۆنی هێلکه‌یه‌کی گه‌نیوی گرته‌وه‌
له‌ سه‌ر خوانێک چۆڕاوگی به‌سته‌وه‌‌،
که‌ به‌ ته‌نها سه‌رمه‌سته‌کانی له‌ سه‌ره‌و
به‌ زۆر هاره‌ق، به‌ هه‌ڵقی یه‌کتردا ده‌که‌ن.
که‌شتییه‌کان له‌ ئۆرگازمدا ته‌کان ده‌ده‌ن،
چه‌ته‌کانیش (گا) به‌ کونه‌باندا سه‌ر ده‌خه‌ن.
ماق له‌ که‌ناره‌وه‌ ده‌په‌ڕێت!
دڵ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌شێوێ..
سه‌گه‌کان، له‌ لێواری که‌شتییه‌کانه‌وه‌، هه‌ڵم له‌ ده‌میان به‌رز ده‌بێته‌وه..
‌قه‌سابه‌کان قه‌ت هێنده‌ مه‌ست ده‌رنه‌که‌وتون!
به‌ سیپاڵێکی خاوێن و په‌رداخه‌وه،‌
دێنه‌ لێوار، میز به‌ ده‌ریادا ده‌که‌ن،
ته‌نانه‌ت، میز به‌ گشت جێ یه‌کدا ده‌که‌ن!!
هه‌ر بۆ وێنه‌ هه‌ڵده‌مێزنه،‌ سه‌رقاپ و په‌رداخ و هه‌رێزدا
هه‌ڵده‌مێزنه‌، گوڵ و دره‌خت دا‌
ماق له‌ که‌ناره‌وه‌ په‌ڕیوه‌و په‌سته‌
هاکا سه‌ری په‌ڕیوی (ڕۆسپێری)یان
تووڕدایه‌ کۆشی دایکی و هاواریان کرد
دایکی گه‌ل ئه‌مه‌ زۆڵه‌که‌ت.

        
نوری حه‌مه‌ ئه‌مین
نیوه‌ی 1998 

 

Previous
Next

Leave a Reply